هێمن هەورامی

ئەکادیمی و سیاسەتمەدار هێمن ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ ساڵح، ناسراو به‌ هێمن هه‌ورامی، ساڵی ١٩٨٧ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌...


ئەکادیمی و سیاسەتمەدار هێمن ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ ساڵح، ناسراو به‌ هێمن هه‌ورامی، ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ٢٠١٨ به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان بۆ خولی پێنجه‌م هه‌ڵبژێردراوه‌ و بووەتە جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان.


ژیاننامە

هێمن هه‌ورامی ساڵی ١٩٧٦ لە شاری هەڵەبجە له‌دایكبووە، ساڵانی (١٩٨٦-١٩٨٧) له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی له‌‌ وڵاتی ئێران كردووه‌، ساڵی ١٩٩٩ به‌كالۆریۆسی زمان و ئه‌ده‌بی ئینگلیزی له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر وه‌رگرتووه‌، ساڵی ٢٠٢١ بڕوانامەی دکتۆرای لە به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی سۆران وەرگرتووە، ساڵی ٢٠١٨ به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان بۆ خولی پێنجه‌م هه‌ڵبژێردراوه‌ و بووەتە جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، ئینگلیزی، فارسی و عه‌ره‌بییه‌.


خەباتنامە

هێمن هه‌ورامی ساڵی ١٩٨٧ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌ و ساڵی ١٩٩٢ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه‌.

ساڵانی (٢٠٠٤-٢٠١٠) بووه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ساڵی ٢٠١١ كراوه‌ته‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ٢٠١٢‌ سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سته‌ی ڕاوێژكاریی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك و ساڵی ٢٠١٧ به‌رپرسی كاروباری سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی نووسینگەی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بووە.

ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌،  ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چوارده‌مدا به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونەوەی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوە و بۆته‌ به‌رپرسی بەشی ڕێكخستن.ساڵی ٢٠١٨ به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان بۆ خولی پێنجه‌م هه‌ڵبژێردراوه‌ و بووەتە جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان.


سەرچاوە:

  • ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر