سیاسەتمەدار كریستۆڤ یه‌ڵدا ترخان، ناسراو به ڕێبوار، ڕێبوار یه‌ڵدا، كۆڕه‌ك، ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی کردووە و ساڵی ١٩٧٤ لەگەڵ ده‌سپێكی شه‌ڕ له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول و سوپای عێراقدا، په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه، لە کۆنگرەی دەیەم ١٩٨٩دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا بووه‌ته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.
ژیاننامە
ڕێبوار یەڵدا ساڵی ١٩٥٢ لە شاری هەولێر له‌دایكبووە، به ڕه‌چه‌ڵه‌ك له نه‌ته‌وه‌ی ئاشووری و به ئایین مه‌سیحیی سه‌ر به ئاینزای ئه‌رتۆدۆكسی ڕۆژهه‌ڵاته، ده‌رچووی په‌یمانگای پێگه‌یاندنی مامۆستایانی هه‌ولێرە. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، سریانی، عه‌ره‌بی و فارسییه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئهیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی له وڵاتی ئێران كردووه
خەباتنامە
ڕێبوار یەڵدا ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ساڵی ١٩٧٤ لەگەڵ ده‌ستپێكی شه‌ڕ له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول و سوپای عێراقدا، په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی له وڵاتی ئێران كردووه، ساڵی ١٩٨٠ له شۆڕشی گوڵاندا بۆ جاری دووه‌م په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه كردووه‌ته‌وه و ساڵی ١٩٨١ نووسه‌ری چاپ و دواتر به‌رپرسی به‌شی كوردی چاپه‌مه‌نییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٨٦ به سكرتێری یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشانكراوه.
لە کۆنگرەی دەیەم ١٩٨٩دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا بووه‌ته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی،
ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چوارده‌مدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له یه‌كه‌مین كۆبوونەوەی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌تەوە و بۆته به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن.
ساڵی ١٩٩١ له میحوه‌ری هه‌ولێر به یاوه‌ری به‌شێك له ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان به‌شداری لە ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستاندا كردووه، ساڵانی (١٩٩٢-١٩٩٩) دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنی كوردستان Ktv بووه.
ساڵی ٢٠٠٤ كراوه‌ته به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندیی ڕێكخراوه پیشه‌ییه‌كان و ساڵی ٢٠١٧ له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی پارتییەوە به به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستن ده‌ستنیشانكراوه.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.