ئەندازیار و سیاسەتمەدار نه‌وزاد هادی مه‌ولود محه‌مه‌د، ساڵی ١٩٩٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، نوێنەری کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵانی (٢٠٠٤-٢٠١٩) پارێزگاری هه‌ولێر بووە.
ژیاننامە
نەوزاد هادی ساڵی ١٩٦٣ لە شاری هەولێر له‌دایكبووە، ساڵی ١٩٨٧ به‌كالۆریۆسی ئه‌ندازیاری كاره‌بای له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٩٦ لە کابینەی سێیەمدا كراوه‌ته بریكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران بووه، ساڵانی (٢٠٠٤-٢٠١٩) به پارێزگاری هه‌ولێر دامەزراوە. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزییە.
خەباتنامە
نەوزاد هادی ساڵی ١٩٩٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٩٢ وەکو ئه‌ندازیاری كاره‌با له ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان کاری کردووە و ئه‌ندامی لق بووە له لێژنه‌ی لقی دوو.
نوێنەری کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوە، ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چوارده‌مدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له یه‌كه‌مین كۆبوونەوەی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوە و بۆته به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای موسڵ.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.