دڵشاد شه‌هاب حاجی محه‌مه‌د

ئه‌ندازیار و سیاسه‌تمه‌دار دڵشاد شه‌هاب حاجی محه‌مه‌د، ناسراو به‌ دڵشاد ئه‌رگوشی، ساڵی ٢٠٠٩ ئه‌ندامی خولی سێیه‌م بووە لە ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردستان (په‌رله‌مان) له‌ سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵی ٢٠١٠ و له‌ كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا بووته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ٢٠١٢ پۆستی‌ وه‌زیری گه‌شتوگوزاری له‌ كابینه‌ی حه‌وته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وەرگرتووە


ژیاننامه‌

دڵشاد شه‌هاب ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووه‌، ساڵی ١٩٧٨ له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له‌ زێدی خۆیان ده‌ركراون و له‌ كۆمه‌ڵگای هه‌ریر نیشته‌جێ كراون، ساڵی ١٩٨٣ باپیر و باوكی له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ ئه‌نفال كراون، به‌شی ئه‌ندازیاریی شارستانی لە زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین تەواوکردووە‌‌، لە ساڵی ٢٠٠٩ بووەتە ئەندامی خولی سێیەمی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردستان و ساڵی ٢٠١٢ و له‌ كابینه‌ی حه‌وته‌مدا بووەته‌‌ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بییه‌.


خه‌باتنامه‌

دڵشاد شه‌هاب ‌له‌ ساڵی ١٩٩١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌ و ساڵی ١٩٩٣ و له‌ کۆنگرەی هه‌شته‌‌‌مدا كه‌ به‌ كۆنگره‌ی ئازادی ناسراوه‌، به‌ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌‌ و بووەتە به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی زانكۆ سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە و ساڵی ٢٠٠٤ به‌ كارگێڕی لێژنه‌ی لقی دوو ده‌ستنیشان كراوه‌.

ساڵی ٢٠٠٩ بووەتە ئەندامی خولی سێیەمی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردستان و كراوه‌ته‌ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن و هاوچه‌رخكردنی لادێ له‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان.

ساڵی ٢٠١٠ و له‌ كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا به‌‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و دوو ساڵ پاشتر و له‌ كابینه‌ی حه‌وته‌مدا بووەته‌‌ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.


سه‌رچاوه‌كان:

  1. ئەرشیفی دەستەی ئینسکلوپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان. 
  2. مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان، كۆنگره‌ و كۆنفرانس (پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌رگی دووەم، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی رۆكسانا- ٢٠٢١).
  3. ئاماده‌كردن و كۆكردنه‌وه‌ : تارا ته‌حسین ئه‌سعه‌دی، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان خولی سێیه‌م ٢٠٠٩ ـ ٢٠١٣، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ٢٠١٠ز).
  4. باوكی ئالها، پانۆرامای كۆنگره‌ی ئازادی، ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن، ئۆرگانی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ٥٢، هه‌ولێر، تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٤ز.
  5. پاڵێوراوانی لیستی كوردستانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ٢٥/٧/٢٠٠٩، گۆڤاری ده‌نگدان، ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی (ی.ن.ك)، ژماره‌ ٨، سلێمانی، ٢٠٠٩ز.
  6. ساسان عه‌ونی، یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان چه‌ند لایه‌نێكی تێكوشان و مێژوو، (هه‌ولێر مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ـ ١٩٩٨ز).
  7. سیروان عثمان، مێژووێكی پرشنگدار و كاروانێكی نه‌پساوه‌، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ ٢٠١٤ز).
  8. شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز).
  9. عرفان عه‌زیز عه‌زیز، كۆنگره‌ و كۆنفڕانسه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، (هه‌ولێر ـ پڕۆژه‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژووی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٢ز).
  10. لقی دوو، لقی دوو له‌ نیوسه‌ده‌ی تێكۆشاندا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٠ز).

بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر