یاساناس و سیاسەتمەدار ئه‌ڤین تاهیر ئیبراهیم، ناسراو به ئه‌ڤین هروری، ساڵی ١٩٩٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و كراوه‌ته یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ژیاننامە
ئه‌ڤین هروری ساڵی ١٩٧٤ لە دهۆک له‌دایكبووە، ساڵی ٢٠٠٨ به‌كالۆریۆسی یاسای لە به‌شی یاسا و ڕامیاری له زانكۆی دهۆك وه‌رگرتووه. شارەزای زمانه‌كانی كوردی و فارسییە.
خەباتنامە
ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی لە وڵاتی ئێران كردووە، ساڵی ١٩٩٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه و ساڵی ١٩٩٨ گه‌ڕاوه‌ته‌وه باشووری كوردستان و وه‌كو كادیر له ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان کاریکردووە، ساڵی ٢٠٠٧ كراوه‌ته به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆكی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان.
ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و كراوه‌ته یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.