بڕیاری بەستنی کۆنگرەی چواردە
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هاوینە هاواری پیرمام و بە سەرپەرەشتی سەرۆک مەسعود بارزانی لە رۆژی ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بڕیاری بەستنی کۆنگرەی چواردەیەمی حزبی پەسەند کرد و لە لایەن سەرۆک مەسعود بارزانی شاری دهۆک بۆ ئەم مەبەستە پێشنیار کرا.
ئامادەکاری بەستنی کۆنگرەی چواردە
بۆ مەبەستی ئەنجامدانی کۆنگرەی چواردە بڕیار درا بە پێکهێنانی لێژنەیەکی حەوت کەسی لە چوار ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سێ ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی. بەم شێوەیەی خوارەوە:
١- مەحمود محەمەد مەحمود، ئەندامی مەکتەبی سیاسی
٢- عزەدین محەمەد عەبدوڵا (عزەدین بەرواری)، ئەندامی مەکتەبی سیاسی
٣- جەعفەر ئیبراهیم حاجی پیرۆ( جەعفەر ئێمینکی)، ئەندامی مەکتەبی سیاسی
٤- کریستۆفەر یەڵدا تۆرخان (ڕێبوار یەڵدا)، ئەندامی مەکتەبی سیاسی
٥- هێمن ئەحمەد ساڵح (هێمن هەورامی)، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
٦- چنار سەعد عەبدوڵا ، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
٧- عەلی تەتەر تۆفیق نێروەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
لە کۆبوونەوەی ٢٠ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٠ لێژنەی ئامادەکاری لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بەست و تەوەری کۆبوونەوە لەسەر پیناسەی حزب، پرۆگرام، هەیکەلیەتی حزب بوو و بڕیار درا بۆ بەرچاو روونی و باشتر کردنی کارەکان سوود لە تواناکانی شارەزایانی بۆاری ئەکادیمی وەربگیرێت، بەمشێوەیە لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەم تیمانە بۆ ئەم مەبەستە دیاری کران:
١- تیمی سیاسی
٢- تیمی یاسایی
٣- تیمی کارگێری و دارایی
٤- تیمی کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاری (لۆجستی)
لە دوای ئەم بەروارە و لە ٩ی ئاداری ٢٠٢٠ پەتای کۆرونا هەموو جیهان و لە وانەش هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بووە هۆی دواخستنی کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان.
هەڵبژاردنی نوێنەرانی کۆنگرەی چواردە لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٢ پرۆسەی هەڵبژاردنی نوینەرانی کۆنگرە (کۆنفرانسی نێو خۆی) بڕیاری لە سەر درا و بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەیەک لە ٢١ ئەندام بۆ سەرپەرشتی کردنی ئەم پرۆسەیە پیکهینرا. ئەم لێژنەیە لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ و لەسەر چوونیەتی (مکانیزمی) بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان (کۆنفرانس) لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوە و بڕیار درا بۆ هەر ١٠٠٠ ئەندام یەک نوێنەر و ڕێژە‌ی ئافرەت لە سەدا ٢٥ کەمتر نەبیت.
پرۆسەی هەڵبژاردن لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٢ لە سنووری لقەکانی پارتی دەستی پیکرد و هەر ڕێکخراوێک بە بازنەیەکی هەڵبژاردن دیاری‌کرا و لێژنەکانی تایبەت ئەم ئەرکە بەسەر سنووری هەر پێنج پارێزگا لە ناو هەرێمی کوردستان و ٣ لێژنەش بۆ دەرەوەی کوردستان (بەغدا، ئەوروپا، ئەمەریکا) پیکهێنرا.
لێژنەی بەرێوەبردنی گۆنگرە ٣ی تشرینی دوومی ٢٠٢٢:
١- دکتور ناسیح غەفور رەمەزان سەرۆکی لێژنە
٢- عیسا ئەحمەد ئاغا
٣- دکتور جەبار قادر
٤- دکتور عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی
٥- مستەفا گۆران
٦- وەحیدە یاقۆ
له ڕۆژی ٨ی ئایاری ٢٠٢٢ و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان كه له هاوینه‌هه‌واری پیرمام به‌ڕێوه‌چوو، بریاڕی به‌ستنی كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌می پارتی درا.
بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م بڕیاره لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی كۆنگره له نێو ئه‌ندامانی حزب له سنووری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگاكان، لق، ناوچه، مه‌كته‌به ناوه‌ندییه‌كانی حزب، ده‌سته، سه‌نته‌ر و دامه‌زراوه‌كانی پارتی پێكهێنرا، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێژە‌یی و بۆ هه‌ر ١٠٠٠ ئه‌ندامی حزب نوێنه‌رێك و به ئاماده‌بوونی دوو له سه‌ر سێ ڕێكخستنه‌كانی ئه‌و ئۆرگانه. دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران له ٧ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٢، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له ٢٣ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢ دوا كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا و ڕۆژی دواتر واتا ٢٤ی تشرینی ٢٠٢٢ دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌سترا و بە تێکڕای دەنگ له سه‌ر واده‌ی دیاریكراو كۆك بوون. بە پێی ئەو بڕیارە ڕۆژی ٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢ کۆنگرەی چواردەیەم له شاری دهۆك و به ئاماده‌بوونی ١٠٢٢ نوێنه‌ر له كۆی ١٠٦٥ نوێنه‌ر كه مافی به‌شداریكردنی كۆنگره‌یان هه‌بوو له سه‌رجه‌م ڕێكخستنه‌كانی پارتی له ژێر (دروشمی ئازادی، دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری) ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد. گرنگی ئەو كۆنگره‌یە (کۆنگرەی چواردەیەم) له‌وه بوو كه پارتی دوای تێپه‌ڕاندنی چه‌ند دۆخێكی سه‌خت، له‌وانه‌ش شه‌ڕی چوار ساڵه‌ی داسه‌پاوی داعش و شه‌ڕی داگیركاری و له‌بار بردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان له دوای ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له ٢٥ی ئه‌یلوولی ٢٠١٧ و گه‌له‌كۆمه‌كی ناوچه‌یی و ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ دوژمنانی گەلی كورد تووشی شه‌ڕێكی یه‌ك لایه‌نانه بوویه‌وه، سه‌ره‌ڕای بڕینی بودجه له‌لایه‌ن حکومەتی عێراق و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و سەختبوونی باری ئابووری هه‌رێمی كوردستان و بلاو بوونەوەی پەتای کۆرونا لە ساڵی ٢٠٢٠ لە کوردستان و لەسەر ئاستی هەموو جیهان، تێپەڕبوونی ١٢ ساڵ به‌سه‌ر كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می خۆی، هاوکات گوڕانكاری گه‌وره‌ش له ناوچەکە و جیهاندا ڕوویاندابوو.
سه‌رەتای كۆنگره‌ی ١٤ به خوێندنەوەی چه‌ند ئایەتێك له قورئانی پیرۆز و مارشی نیشتمانی عێراق و نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ده‌ستی پێكرد، دواتر لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره هه‌ڵبژێردرا و پێنج لێژنه بۆ سكاڵا، په‌یره‌وپرۆگرام ده‌ستنیشانكران. پاشان كۆنگره به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كان له‌وانه‌ش ڕاپۆرتی سیاسی و ڕێكخستن، به‌رده‌وامی به كاره‌كانی دا، دواتر لە دەنگدانێکی نهێنیدا و ٥١ ئه‌ندام و ٩ یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردران. هەرچەندە بڕیار بوو ده‌نگدان به شێوه‌ی ئه‌لكترونی بێت، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی و له سه‌ر داوای زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره ده‌نگدان به شێوه‌ی ده‌ست و دانانی سێ وێستگه‌ی ده‌نگدان و ئه‌ژماركردن به‌ڕێوه‌چوو. له درێژە‌ی پرۆسەكە‌دا سه‌رۆك مەسعود بارزانی به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره به سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
له‌م كۆنگره‌یه‌دا چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاو بۆ گونجاندن لەگەڵ بارودۆخی حزبی له پەیكەری پارتیدا كرا، له‌وانه‌ش هه‌ڵبژاردنی دوو جێگری بۆ سه‌رۆك، مه‌كته‌بی سه‌رۆك بوو به سكرتاریه‌تی سەرۆک و ده‌سته‌ی چاودێری و به‌دواداچوون ڕاسته‌وخۆ لەلایەن سه‌رۆكی پارتی دەبێت، ئه‌نجوومه‌نی باڵای تێكۆشه‌ران دامه‌زرا كه سه‌ر به سه‌رۆكی پارتی ده‌بێت، زیادكردنی ڕێژە‌ی ئافره‌ت له سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌ڕێژەی ١٥٪، هەروەها له شوێنی ده‌سته‌واژەی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌كار هێنرایه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بوو به مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگا و ژمارەی ئەندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بوو بە ١٧ئه‌ندام، له‌وانه‌ش ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی له سكرتێر و چوار ئه‌ندام پێكهێنرا، هه‌روه‌ها گۆڕانكاری له مه‌كته‌ب، ده‌زگا و سه‌نته‌ر و ده‌سته‌كانی مه‌كته‌بی سیاسیش كرا و ناویان بۆ به‌ش گۆڕا و پێكهاته‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه، به‌شی ڕێكخستن، هه‌ڵبژاردن، دیراسات و پێگه‌یاندن، ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن، په‌یوه‌ندیی گشتی، ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كان، كارگێڕی و دارایی و به‌شی وه‌به‌رهێنان و پڕۆژە‌كان.
كۆنگره‌ی ١٤ له ڕۆژی ٦ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢ به‌ده‌ركردنی به‌ڵاغی كۆتایی، كۆتایی به‌كاره‌كانی خۆی هێنا.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەم ئه‌ندامانه پێكهات:
١- سیداد بارزانی
٣- فازڵ میرانی
٧- زەعیم عەلی (عومه‌ر عوسمان)
٨- ڕێبوار یەڵدا
٩- فوئاد حسێن
١٠- عارف تەیفور
١١- کەمال کەرکوکی
١٢- گوهدار شێخۆ
١٤- ئومێد خۆشناو
١٥- عەلی عەونی
١٦- ئەشواق جاف
١٧- هیوا گەیلانی
١٩- سەربەست لەزگین
٢٠- ئاراس حسۆ میرخان
٢١- عەلی حسێن
٢٢- ئامینە زکرى
٢٣- دڵشاد شه‌هاب
٢٤- سەگڤان هالۆ
٢٥- موحسین كه‌مال
٢٦- سیروان بارزانی
٢٧- عەلی تەتەر
٢٨- نەجات عەلی
٢٩- زاگرۆس فەتاح
٣٠- نوری عوسمان شنگالی
٣٣- ئومێد سەباح
٣٥- جەعفەر ئیبراهیم
٣٦- شاخەوان عەبدوڵا
٣٧- هێمن هەورامی
٤٠- سەربەست تڕوانشی
٤١- بڵند ئیسماعیل
٤٢- حه‌مید عه‌لی
٤٣- ئەڤین هروری
٤٤- سالار عوسمان
٤٦- ئەحمەد کانی
٤٧- سانا‌و فه‌ریدون جوانڕۆیی
٤٨- ئاری نانەکەلی
٥٠- ڤیان سلێمان
٥١- ڤالا فەرید
٥٢- مه‌حمود مه‌حمود ئێزدی (له كۆتایی كۆنگره و به هۆی ده‌رنه‌چوونی هیچ ئه‌ندامێك له پێكهاته‌ی ئێزدی بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆك و به ده‌نگی نوێنه‌رانی كۆنگره ئه‌م پێشنیازه په‌سه‌ند كرا و بووه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی).
ئه‌ندامانی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی له كۆنگره‌ی چواده‌یه‌م:
١- ساسان عەونی
٢- دیاری حسێن
٥- چیا محه‌مه‌د هه‌ركی
٧- قادر قەچاخ
له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی مه‌كته‌بی سیاسی به‌م شێوه‌یە پێكهات:
١- فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
٢- سیداد بارزانی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
٣- مەحمود محەمەد، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
٤- هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
٥- ئازاد بەرواری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
٦- کەمال کەرکوکی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
٧- فه‌ریق عه‌لی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
٨- ڕێبوار یه‌ڵدا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
٩- فوئاد حوسێن، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
١٠- عارف تەیفور، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
١١- عەلی حسێن، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
١٢- پشتیوان سادق، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
١٣- نەوزاد هادی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
١٤- سەربەست لەزگین، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
١٥- هێمن هەورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
١٦- هیوا ئەحمەد مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
١٧- ئامینە زکرى ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
لە نێو ئەو ١٧ ئەندامە ٥ کەسیان بە ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردران بەم شێوەیەی خوارەوە:
١- فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
٢- سیداد بارزانی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
٣- مەحمود محەمەد، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
٤- هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
٥- ئازاد بەرواری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
بڕیارەکانی کۆنگرە:
١- ناوی مەکتەبی سەرۆک بۆ سکرتاریەتی سەرۆک گۆڕدرا.
٢- دانانی ٢ جێگر بۆ سەرۆکی پارتی لە ژێر ناوی جێگرانی سەرۆک.
٣- گۆڕینی ناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بۆ کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان.
٤- کۆمیتەی ناوەندی لە ٥٢ ئەندام و ٩ یەدەک پێکدێت.
٥- ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگا بۆ مەکتەبی ڕیکخستنی پارێزگا گۆڕدرا.
٦- مەکتەبی سیاسی لە ١٧ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و لە نێو مەکتەبی سیاسی دەستەی کارگێری لە ٥ ئەندام پێک دێت دامەزرا، پۆستی سکرتێری مەکتەبی سیاسی گۆڕدرا بۆ بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی.
٧- دامەزراندنی ئۆرگانێکی نۆێ بەناوی ئەنجوومەنی باڵای تیکۆشەران بۆ ئەو سەرکردە و تێکۆشەرانەی بەتەمەندا چووی پارتی کە پێویست دەکات لە ئۆرگانێکی تایبەت بە خۆیان ئەرک و کارەکانیان ڕاپەڕێنن و لەکاتی پیویست ڕاوێژیان پێدەکرێت.
٨- هەردوو دامەزراوەی ئەنجوومەنی باڵای تیکۆشەران و دەستەی چاودێری و بەدوادا چوون پارتی راستەوخۆ سەربە سەرۆکی پارتین.
٩- کارگێرانی لێژنەی لق بۆ ٦ ئەندام و کارگێرانی لێژنەی ناوچە بۆ ٤ و لێژنە ڕێکخراوەکانیش بەرپرسی ڕێکخراو و ٢ جێگر لە کۆنگرە پەسەند کرا.
١٠- تەمەنی یاسایی کۆنگرەی پارتی ٥ ساڵە و کۆمیتەی ناوەندی دەتوانیت لە کاتی پێویست و نائاسایی یەک ساڵ تەمەنی کۆنگرە زیاد بکات.
١١- بۆ ڕێز لێنان لە خەبات بەخشینی مەدالیای بارزانی نەمر بە ٧٦ ئەندام، کەسایەتی، شۆڕشگێر و خەباتکاری پارتی دیموکراتی کوردستان.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان