ژیاننامه
محەمەد خورشید تۆفیق، ناسراو به دكتۆر محەمەد خورشید، له ١٩ی تشرینی دووه‌می ساڵی ١٩٦٦ له شاری كه‌ركووك له‌دایك بووه، ساڵی ١٩٧٥ پاش نسكۆی شۆڕشی ئهیلوول ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه، قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له وڵاتی ئێران خوێندووه، ساڵی ١٩٩١ دوای راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی باشووری كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، ساڵی (٢٠٠٢-٢٠٠٣) به‌شی یاسای له کۆلیژی یاسا له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ته‌واو كردووه.
ساڵی (٢٠٠٤-٢٠٠٧) له ڕێكخراوی (NDI) بەشداربووە و پسپۆڕی له كاروباری دانوستان وەرگرتووە، له ١٢ی ته‌مووزی ٢٠٠٨ بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له یاسای كارگێڕی لە زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌ناونیشانی (مسؤولية الإدارة عن التعويض ضحايا جرائم الارهاب) وه‌رگرتووه، له ١٤ی شوباتی ٢٠١٥ بڕوانامه‌ی دكتۆرای فەلسەفەی یاسای گشتی له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌ناونیشانی (ضمانات الحقوق والحريات العامة في المواجهة إجراءات الضبط الإداري) وه‌رگرتووه. زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و فارسی و ئینگلیزی ده‌زانێت.
خه‌باتنامه
دكتۆر محەمه‌د خورشید، له ٢٨ی شوباتی ١٩٨٦ بۆ یه‌كه‌م جار په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان كردووه، له لێژنه ناوچه‌ی شوان سه‌ربه لقی ٣ی كه‌ركووك بۆته پێشمه‌رگه، ساڵی ١٩٨٨ بۆته ئامر مه‌فره‌زه‌ی لێژنه ڕێكخراوی شێخ بزینی سه‌ربه لێژنه ناوچه‌ی شوان، لە ساڵی (١٩٩١-١٩٩٢) بەشداری خولی نۆیەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستانی کرد و لە دە یەکەمەکانی ئەم خولە بووە، ساڵی ١٩٩٢ بۆته ئه‌ندام به‌شی ڕێکخستن له لقی ٣ی كه‌ركووك، ساڵی ١٩٩٤ بۆته جێگری به‌رپرسی لێژنه ناوچه له‌ناو باره‌گای لقی ٣ی كه‌ركووك، ساڵی ١٩٩٥ بۆته ئه‌ندامی لقی ٣ی كه‌ركووك، ساڵی ١٩٩٦ بۆته به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌ی شوان سه‌ربه لقی ٣ی كه‌ركووك، ساڵی ٢٠٠٠ بۆته به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌ی خانه‌قین سه‌ربه لقی ٣ی كه‌ركووك، ساڵی ٢٠٠٢ پله‌ی به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵی له سنووری لق ٣ی كه‌ركووك وه‌رگرتووه، ساڵی ٢٠٠٣ بۆته كارگێڕی لق و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستن له لقی ٣ی كه‌ركووك، ساڵی٢٠٠٣ سه‌رپه‌رشتیاری لێژنه ناوچه‌ی دووبزی له لقی ٣ی كه‌ركووك كردووه، ساڵی ٢٠١٠ بۆته جێگری لقی ٣ی كه‌ركووك، ساڵی ٢٠١١ پله‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك گه‌رمیانی وه‌رگرتووه و بۆته به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه، ساڵی ٢٠١٧ به‌رپرسیاریه‌تی لقی ٣ی كه‌ركووكی وه‌رگرتووه.
له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی شاخدا له چه‌ندین شه‌ڕ به‌شداری كردووه و دووجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٨٧ دانانی بۆسه‌یه‌ك بۆ سه‌ربازانی سوپای عێراق له نێوان چه‌مچه‌ماڵ و ته‌كیه، ساڵی ١٩٨٨ شەڕی سه‌ر شه‌قامی قه‌ره‌هەنجیر و چه‌مچه‌ماڵ، له‌هه‌مان ساڵدا شه‌ڕێك له ناوچه‌ی ڕه‌زگه و گرتنی ئیڤایه‌كی سه‌ربازی، ساڵی ١٩٨٩ گرتنی ڕهبیهكی سه‌ربازی له بهرقهسڕ، له دوای ڕاپه‌ڕینیش بەشداری چه‌ندین شەڕی ئازادكردنی كوردستانی كردووه، له ٨ی ئاداری ١٩٩١ شه‌ری بانی مه‌قان و له ١٠ی ئاداری ١٩٩١ گرتنی قه‌ره‌هەنجیر، له ڕۆژی ٢٠ لهسهر٢١ی ئاداری ١٩٩١ لە ئازادكردنی شاری كه‌ركووك، له ٢٥ی ئادار ساڵی ١٩٩١سهربازگهی خالد و له ٢٨ی هه‌مان ساڵ شەڕی بەرگری لە سه‌ربازگه‌ی فه‌یله‌ق.
بەشداری شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش له میحوه‌ری كه‌ركووك كردووه، وەکو شەڕی گوندی خه‌رابه‌ڕووت له میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووك ساڵی ٢٠١٤، شەڕی باشووری كه‌ركووك له ٣٠ی كانوونی دووه‌می ساڵی ٢٠١٥ و له ٩ی شوباتی هه‌مان ساڵ شەڕی ته‌ق ته‌ق، له ٩ی نیسانی ٢٠١٥ شەڕی ئازادكردنی گونده‌كانی سمایل ئاوا تا مه‌لاعه‌بدوڵا، ١٦ی نیسانی ٢٠١٥ ئازادكرنی گونده‌كانی سه‌عد، خالید، عه‌تشانه له میحوه‌ری داقوق، ١١ی ئهیلوول ئازادكردنی گونده‌كانی كاكه‌یی له میحوه‌ری داقوق، له ٥ و٢٦ی نیسان ٢٠١٦ شەڕی باره‌گای لێژنه ناوچه له دووز، له ٢١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦بهرپهرچدانهوهی هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ ناو شاری كه‌ركووك.
ئه‌ندامی كۆنگره‌کانی یازدەیەم، دوازدەیەم و سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، له كۆنگره‌ی چواردهیەم به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، له ٣ی شوباتی ٢٠٢٣ پۆستی یاریدەدەری مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای كه‌ركووك-گه‌رمیانی وه‌رگرتووه.
له به‌رهه‌مه‌كانی:
چەندین لێکوڵینەوەی یاسای و مێژووی ھەیە و ٣ بەرھەمی وەکو کتێب چاپکراون
- سه‌ره‌تایه‌ك بۆ تێگه‌یشتن له هه‌ڵبژاردن، ٢٠٠٢، وه‌ك پروگرامی خوێندن له قۆناغی ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌خوێندرێت.
- مسؤولية الإدارة عن التعويض ضحايا جرائم الارهاب، ٢٠٠٣.
- ضمانات الحقوق والحريات العامة في المواجهة إجراءات الضبط الادارى، ٢٠١٥.
سه‌رچاوه:
-ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.