سیاسەتمەدار هیوا ئەحمەد مستەفا، ناسراوه به هیوا.أ.م، ھ.لاوك، سواره، باوكی بزاڤ، ساڵی ١٩٩٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووە، نوێنه‌ری كۆنگره‌کانی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ی پارتی بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ٢٠١٠ به‌رپرسی لێژنەى لقی چواری سلێمانی بووە و ساڵی ٢٠١٧ بووەتە به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی بیست و چواری سه‌فین.
ژیاننامە
هیوا ئەحمەد مستەفا ساڵی ١٩٦٩ لە شاری (قه‌ڵادزێی-رانیه) سەر بە پارێزگای سلێمانی له‌دایكبووە. ساڵی ٢٠١٧ له به‌كالۆریۆسی زمانی عه‌ره‌بی به‌ده‌ستهێناوه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسییه.
خەباتنامە
هیوا ئەحمەد مستەفا ساڵی ١٩٩٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووە و هەمان ساڵ به پله‌ی نه‌قیب کراوەتە به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاری ڕانیه، ساڵی ١٩٩٣ به كارگێڕی لێژنه‌ی لقی یازده‌ی ڕانیه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه، نوێنه‌ری كۆنگره‌کانی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ی پارتی بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چوارده‌مدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له یه‌كه‌مین كۆبوونەوەی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌تەوە.
ساڵی ٢٠٠١ ڕاوێژكاری سیاسی وه‌زیری ناوخۆ بووه له كابینه‌ی چواره‌می حکومەتی هەرێمی کوردستاندا و ساڵی ٢٠٠٤ به پله‌ی عه‌مید به‌رپرسی پاراستنی لێژنه‌ی لقه‌كانی سێی كه‌ركووك و پازده‌ی خانه‌قین و بیست و دووی گه‌رمیان و نۆزده‌ی چه‌مچه‌ماڵ بووه، ساڵی ٢٠١٠ به‌رپرسی لێژنه لقی چواری سلێمانی و ساڵی ٢٠١٧ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی بیست وچواری سه‌فین بووە.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.