یاساناس و سیاسەتمەدار سه‌ربه‌ست له‌زگین عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدولقادر، ناسراو به سه‌ربه‌ست له‌زگین و سه‌ربه‌ست سندوری، ساڵی ١٩٨٠ په‌یوه‌ندیی به ڕیزەکانی پارتی و ساڵی ١٩٨١ په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە كردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی دەیەم ١٩٨٩، یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ی پارتی بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵى ٢٠١٧ بووەتە بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له کابینەی هەشتەمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ژیاننامە
سەربەست لەزگین ساڵی ١٩٦٥ لە شاری دهۆک له‌دایكبووە، ساڵی ٢٠٠٨ به‌كالۆریۆسی یاسای له زانكۆی دهۆك وه‌رگرتووه، ساڵێ ٢٠١٧ به بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له کابینەی هەشتەمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه. شاره‌زای زمانی كوردی، توركی و فارسییه.
خەباتنامە
سەربەست لەزگین ساڵی ١٩٨٠ په‌یوه‌ندی به پارتی و ساڵی ١٩٨١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە كردووه، ساڵی ١٩٨٨ به‌شداری داستانی دێره‌لوكی لە دژی سوپای عێراقدا کردووە و بریندار بووه، هەمان ساڵ و له دوای ئه‌نفالی بادینان ئاواره‌ی كۆماری توركیا بووه.
نوێنەری کۆنگرەکانی دەیەم ١٩٨٩، یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ی پارتی بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چوارده‌مدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له یه‌كه‌مین كۆبوونەوەی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌تەوە و بۆته به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای هه‌ولێر.
ساڵی ١٩٩١ له ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستاندا له فه‌رمانده‌كانی كه‌رتی دووی ئازادكردنی زاخۆ-دهۆك بووه و ساڵی ١٩٩٣ فه‌رمانده‌ی هێزی ٤٢ی زاخۆ بووە له سوپای یه‌كگرتووی كوردستان، لە ماوەی کارکردنیدا لە نێو ڕیزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەم ئەرک و بەرپرسیاریەتیانەی وەرگرتووە به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی ئامێدی ١٩٩٣، به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی سێمێل ١٩٩٤، فه‌رمانده‌ی سوپای ٩ی سپیلك له فه‌رمانده‌یی له‌شكری كوردستان (فه‌له‌ك) ١٩٩٦، بەرپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌كی دهۆك ٢٠٠٧ و ...هتد.
ساڵی ٢٠٠٣ له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی عێراقدا به‌شداری له ئازادكردنی شاری موسڵدا كردووه، ساڵی ٢٠١٤ فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری شنگال له سنووری پارێزگای موسڵ له شه‌ڕی دژ به هێزه‌كانی داعش بووه و لە تەمەنی پێشمەرگایەتیدا چەندین جار بریندار بووه، ساڵى ٢٠١٧ به بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له کابینەی هەشتەمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.