نەجات عەلی ساڵح

نەجات عەلی ساڵح، ساڵی ١٩٨٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه‌، ساڵی ٢٠١٠ له‌ كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م بۆته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان.


ژیاننامه‌

نەجات عەلی ساڵح، ساڵی ١٩٧٠ له‌ شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه‌، قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌ شاری هه‌ولێر خوێندووه‌، ساڵی ٢٠٠٩ بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌ زانسته‌ سیاسیه‌كانی زانكۆی سەڵاحەدین به‌ده‌ست هێناوه‌، شاره‌زایی ته‌واوی له‌ زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی هه‌یه‌.


خه‌باتنامه‌

نەجات عەلی ساڵح ساڵی ١٩٨٥ په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه‌، له‌ لێژنه‌ ڕێكخراوی دیده‌وانی سه‌ر به‌ لێژنه‌ لقی دوو بۆته‌ پێشمه‌رگه‌، ساڵی ١٩٩٥ فه‌رمانده‌ی لیوا بووه‌، ساڵی ٢٠٠٥ بۆته‌ فه‌رمانده‌ی سوپا، ساڵی ٢٠١٠ له‌لایه‌ن‌ ئه‌ندامانی کۆنگرەی سێزدەیەم به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ٢٠١١ به‌رپرسیاره‌یه‌تی لێژنه‌ لقی ٢٣ی وه‌رگرتووه‌، له‌ شه‌ڕی دژ به‌ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسی میحوه‌ری گوێڕ و مه‌خمور بووه‌، ساڵی ٢٠١٧ بۆته‌ به‌رپرسی یه‌كه‌ی ٨٠ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ساڵی ٢٠٢٢ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌م به‌ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه‌.

له‌به‌رهه‌مه‌ چاپكراوه‌كانی كه‌بریتیین له‌ نامه‌ی ماسته‌ر و تێزی دكتۆراكه‌ی:

  • په‌رتوكی دیموكراسی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.

  • ستراتیژیه‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.


سه‌رچاوه‌:

  • ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

سه‌رباز هه‌ورامی

سه‌رباز نادر عه‌لی موراد، ناسراو به‌ (سه‌رباز هه‌ورامی)، لە شارى هەڵەبجە لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٩٩ لە کۆنگرەى ١٢یەمى پارتی دیموكراتی كوردستان به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

ساڵح پێداوی

ساڵح ئه‌حمه‌د فه‌تاح خدر، ساڵى ١٩٣٣ لە پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەى شۆڕشى ئەیلوول كردووه‌، ساڵی ١٩٦٦ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی چواری هێزی قه‌ره‌داغ سه‌ر به‌ له‌شكری سێی هێزى پێشمەرگە بووه‌، ساڵی ١٩٦٩ فه‌رمانده‌ی هێزی به‌مۆ بووه‌. ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی نۆیه‌م به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا

نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا، ساڵى ١٩٢٤ لە شارى سلێمانى لەدایک بووە، ساڵی ١٩٥٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ٤ی حوزه‌یرانی ١٩٩٢ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان. له‌ ڕێكه‌وتی ١ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٧ به‌ هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ له‌ شاری له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر