هۆشیار زێباری

كومه‌ڵناس و سیاسه‌تمدار، هۆشیار مه‌حمود محه‌مه‌د فارس، ناسراو به‌ هۆشیار زێباری، له‌ كۆنگره‌ی نۆیه‌م (١٩٧٩)دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و‌ لە كۆنگره‌ی ده‌یه‌م (١٩٨٩) و كۆنگره‌ی یازده‌یه‌م (١٩٩٣) و كۆنگره‌ی دوانزده‌یه‌م (١٩٩٩)دا به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ...


كومه‌ڵناس و سیاسه‌تمدار، هۆشیار مه‌حمود محه‌مه‌د فارس، ناسراو به‌ هۆشیار زێباری، له‌ کۆنگرەی نۆیه‌م ١٩٧٩دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و‌ لە کۆنگرەی دەیەم ١٩٨٩ و کۆنگرەی یازده‌یه‌‌م ١٩٩٣ و کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩دا به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و دواتر مه‌كته‌بی سیاسی و له‌ كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌م ٢٠١٠ یشدا به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و دواتر مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٢ پاڵێوراوی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی، له‌ كابینه‌ی دكتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری (٢٠٠٥) و نوری مالكی (٢٠٠٦)دا بووه‌ته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وەی عێراق و دواتریش لە کابینەى عادل عەبدولمەهدى بووەتە وەزیرى دارایى عێراق.


ژیاننامه‌

هۆشیار زێباری له ساڵی ١٩٧٦ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی زانسته ‌سیاسییه‌كانی له‌ زانكۆی ئوردن به‌ده‌ست هێناوه‌، ساڵی ١٩٧٩ ماسته‌ری له‌ كۆمه‌ڵناسی و گه‌شه‌دانی له‌ زانكۆی ئێسیكس له‌ شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا به‌ده‌ست هێناوه‌. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی و فارسییه‌.


خه‌باتنامه‌         

هۆشیار مه‌حمود محه‌مه‌د فارس ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌ و به‌شداریی شۆڕشی گوڵانی كردووه‌‌، له‌ کۆنگرەی نۆیه‌م ١٩٧٩دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و‌ لە کۆنگرەی دەیەم ١٩٨٩ و کۆنگرەی یازده‌یه‌‌م ١٩٩٣ و کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩ دا به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و دواتر مه‌كته‌بی سیاسی و له‌ كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌میشدا به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و دواتر مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوە، ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چوارده‌مدا به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونەوەی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌تەوە.

ساڵی ١٩٧٩ بووەته‌‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی شه‌شی ئه‌وروپا. له‌ خولەکانی په‌یمانگای كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان وانەکانی مافی چاره‌نووس و زاراوه‌ ڕامیارییه‌كان و ئابووری ڕامیاری و فه‌رهه‌نگی سیاسی و كورد و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییەکانی گوتۆتەوە، ساڵی ١٩٨٨ به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، هەمان ساڵ به‌ مه‌به‌ستی ڕیسواكردنی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌ دژی كورد له‌ باشووری كوردستان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌، هه‌ڵمه‌تێكی بۆ ڕاکێشانی سەرنجی وڵاتانی رۆژئاوا ئەنجامداوە.

ساڵانی (١٩٩٠-٢٠٠٣) له‌ ئه‌وروپا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٩٢ به‌شداری كۆنگره‌ی نیشتیمانی عێراقی له‌ ڤیه‌ینا كردووه‌ و هەمان ساڵ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراق (كۆنگره‌ی سه‌ڵاحه‌دین) بووه‌ و بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراقی (كۆنگره‌ی ڤییه‌نا)‌، ساڵی ١٩٩٩ به‌ ئه‌ندامی سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراقی (كۆبوونه‌وه‌ی له‌نده‌ن) هه‌ڵبژێردراوه‌.

لە كانونی دووه‌می ٢٠٠٥ له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ڕه‌وته‌نی عێراق هه‌ڵبژێردراوه‌ و له‌ ٢٨ی نیسانی ٢٠٠٥ له‌ كابینه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری بووه‌ته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و له‌ ٢٢ی نیسانی ٢٠٠٦ له‌ كابینه‌ی یه‌كه‌می نوری مالكیدا به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ستنیشان كراوه. ساڵی ٢٠١٤ بووه‌ته‌ وه‌زیری دارایی عێراق له‌ كابینه‌ی حه‌یده‌ر عیبادیدا.

ساڵی ٢٠١٠ و له‌ كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می پارتیدا له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه‌ میدالیای بارزانیی نه‌مری پێ به‌خشراوه‌.


سه‌رچاوه‌كان:                                

  1. سلێمان مسته‌فا حه‌سه‌ن، كورد و یه‌كه‌م ئه‌زمون، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز).
  2. مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان، كۆنگره‌ و كۆنفرانس (پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌رگی یه‌كه‌م و دووه‌م (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی رۆكسانا- ٢٠٢١).
  3. حامید گه‌وهه‌ری، میدالیای بارزانی به‌رزترین خه‌ڵاتی ڕێزلێنان، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ بڵاوكراوه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٥ز).
  4. حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستان ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م).
  5. دوای رووخانی رژێمی سه‌دام یه‌كه‌م حكومه‌تی عێراقی ده‌ستنیشان كرا، گۆڤاری گوڵان، ناوه‌ندی ڕۆشنبیری گوڵان، ژماره‌ ٤٤٩، هه‌ولێر، ٤ ئه‌یلولی ٢٠٠٣ز.
  6. دیرۆكی خوله‌كانی كادیرانی پارتی، له‌ شاخه‌وه‌ بۆ شار، (هه‌ولێر ـ سه‌نته‌ری دیراسات و تویژینه‌وه‌ و ئه‌كادیمیای پارتی ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز).
  7. السیرة الذاتیة للحكومة الجدیدة، جریدة التآخي، الدورة الثالثة، دار التآخي للطباعة والنشر، العدد ٤٢٤٢، بغداد، الأربعاء، ٢ حزیران ٢٠٠٤م.
  8. شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز).

بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر