ئەکادیمی و سیاسەتمەدار عەلی تەتەر تۆفیق محه‌مه‌دئه‌مین، ناسراو به دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر و دكتۆر عه‌لی نێروه‌یی، ساڵی ١٩٨٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی و هەمان ساڵ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه، ساڵی ١٩٩٣ نوێنه‌ری کۆنگرەی یازده‌یه‌م بووه و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامە
عەلی تەتەر ساڵی ١٩٦٨ لە شاری دهۆک له‌دایكبووە، ساڵی ٢٠٠٠ به‌كالۆریۆسی مێژووی له زانكۆی دهۆك وه‌رگرتووه و ساڵی ٢٠٠٢ ماسته‌ری لە مێژووی كورد له به‌شی مێژووی هەمان زانکۆ بەدەستهێناوە و ساڵی ٢٠٠٨ بڕوانامەی دكتۆرای له مێژووی هاوچه‌رخدا وه‌رگرتووه و ئێستا نازناوی زانستی پڕۆفیسۆری هەیە، ساڵی ٢٠٢٠ کراوەتە پارێزگاری پارێزگای دهۆک. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، فارسی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزییه.
خەباتنامە
ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كه‌ی ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه، ساڵی ١٩٨٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی و هەمان ساڵ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه و ساڵی ١٩٨٨ وه‌ك پێشمه‌رگه به‌شداریی له داستانی خواكوڕك له دژى هێزی سوپای عێراقدا كردووه، ساڵی ١٩٩١ به‌شداریی له ئازادكردنی شاری دهۆكدا كردووه.
ساڵی ١٩٩٣ نوێنه‌ری کۆنگرەی یازده‌یه‌م بووه و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، لە کۆنگرەکانی نۆیەم ١٩٩٨ و دەیەم ٢٠٠١ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستاندا به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندن هه‌ڵبژێردراوه و کراوەتە به‌رپرسی لقی دهۆك-نه‌ینه‌وای ڕێکخراوى ناوبراو، ساڵانی (٢٠٠٢-٢٠١٠) به پله‌ی عه‌مید به‌ڕێوه‌به‌ری دهۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی كوردستان بووە و ساڵانی (٢٠٠٣-٢٠٠٦) به‌شداری له شه‌ڕی دژ به تیرۆری له سنووری پارێزگای موسڵدا كردووه، ساڵانی (٢٠١١-٢٠١٧) به‌رپرسی لقی ده و ساڵی ٢٠١٧ به‌رپرسی لقی هه‌شتی زاخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان