ئامینە زکرى سەعید نێروەیی، لە ٢٦ی ئادارى ١٩٧٩ لە شارى دهۆک لەدایک بووە، دەرچووى بەشى ئەدەب و زمانى کوردییە لە زانکۆى دهۆک. ساڵی ٢٠٠٧ ئەندامی پەیمانگای کوردستان بۆ پرسە سیاسییەکان لە شاری دهۆک بووە کە سەر بە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، سالی ٢٠٠٨ بەپلەی ئەندام لق گواستراوتەوە بۆ لقی یەکی پارتی لە دهۆک، ئەندامى خولى سێیەم و چوارەمى پەرلەمانى کوردستان بووە.
لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. لەیەکەم کۆبوونەوەى مەکتەبى سیاسى بە ئەندامى مەکتەبى سیاسى هەڵبژێردراوە، بەرپرسى دەستەى پشکنین و بەدواداچوونى پارتى دیموکراتى کوردستانە.
سەرچاوە:
١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.