کەمال کەرکوکی

سیاسەتمەدار محه‌مه‌د قادر عه‌بدوڵا، ناسراو به‌ دكتۆر کەمال کەرکوکی و نوری، ساڵی ١٩٦٧ په‌یوه‌ندیی به‌ یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و ساڵی ١٩٦٨ په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە‌ كردووه‌...


سیاسەتمەدار محه‌مه‌د قادرعه‌بدوڵا، ناسراو به‌ دكتۆر کەمال کەرکوکی  و نوری، ساڵی ١٩٦٧ په‌یوه‌ندیی به‌ یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و ساڵی ١٩٦٨ په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە‌ كردووه‌، له‌ کۆنگرەی نۆیه‌م ١٩٧٩دا به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و لە کۆنگرەکانی دەیەم ١٩٨٩، یازده‌یه‌‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی هەڵبژێردراوە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا به‌‌ ئه‌ندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونەوەی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌تەوە، ساڵی ١٩٩٢ له‌ كابینه‌ی یه‌كه‌مدا به‌ بریكاری وه‌زیری هاوكاری مرۆڤایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشانكراوه‌، ساڵی ٢٠٠٥ لە خولی دووەمدا كراوه‌ته‌ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان و ساڵی ٢٠٠٩ لە خولی سێیەمدا كراوه‌ته‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان. هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.


ژیاننامە

کەمال کەرکوکی ساڵی ١٩٥٤ لە شاری کەرکووک له‌دایكبووە، ساڵی ١٩٧٣ له‌ زانكۆی پزیشكیی تاران خوێندوویه‌تی، به‌ڵام له‌ ساڵی ١٩٧٥ به‌ ڕاوه‌ستانی شۆڕشی ئەیلوول ده‌ستی له‌ خوێندن كێشاوه‌ته‌وه‌. ساڵی ٢٠١٣ له‌ لایه‌ن زانكۆی ئه‌مریكی بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆژیا له‌ لوبنان دكتۆرای فه‌خریی پێ به‌خشراوه‌، ساڵی ١٩٩٢ له‌ كابینه‌ی یه‌كه‌مدا به‌ بریكاری وه‌زیری هاوكاری مرۆڤایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشانكراوه‌، ساڵی ٢٠٠٥ لە خولی دووەمدا كراوه‌ته‌ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان و ساڵی ٢٠٠٩ لە خولی سێیەمدا كراوه‌ته‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزییه‌.


خەباتنامە

کەمال کەرکوکی ساڵی ١٩٦٧ په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و ساڵی ١٩٦٨ په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە‌ كردووه‌. ساڵی ١٩٧٥ له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ مەسعود بارزانییه‌وه‌ بۆ ئاماده‌كاریی شۆڕشی گوڵان ڕاسپێردراوه‌، ساڵی ١٩٧٦ لە كۆنفرانسی به‌رلیندا بووه‌ته‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەمان ساڵ فه‌رمانده‌ی شه‌ڕی شارستێن ١٩٧٦ی له‌ پارێزگای سلێمانی دژ بە سوپای عێراق كردووه‌ و له‌م شه‌ڕه‌دا بریندار بووه‌.

له‌ کۆنگرەی نۆیه‌م ١٩٧٩دا به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و لە کۆنگرەکانی دەیەم ١٩٨٩، یازده‌یه‌‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هەڵبژێردراوە و ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا به‌‌ ئه‌ندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونەوەی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌تەوە، ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چوارده‌مدا به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونەوەی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌تەوە و بۆته‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای كه‌ركووك.

سه‌رپه‌رشتی ڕێكخستنه‌كانی پارتی له‌ وڵاتی نه‌مسا و‌ ئه‌ڵمانیا و فڕانسا ئەمریکا و کەنەدادا کردووە، لە ماوەی کارکردنیدا لە نێو ڕیزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان، چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی وەرگرتووە، وەکو جێگری به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی دوو ١٩٨٩، به‌رپرسی لێژنه‌ لقی یه‌ك ١٩٨٩،به‌رپرسی مه‌كته‌بی جه‌ماوه‌ری و پیشه‌یه‌كان ١٩٩٢، به‌رسی لێژنەى‌ لقی حه‌وتی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا ١٩٩٨، به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی شه‌شی ئه‌وروپا ١٩٩٩، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان ٢٠١٣، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك-گه‌رمیان ٢٠١٨ و ...هتد.

ساڵی ١٩٩١ وه‌ك سه‌ركرده‌ و فه‌رمانده‌ به‌شداریی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان له‌ پارێزگای دهۆكی كردووه‌ و له‌ كاتی كۆڕه‌ودا له‌ به‌ره‌ی زاخۆ به‌رگری کردووە، ساڵی ١٩٩٢ له‌ كابینه‌ی یه‌كه‌مدا به‌ بریكاری وه‌زیری هاوكاری مرۆڤایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشانكراوه‌، ساڵی ٢٠٠٣ به‌رپرسی ژووری عه‌مه‌لیاتی ئازادكردنی كه‌ركوك و نوێنه‌ری سه‌رۆك مەسعود بارزانی بووه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له‌ كه‌ركووك.

ساڵی ٢٠٠٥ و لە خولی دووەمدا كراوه‌ته‌ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان و ساڵی ٢٠٠٩ لە خولی سێیەمدا كراوه‌ته‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان، ساڵی ٢٠١٠ له‌به‌ر خه‌باتی له‌ شۆڕشی ئەیلوول، گوڵان و ڕاپه‌ڕێنی باشووری كوردستان و قۆناغی سه‌روه‌ری، له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی نه‌مری پێبه‌خشراوه‌.

 ساڵی ٢٠١٤ كراوه‌ته‌ به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركوك لە دژی داعش و له‌ یه‌كێك له‌ شه‌ڕه‌كان بریندار بووه‌.


سەرچاوە:

  • ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر