سیاسەتمەدار سه‌ربه‌ست عومه‌ر حه‌سه‌ن، ناسراو به سه‌ربه‌ست تروانشی، ساڵی ١٩٩٩ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی دوازدەیەمی پارتی بووە، ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی حه‌ڤده‌ی شنگال و به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌كی دهۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە.
ژیاننامە
سەربەست تڕوانشی لە شاری دهۆک له‌دایكبووە. شاره‌زای زمانی كوردی و فارسییه.
خەباتنامە
سەربەست تڕوانشی ساڵی ٢٠٠٥ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی حه‌ڤده‌ی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٩ نوێنه‌ری کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی له سنووری سوپای چوارده‌ی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی له‌شكری كوردستان (فه‌له‌ك) بووه و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ٢٠١٧ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌كی دهۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.