ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن ناسراو بە ئومێد خۆشناو، لە١ى حوزەیرانى ١٩٧٧ لە شارى هەولێر لەدایک بووە، بەشى ڕاگەیاندنی لە پەیمانگای تەکنیکى هەولێر تەواو کردووە.
لە خولەکانى چوارەم و پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان ئەندامى پەرلەمان بووە و سەرۆکى فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە، لە ٨ی شوباتی ٢٠٢١ بووەتە ٤٢یەمین پارێزگاری ھەولێر.
لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.
سەرچاوە:
١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.