بنەماڵەکەی لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، کوڕی شەهید فەتاح ئاغایە باوکی لە شەڕی حاجی ئومەران لە ١٩ى تشرینی دووەمی ١٩٨٠ شەهید بووە، لە دوای ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩١ی خەڵکی کوردستان دژی ڕژێمی بەعس لە عێراق، گەڕاوتەوە خاکی باشووری کوردستان، بۆ خوێندن چووەتە وڵاتی بەریتانیا. لە کابینە هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەتا بەرێوەبەری گشتی لە دیوانی وەزارەت و دواتر بریکاری وەزیر بووە لە وەزارەتی پلان دانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە، لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.
سەرچاوە:
١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.