بەشێک لە هەڤاڵانى بارزانى لە شۆڕشى یەکەمى بارزان (١٩٣١-١٩٣٢) و بەشێکیشیان لە شۆڕشى دووەمى بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) بەشداربوون و زۆرینەى زۆریشیان لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد لە (١٩٤٦) چەکى بەرگرییان لە شان بوو، تەنانەت هەڤاڵى خەباتکارى وایان تێدابووە، لە شۆڕشى یەکەمى بارزانەوە بەشداربووە، تا ڕاپەڕینى ساڵى ١٩٩١.
هەڤاڵانى بارزانى بێئەوەی بزانن چارەنووسیان بە کوێ دەگات، ژیانى خۆیان لەپێناو ئازادیی میللەت و پاراستنى بەها و نەریت و کلتورى کوردستانیان تەرخان کردبوو. هەڤاڵانى بارزانى شوێنکەوتەى ڕێبازى بارزان و جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى بوون، بڕیاردانیان بۆ بڕینى سنوورى ئەو هەموو وڵاتە، سەلمێنەرى ئەو ڕاستییە مێژووییەیە کە لەم پێناوەدا ئامادەی هەموو قوربانییەک بوون، ئەگەر وا نەبووایە؛ بەرگەى ئەو هەموو سەختیی و ئاستەنگە سروشتییە و ڕاوەدونانی داگیرکارانیان نەدەگرت، ئەوەى بەدرێژایى ڕێڕەو و مانەوەیان لە یەکێتى سۆڤیەت ڕووبەڕوویان بووەتەوە.
هەڤاڵانى بارزانى، لە خەباتکاری شوێن و ناوچە و بەشە جیاکانی کوردستان پێکهاتبوون، بەو واتایەى جیاوازییەکان و تەنانەت ئەو سنوورە دەستکردانەى کوردستانییان لەیەک دابڕیبوو، نەیانتوانى ببنە بەربەست لەیەکڕیزی و یەک هەڵبژاردنیاندا. هەڤاڵانى بارزانى لە هەرە یەکەمینەکان بوون کە بە کردار سەلماندیان ڕێبازی بارزانی، قوتابخانەی کوردایەتی و بیروباوەڕە و ئەوەى لەسەر ئەم ڕێبازە بڕوات کوردینی دەکات.
بڕیاری خۆبەدەستەوە نەدان و درێژەدان بەخەبات
دواى نسکۆى کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد، بارزانییەکان ناچاربوون پاشەکشێ بکەن و هەوڵبدەن بێنەوە سەر خاکى کوردستانى ئەم دیو، دواى کوشت و کوشتار و بۆمباران و تۆپباران و برسیەتى و سەرما و پەتا و قاتوقڕى، بارزانییەکان بە دوو دەستە هاتنەوە خاکى باشوورى کوردستان، دەستەى یەکەمیان کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون، لەگەڵ شێخ ئەحمەد بارزانى گەڕانەوە و دەستەى دووەمیشیان جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى و یاوەرانى بوون کە لە ١٥ى نیسانى ١٩٤٧ ڕەتیان کردەوە خۆیان ڕادەستی داگیرکا‌ر بکەنەوە و بڕیاریان دا ڕێگەی مان و نەمان هەڵبژێرن و درێژە بە خەباتی کوردینی بدەن.
دوای تێکشکاندنی چەندین هێرش و پیلانی ڕژێمی شای ئێران، لە ١٩ى نیسان، جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی هێزەکەی خۆی لە پێنج دەستە بەم شێوەیە ڕێکخستەوە: دەستەی یەکەم بە فەرماندەیی شێخ سلێمانی بارزانی، دەستەی دووەم بە فەرماندەیی ئەسعەد خۆشەوى، دەستەی سێیەم بە فەرماندەیی مامەند مەسیح، دەستەی چوارەم بە فەرماندەیی حەمەدەمین میرخان و دەستەی پێنجەم بە فەرماندەیی مستۆ مێرۆزی.
جەنەڕاڵ بارزانی و تەواوى هێزەکەى لە ٢٥ی نیسانی ١٩٤٧ گەیشتنە ناوچەی مزووری و لە گوندی ئەرگۆش کۆبوونەوە، لەو سەروبەندەدا وەڵامی حکومەت لەبارەی ئەو وتوێژە گەڕایەوە کە لە ٢٣ی مانگدا لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراق کرابوو. وەڵامەکە بەمشێوەیە بوو؛ حکومەتی عێراق ڕازییە، بارزانی و هەوادارانی بێ مەرج بگەڕێنەوە عێراق و حکومەت ئەو بڕیارە جێبەجێى ناکات کە لە ساڵی ١٩٤٥ بۆ لە سێدارەدانى مەلامستەفا بارزانى دابووى، بەڵام حکومەت هەر سزایەکی دیکە بە شایستەی بزانێ، لەسەرى دەسەپێنێ.
بڕیاری ڕێ‌ڕۆیشتن بەرەو یەکێتی سۆڤیەت
لە ٦ی ئایاری ١٩٤٧ جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی لە گوندی ئەرگۆش بەڕاوێژ لەگەڵ فەرماندەکان بڕیارە مێژووییەکەی خۆی دا کە پەنابردن بوو بۆ یەکێتی سۆڤیەت، هەر ئەوکات بڕیارەکەی بە تەواوى هێزەکەى ڕاگەیاند و هۆیەکانیشی ڕوونکردەوە و پێشمەرگەکانیشى لە گەڕانەوە، یان مانەوە سەرپشک کرد، ئەنجام ئەوەبوو، هەموویان بە یەکدەنگ بڕیاری مانەوە و بەڵێنى گیانفیدایی و بەردەوامییان دا.
بارزانی؛ دوای ڕێکخستن و دابەشکردنی هێزەکەی بەسەر قۆڵەکان و دیاریکردنی ئەرکی هەر قۆڵێک، فەرمانی ڕۆیشتنی بە هێزەکانی خۆی دا، ٢٢ی ئایار ئەو هێزانە گەیشتنە گوندەکانی هەرکێ، باسیا، ستونێ و گوندەکانی دیکەى ئەو ناوچەیە، ٢٣ی ئایار بارزانی و هێزەکانی لە گوندی درێ بوون، ٢٤ی مانگ ئەو هێزانە چوونە گوندی بێداو، شۆڕشگێڕان لە ٢٥ی مانگ گوندی بێداویان بەرەو گوندی بایێ و ڕێگەی زینیا ئاسنگەرایان گرتەبەر، بەرەبەیانی ٢٧ی نیسان جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی و هێزەکانی دوای خۆ دەرباز کردن لە زینیا ئاسنگەران لە سنووری نێوان ئێران و عێراق پەڕینەوە و شەو لە گوندی جیرمی گیرسانەوە.
بەیانیی ڕۆژى دواتر بە خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، جیرمییان بەرەو گوندەکانی ئەمبی، دەربەند و تلوێ کە چۆڵکرابوون، جێهێشت. بەدرێژایی ڕۆژەکانی ٢٩- ٣١ی ئایاری ١٩٤٧ جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی و هێزەکانی لە ناوچەی هەرکیاتی مانەوە.
لە ٣١ى ئایار ناوچەی هەرکییانیان بەرەو ناوچەی شکاک و گوندی سیر‌و جێهێشت، ٣ی حوزەیرانی ١٩٤٧ لە گوندی دۆستان بەرەو گوندەکانی دێلزێ و حاجی جڤان و گۆزەڕەشدا کەوتنەڕێ، ماوەیەکی کورتیان لە گوندی گۆزەڕەش بەڕێکرد، کاتێک گەیشتنە گوندی هەڤلوران، خەڵکێکی زۆر هاتبوونە پێشوازییان، هەر ئەو شەوە بارزانی و هێزەکەی گەیشتنە گوندی بڕۆشخۆران.
جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى وەک سەرکردەیەکى سەربازیى ئاگادار و شارەزای پڕ لەهیوا، بەرپرسی هێزەکان کۆدەکاتەوە و پێیان ڕادەگەینێت: پێویستە نان و پێداویستیى تەواو لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن، چونکە قۆناغى داهاتووى ڕێڕەو قۆناغێکى سەخت و پڕ مەترسییە و دەڵێت: هەر ئەم شەو و پێش بەرەبەیانی ٥ى حوزەیران دەبێت دۆڵی قتور ببڕین، واتە بە هەردوو ڕۆژی ٤-٥ی حوزەیران، ئەمەش لەکاتێکدا بوو بارزانی لە ڕێگەی ڕێنیشاندەرەوە زانیاریى وردى لەبارەى سەختی و دژواری دۆڵی قتور هەبوو و دەیزانی ئەو شوێنە هیچ پێچ و پەنایەکی تێدا نییە، ئەگەر هێزێکی سەربازیی تێدا بێ، دەبێ ڕووبەڕووى ببنەوە و بە زەبرى هێز ڕێگاکە ببڕن.
جەنەڕاڵ بارزانی واى بەباش زانیوە، ئەگەر هێزى دوژمن لەوێ جێگیرکراو بێت، دەبێت لەناکاو هێرشیان بکرێتە سەر، بەم نەخشە سەربازییە خۆیان ڕاناگرن و سەنگەرەکانیان چۆڵ دەکەن، بۆیە فەرمانى بە هێزەکانى کرد، خۆیان لەو بنکانە بپارێزن کە دەکەوتنە نێوان بڕۆشخۆران و دۆڵی قتور، بەم هۆیەوە ناچار بوون بۆ چەند کاتژمێرێک ڕێبکەون و بچنە نێو خاکی وڵاتی تورکیا و دووبارە بگەڕێنەوە خاکی ئێران، ئەمەش بۆ ئەوەی بەسەلامەتی بەو ناوچەیدا تێپەڕن. ئەم پلانە سەربازییە یەکێک بوو لە گەورەترین سەرکەوتنەکانى ڕێڕەو.
بەرەبەیانی ٥ی حوزەیران؛ بارزانی و هێزەکەى گەیشتبوونە ناوچەى هۆزی عروسی، ڕۆژى دواتر لە گوندی ئەلندییانەوە گەیشتنە هەردوو گوندی بەلەسوور و بەلەڕەش، دوای نیوەڕۆش چوونە هەواری حاجی بەگی جەمیل و ئێوارە چوونە گوندی مەلهەمی. لەم گوندە بەمەبەستی خۆبەدوورگرتن لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی داگیرکا‌ر و پاراستنی گیانی شۆڕشگێڕەکان، بارزانى پرسیار لە میرزا عەبدیى خەڵکى گوندەکە دەکات، داخۆ سەلامەتترین ڕێگا بەرەو ڕووبارى ئاراس کامەیە، میرزا عەبدی لە وەڵامدا دەڵێت ڕێگەی ماکۆ- هاسون.
جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی و هێزەکەی شەوى ٧ لەسەر ٨ی حوزەیران لە گوندی عەمبارییان دەمێننەوە و بەیانی ٨ی حوزەیران دەگەنە گوندەکانی کلیس کەند و ئاخداشی نزیک شارى ماکۆ، بەهۆى ئەوەى هێزێکی زۆری سوپای ئێران بە پشتەوانیی تۆپ و تانک و هێزی ئاسمانی دوای گەیشتنیان تەواوى ڕێگاوبانەکانی ناوچەکەیان گرتبوو، ئەو دوو گوندە چۆڵکرابوون. لەبارودۆخى لەمجۆرەدا ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی چاوەڕوانکراوە، جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی دوای کێوماڵى وردى ناوچەکە، هێزەکانی خۆى کردە دوو بەش و فەرماندەیی بەشی سەرەکی هێزەکە حەمەدەمین میرخان بوو بە هاوکاریى مامەند مەسیح و مستۆ مێرۆزى و لە کلیس کەندەوە ڕاستەخۆ هێرشیان کردە سەر دوژمن، بەشی دووەمی هێزەکەش کە ئەسعەد خۆشەوی سەرکردایەتى دەکرد و هەریەک لە ساڵح کانیەلنجی و سەعید وەلی بەگ یارمەتیدەری بوون، بۆ پەلەماردان لە ئاخداشەوە ڕاسپێردران. لە ڕێککەوتى ٩ی حوزەیرانی ١٩٤٧ لە چیای سوسوز و دەشتی ماکۆ هێرش بۆ سەر هێزەکانی سوپای ئێران دەستیپێکرد و بێوەستان تا ١١ی حوزەیران درێژەی کێشا و لە ئەنجامی شەڕەکەدا جەنەڕاڵ بارزانی و هێزەکەی توانیان ڕێگا بکەنەوە و دەستبەسەر پردی ماکۆدا بگرن، لە بەرەنجامى ئەمەشدا لە ١١ى حوزەیران لە ڕووباری زەنگی پەڕینەوە و گەیشتنە گوندی هاسون، لەم نەبەردییەدا بارزانی جارێکی تر سەلماندی لە فەرهەنگى ئەو و هەڤاڵانى شتێک نییە ناوى مەحاڵ بێ.
بارزانى و هێزەکەی لە ڕێککەوتى ١٣ى حوزەیران چوونە ناو ڕەوەندى عەشیرەتى جەلالى و لەوێش پاش بێنە و بەردەیەکى زۆر لەگەڵ سەرۆکى عەشیرەتەکەیان ئەوێ بەجێدێڵن و لە ڕێککەوتى ١٥ى حوزەیران دەگەنە گوندى سوکتیلى نزیک ڕووبارى ئاراس. جەنەڕاڵ بارزانى فەرمانى بە هەریەک لە میرحاج ئەحمەد ئاکرەیى و حاجى حەیدەر ئەرگۆشى و خەلیل ئیبراهیم ئەرگۆشى و لاوکۆ کرد لە ئاراس بپەڕنەوە و بە ڕووسەکان ڕابگەیەنن کە بارزانى و هێزەکەی دەیانەوێ بێنە خاکى یەکێتى سۆڤیەت، ئەوانیش ڕاستەوخۆ فەرمانەکە جێبەجێ دەکەن و لە ١٦ى مانگ دەچنە گوندى سراجلو و لەوێ قشڵەیەکى پۆلیسى لێ دەبێ و پێیان دەڵێن ئێوە بگەڕێنەوە، ئێمە بە مۆسکۆ ڕادەگەیەنین کە ئێوە هاتوون و دواتر وەڵامى مۆسکۆ هەرچییەک بێ، پێتانى دەڵێین.
نوێنەرەکانی بارزانی دەگەڕێنەوە لاى جەنەڕاڵ بارزانی، چاوەڕێدەکەن و هیچ وەڵامێکیان بۆ نانێردرێ، بۆیە سەرۆک مستەفا بارزانى، شێخ سلێمان شێخ عەبدولسەلام ڕادەسپێرێ، ئاراس ببڕێ و بچێتەوە قشڵەکە. کاتێک دەگاتە ئەوێ، پێیڕادەگەیەنن کە وەڵامى مۆسکۆ ''بەڵێ''یە. وێڕاى زۆریى ڕووبارى ئاراس و بەرفراوانییەکەى، بارزانى و هەڤاڵانى هەرچۆنێک بێ، لە ڕووبار دەپەڕنەوە و دەچنە ناو خاکى یەکێتى سۆڤیەت.
جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى و هەڤاڵانى دواى ئەو هەموو نەهامەتى و ناخۆشى و بەفر و بۆمباران و تۆپباران و شەڕى دەستەویەخە، لە ڕێککەوتى ١٩ى حوزەیران گەیشتنە یەکێتى سۆڤیەت و بەجۆرێک لە جۆرەکان مەترسیى دوژمنیان لەسەر کەمبوویەوە، بەڵام سەختییەکانى ژیان هەر بەردەوامبوون.
گەیشتن بە خاکی یەکێتی سۆڤیەت
دوای گەیشتنیان بە یەکێتی سۆڤیەت، لە ١٩ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى و هاوڕێیانى دەبرێنە سەربازگەیەکى سەر بە سوپاى یەکێتى سۆڤیەت و هەر ئەو ڕۆژە بارزانى لە هەڤاڵانى جیادەکەنەوە و مەلا مستەفا بارزانى دەبەنە شوێنێکى نادیار و هەڤاڵانیشى دەبەنە ئۆردوگایەک لەسەر ڕووبارێک کە سێ کاتژمێر لە شارى نەخچەوان دووربووە و هێزێکى زۆر دەوریان دەدا و نە دەهێڵن کەس دەربچێ و نە دەشهێڵن کەس ئەو هەڤاڵانە ببینێ.
هەڤاڵانى بارزانى ماوەى چل ڕۆژ لە ئۆردوگاکە دەمێننەوە و خراپترین خۆراک و جلوبەرگیان دەدرایێ و نە چادرێکیان هەبوو و نە خانووێک بچنە ناویەوە، ئەوەى هەبوو گۆڕەپانى ئۆردوگاکە بوو کە چەند دارێکى تێدابوو و تەواوى هەڤاڵان بەڕۆژ دەچوونە ژێر سێبەرى ئەو چەند دارە. لەو ماوەیەى هەڤاڵانى بارزانى هیچ سۆراخێکى سەرۆک و ڕێبەری خۆیان نەدەزانى، بۆیە چەندجارێک خۆپیشاندانیان کرد و مانیان لە خواردن گرت و داواى سۆراخى سەرۆکى خۆیان دەکرد، بەڵام چالاکییەکانیان بێ ئەنجام بوون، تا ڕۆژێک لەگەڵ چەند ئەفسەرێکى سوپاى یەکێتى سۆڤیەت، بارزانى دەرکەوتبوو و پێى ڕاگەیاندبوون کە لەو ئۆردوگایە دەیانگوازنەوە بۆ شوێنێکى دیکە.
هەڤاڵانى بارزانى بە بڕیاری حکومەتی سۆڤیەت به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئاغدام و لاچین و ئایولاخ و کەلبەجەر له كۆماری ئازه‌ربایجان دابەشکران. له ١٠ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٤٧ گواستراونه‌وه سەربازگەیەک کە لەسەر دەریاى خەزەر لە باكۆى پایتەختى كۆماری ئازه‌ربایجان بوو. له ڕێكکه‌وتی ٢٣ی هەمان مانگدا جلوبەرگی سه‌ربازییان پێدرا و به سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسه‌رانی كۆماری ئازه‌ربایجان ڕۆژانه هه‌شت كاتژمێر مه‌شقی سه‌ربازییان پێ کراوە. لەهەمانکاتدا ڕۆژانە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لە لایەن هەندێک لە هەڤاڵەکانیانەوە کە خوێندەواریان هەبوو، وانەی فێربوونی نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی‌یان پێگوتراوەتەوە.
پاش مامەڵەى خراپى جەعفەر باقرۆڤ لەگەڵ ئەو ئاوارانە، جەنەڕاڵ بارزانى دەچێتە لاى و پێى دەڵێ، "ئێمە پەنامان بۆ یەکێتى سۆڤیەت هێناوە تا یارمەتی بدرێین، بەڵام لێرە مامەڵەى زۆر خراپ لەگەڵ ئێمە دەکەن، بۆیە یان خۆت چارەیەک لە حاڵى هەڤاڵانى من بکە، یان ڕێگەم پێبدەن خۆم بچمە مۆسکۆ"، بەڵام باقرۆڤ هیچیان جێبەجێ ناکا. پاشان له ٢٩ی ئابی ١٩٤٨ بڕیاردەدرێ کەمپە سەربازییەکەى هێزەکەی بارزانی له كۆماری ئازه‌ربایجانەوە بگوازرێتەوە كۆمه‌ڵگای چرچوك لە نزیك تاشكه‌ندی پایته‌ختی كۆماری ئۆزبه‌كستان و له‌وێش لە مه‌شقی سه‌ربازیی بەردەوام دەبن.
لە ئاداری ١٩٤٩ هێزەکەی بارزانى به شێوه‌ی ده‌سته و تاخم به شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌سه‌ر گونده هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی یەكێتی سۆڤیەت دابه‌ش دەکرێن و له كێڵگه‌ی كۆلخۆزه‌كان كاریان ده‌كرد و دەبووایە بە پەمۆچنى و دروێنە و قوڕکارى یان هەرکارێکى دیکە خۆیان بژیێنن.
دوورخستنەوە و لێک دابڕاندنی هێزەکەی بارزانى لەیەکدی، جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى بێ ئومێد ناکا و بەدوورخراوەییش لە دوورگەى چمباى لە نامە ناردن بۆ ستالین بەردەوام دەبێ، بەڵام ئەمجارەش نامەکان ناگەنە دەستى، تا دواجار خۆى کەسێک ڕادەسپێرێ و داواى لێدەکا نامەى داواکارییەکەى بخاتە ناو پۆستەى تایبەتى، بەمەش پلانەکەى سەردەگرێ و جەنەڕاڵ دەگەڕێنرێتەوە تاشقەند و هەڤاڵانیشى هەموویان بەیەکەوە لە ساڵى ١٩٥١ لە ڤریڤیسکى کۆدەکرێنەوە.
دواى کۆبوونەوەیان لە شارى ڤریڤیسکى کە زۆر لە شارى تاشکەندەوە دوورنەبووە، بارزانى هەموو شەممەیەک سەردانى هەڤاڵانى دەکرد و ئەوانیش ژیانیان گۆڕاوە و بەشێکیان لەوێ ژنیان هێناوە و بوونەتە خاوەنى منداڵ.
هەروەها بەشێکى زۆرى لە شۆڕشگێڕەکانی هێزەکەی بارزانى دواى ئەوەى بە باشى فێرى زمانى ڕووسى بوون و دواى ئەوەى سەرۆک مستەفا بارزانى داواى لە دەسەڵاتدارانى سۆڤیەت کرد، ڕێگە بە هەڤاڵانى بدەن لە زانکۆ و پەیمانگاکان بخوێنن، ئەو ڕەزامەندییە وەرگیرا و یاوەرانی بارزانى چوونە زانکۆى پارتى شکول، یانگى یولى، تاشکەند، ڤیڤسکى، مۆسکۆ..هتد و زیاتر لە ١٢٠ لە شارەکانى گورکێ، سراتۆڤ، ئیستانۆڤ و تامبۆڤ دەیانخوێند. بەشى زۆریان زیاتر لە پێنج ساڵ خوێندییان، تا دواجار لە ساڵى ١٩٥٩ هەندێکییان پەیمانگا و هەندێکى دیکەش کۆلێجیان تەواوکرد و بەشێکیشیان دواتر ماستەر و دکتۆراشیان خوێند.
گەڕانەوەی قارەمانی نیشتمان
دواى سەرکەوتنی شۆڕشى ١٤ى تەموزى ١٩٥٨ لە عێراق، جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی شۆڕشی لە عەبدولکەریم قاسم کرد، حکومەتی نوێش بڕیاری گەڕانەوەی جەنەڕاڵ بارزانی و هەڤاڵانی وەک قارەمان دەرکرد. ئەوەبوو له ٢١ی ئابی ١٩٥٨ شاری مۆسكۆی بەجێهێشت و لەڕێگەی گەڕانەوەی لەلایەن سەرۆکی وڵاتی ڕۆمانیا و سەرۆک کۆماری چیکۆسلۆڤاکیاوە پێشوازی لێ‌کرا، له ١٧ی ئه‌یلوولدا به فڕۆكه گه‌یشتە فڕۆكه‌خانه‌ی شاری پراگ، دوو ڕۆژ دواتر گه‌یشتە فڕۆكه‌خانه‌ی قاهیرە و له كۆشكی قوببه له‌لایه‌ن جه‌مال عه‌بدولناسری سەرۆکی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا، له ٦ی تشرینی یه‌كه‌مدا له فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌نای شاری به‌غدا دابه‌زیوە و له‌لایه‌ن تەواوی پێکهاتەکانی عێراقەوە پێشوازی لێكرا. حکومەتى کۆمارى عێراق لە ٢٥ى شوباتى ١٩٥٩ و بەپێى هەردوو ماددەى سێیەم و حەوتەم و بڕگەى (أ) لە ماددەى دەیەم و کارکردن بە ماددەى (١١) بە پشتبەستن بە یاساى هەموارکراوى ژمارە ١٩ لە ساڵى ١٩٥٩ دا، بڕیارى لێخۆشبوونى لە هەڤاڵانى بارزانى دەرکرد کە لەسەردەمی ڕژێمی پاشایەتی بەهۆی بەشداریکردنیان لە شۆڕشی دووەمی بارزانەوە لە دژیان دەرکرابوو.
بۆیە چ ئەوانەى لە ڤریڤیسکى بوون و چ ئەوانەى لە کۆمارى ڕووسیا بوون، چوونە شارى ئۆدێساى سەر سنوورى دەریاى ڕە‌ش و لەوێ لە ڕێککەوتى ١ى نیسانى ١٩٥٩ سوارى پاپۆڕى گروزنی بوون و بەرەو عێراق بەڕێکەوتن و لە ١٦ى نیسان گەیشتنە بەسڕا و لەوێ لەلایەن سەرۆک مستەفا بارزانى پێشوازییان لێ‌کرا و دواتر بەرەو کوردستان بەڕێکەوتن و بە دیدارى نیشتمان و ئازیزانیان شادبوونەوە.
هەڤاڵانى بارزانى؛ وەک ناوێکى بە شکۆ بەسەر ئەو کۆڵنەدەر و خەباتگێڕانە بڕا کە تا تاکە کوردێک مابێ، ڕێز لە خەبات و بوێرى و تێکۆشانیان دەگرێ، چونکە ئەوەى ئەوان و جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى سەرکردە لێهاتووەکەیان کردیان، لە مێژووى نەتەوەکانى سەرزەوى بە دەگمەنیش ڕووینەداوە.
ئەمەى خوارەوە ناوى ئەو هەڤاڵە قارەمانانەى سەرۆک مستەفا بارزانییە کە بەرەو یەکێتى سۆڤیەت یاوەرى بوون:
لیستی هەڤاڵانی بارزانی
1 ئاغا عه‌لی ناڤداری
2 ئاڤده‌ل حاجی میكائیل (ئاڤدەل بژیانی)
3 ئاڤده‌ل مستەفا عومه‌ر (ئاڤدەل مستۆ)
4 ئاڤدەل میرۆ عەنتەر (ئه‌حمه‌د میرۆ)
5 ئال عه‌لی ئال عوسمان (ئالۆ عه‌لی ئالۆ)
6 ئالی شێخومه‌ر بێدارۆنی
7 ئه‌بوبه‌كر شێخ ئه‌بوبه‌كر (حه‌جی ئه‌بابه‌كر)
8 ئه‌حمه‌د بریندار چیچۆ
9 ئەحمەد تەها یانس (ئەحمەد تەها)
10 ئه‌حمه‌د جه‌سیم ئەحمەد (ئەحمەد جەسیم)
11 ئه‌حمه‌د حه‌دۆ قورتاس (مه‌لا ئه‌حمه‌د حه‌دۆ)
12 ئه‌حمه‌د حه‌دۆ ئه‌حمه‌د (ئەحمەد حەدۆ)
13 ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن له‌شكری (ئەحمەد بێستری)
14 ئه‌حمه‌د حەمۆ مەلاشین (ئه‌حمه‌د بێداوی)
15 ئه‌حمه‌د عه‌لی جه‌م
16 ئه‌حمه‌د عه‌لی مه‌حموود
17 ئه‌حمه‌د عەمر محەمەد (حه‌جی ئه‌حمه‌د)
18 حەجی ئەحمەد لڤرۆکی (حه‌جی ئه‌حمه‌د لڤرۆك)
19 ئه‌حمه‌د له‌شكری (مه‌لا ئه‌حمه‌د)
20 ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل (ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د سوت)
21 ئه‌حمه‌د مه‌لا یه‌حیا
22 ئه‌حمه‌د هه‌وار سه‌لیم
23 ئه‌حمه‌د یوسف عه‌بدولڕە‌حمان
25 ئه‌سعه‌د ڕە‌شۆ مه‌لا هه‌مزه (ئەسعەد ڕە‌شۆ)
26 ئه‌سعه‌د سلێمان قادر
27 ئه‌سعه‌د محه‌مه‌د خالید (ئه‌سعه‌د حه‌م)
28 ئه‌سكه‌نده‌ر مه‌لا سه‌لام
29 ئه‌لیاس عوسمان حاجی (ئەلیاس عوسمان)
30 ئه‌ینۆ شوكر داود (ئەینۆ توێی)
31 یوسف عه‌بدولڕە‌حمان
32 ئیبراهیم بابه‌كر ئیسماعیل (مەلا برایم هه‌سنەکی)
33 ئیبراهیم حسێن ئەحمەد
34 ئیبراهیم حه‌سه‌ن (برایم حەسەن)
35 ئیبراهیم خۆشه‌وی ڕه‌شید (ئیبراهیم ناوخۆش)
37 ئیبراهیم شێخۆ ئیبراهیم (ئیبراهیم مەلا شێخۆ)
38 ئیبراهیم قورتاس ئه‌حمه‌د
39 ئیبراهیم مه‌لا جه‌لال (ئیبراهیم شكاك)
40 ئیبراهیم میرالی سەلیم
41 ئیسماعیل ته‌ها عه‌لی (ئیسماعیل بازی)
42 ئیسماعیل سلێمان
43 ئیسماعیل شێخۆمه‌ر ئیسماعیل
44 ئیسماعیل عەبدوڵا هەمیرە (ئیسماعیل عه‌بدڵا)
45 ئیسماعیل غەفور حسێن (سه‌ید ئیسماعیل سه‌ید غه‌فور)
46 ئیسماعیل محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د (ئیسماعیل محەمەد)
47 ئیسماعیل مه‌لا یه‌حیا
48 ئیسماعیل ئه‌حمه‌د عه‌لی (ئیسماعیل مه‌لائه‌حمه‌د)
49 بابه‌كر شێخ حسێن لاچین (بابه‌كر شێخ سێن - بابه‌كر شێخ یاسین)
50 بابه‌كر محه‌مه‌د زوبێر (بابەکر محەمەد)
51 بادین قادر بادین (بادین دێزۆی)
53 بەهجەت عەبدولخالق عەبدولخالق
55 پیرموس عومه‌ر خه‌لیل (پیرۆ یوسف-پیرو هروری)
57 پیرۆ حه‌مه‌د ئیبراهیم (پیرۆ حه‌سۆ)
58 تاجه‌دین حه‌سه‌ن تاجه‌دین (تاژدین مه‌لاحه‌سه‌ن)
59 تاجه‌دین ئاغا تاژدین (تاژدین ئاغا)
60 تاهر شه‌ریف عه‌لی
63 تەیموور جەعفەر مو‌سا (ته‌یموور شكاك)
64 تۆفیق خواجه پیر
66 تێلی عه‌بدولكه‌ریم
67 تەمەر مستەفا حەسەن
68 تەها حاجی تەها
69 تەها حه‌دۆ چیچۆ (ته‌ها ڕە‌شك)
70 تەها فه‌قێ عه‌بدولڕە‌حمان (مه‌لا ته‌ها)
71 تەها یاسین شوكور
72 تەها ئه‌سكه‌نده‌ر حه‌سه‌ن
74 جادر عه‌زیز حه‌مید
76 جه‌میل تۆفیق حسێن (جه‌میل سوور)
77 جه‌میل عه‌لی جه‌میل (جەم عەلی جەم)
79 جه‌وهه‌ر حسێن محه‌مه‌د
80 جه‌وهه‌ر محه‌مه‌د عه‌لی
82 چه‌تۆ محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم (چەتۆ بابسێڤی)
83 چیچۆ حه‌ته‌م شه‌مددین (چیچ حه‌ته‌م)
84 چیچۆ ئه‌حمه‌د حاد
85 حاجی حه‌یده‌ر سلێمان عه‌بدی
86 حاجی شێخ ئەمیر
87 حاجی عه‌لی جبرائیل (حاجی ئالی جبرائیل)
88 حاجی عیسا
89 حاجی مەلۆ
90 حاچك محەمەد حاچک (حاچك چه‌مێ)
92 حالی باپیر محه‌مه‌د (حالی کەلۆکی)
93 حالی محه‌مه‌د قادر (حالی محەمەد خەلانی)
94 حالی مه‌م حه‌دۆ یوسف
95 حالی ئاغا
96 حالی ئەحمەد
97 حسۆ میرخان ئەحمەد ( حسۆ میرخان دوله‌مه‌ری )
99 حسێن ته‌ها ئیبراهیم (حسێن مەلا تەها)
101 حسێن خال مه‌لاحاجی ئیبراهیم
102 حسێن ڕه‌شید شه‌مدین (حسێن ڕه‌ش)
103 حسێن ساڵح نادر (حسۆ ساڵح)
104 حسێن سلێمان مه‌لۆ (حسێن بازی)
105 حسێن شەكر میرالی (حسێن میر شه‌كر بێرۆخی)
106 حسێن عه‌بدولقادر حسێن
107 حسێن عه‌لی ساڵح هۆره‌ماری (حسێن عه‌لی هۆره‌ماری)
108 حسێن فه‌قی خانۆ
109 حسێن فه‌قێ ئه‌حمه‌د (حسۆ فەق ئەحمەد)
110 حسێن محه‌مه‌د چیچۆ
111 حسێن محه‌مه‌د حسێن
112 حسێن محه‌مه‌د كه‌كشار (حسۆ محەمەد)
113 حسێن مه‌حموود مستەفا (گورگ‌و-مەحمود بابکەیی)
114 حسێن مه‌لا ته‌یمه‌س (حسۆ مەلا)
115 حسێن مه‌لكۆ محه‌مه‌د
116 حسێن میرخان غەزالی (حسۆ میرخان ژاژوكی)
117 حسێن ئه‌حمه‌د تاهیر (حسێن ئەحمەد شار- حسۆ شار)
119 حه‌جی عه‌زیز
120 حه‌جی عومه‌ر عه‌بدوڵا
121 حه‌جی مه‌لا عه‌لی
122 حه‌جی ئه‌حمه‌د سوار حه‌جی ماشۆ
123 حه‌دۆ حه‌سه‌ن
124 حه‌دۆ فه‌تاح میرحه‌مه‌د قورتاس
125 حه‌دۆ قادر قادر باوه‌یی
126 حه‌دۆ محه‌مه‌د په‌ریا (حه‌دۆ م‌ش)
127 حه‌دۆ ئه‌حمه‌د حاد
128 حه‌سكۆ میرۆ حه‌سه‌ن
129 حه‌سه‌ن بابیزدین حه‌سه‌ن (مه‌لا حه‌سه‌ن باب یزدین)
130 حه‌سه‌ن خاڵ هه‌مزه
131 حه‌سه‌ن سلێمان مه‌لا عه‌بدولڕە‌حمان
132 حه‌سه‌ن سوار عومه‌ر
133 حه‌سه‌ن شه‌مدین حاته‌م
134 حه‌سه‌ن عه‌لی حه‌سه‌ن (حەسەن عەلی شێروانی)
135 حه‌سه‌ن عەبدوڵا ئه‌حمه‌د
136 حه‌سه‌ن محه‌مه‌د عه‌بدوڵا (حەسکۆ چیچۆ عەبدوڵا)
137 حه‌سه‌ن محه‌مه‌دسه‌لیم عه‌بدولوه‌هاب
138 حه‌سه‌ن محەمەد عەنتەر
139 حه‌سه‌ن مسته‌فا وه‌سمان
140 حه‌سه‌ن مه‌لا حه‌سه‌ن
141 حه‌سه‌ن مه‌لا یه‌حیا حەسەن
142 حه‌سه‌ن مه‌لا‌محه‌مه‌د تاجه‌دین
143 حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د خانه‌میر
144 حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د ئیبراهیم (حەسەن ئەحمەد ناز)
145 حه‌سه‌ن ئیبراهیم عه‌بدوڵا (حەسکۆ ئیبراهیم)
146 حه‌سه‌ن ئیسماعیل (حه‌سه‌ن سمایل)
147 حه‌كیم عومه‌ر مه‌لاشنی (حەکیم مام عومەر)
148 حه‌كیم یاسین تەها
149 حه‌م ئه‌حمه‌د حه‌م (حەمێ سینەمێ)
150 حه‌مۆ شوان ئاغا (مه‌مۆ شوان ئاغا)
151 حه‌مید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن (حەمید خەسرەوی)
153 حەدۆ حەسەن حەدۆ
155 حەمۆ ئەحمەد ڕە‌ش (حه‌مۆ ڕه‌ش)
156 خالد عه‌لی ئه‌حمه‌د (خالد مه‌لا عه‌لی)
157 خالد محه‌مه‌د زوبێر
158 خانۆ جوج خان
159 خداداد حه‌سه‌ن خان میرە بەگ
161 خدر ڕه‌مه‌زان
162 خزر حه‌سه‌ن عه‌باس (خدر خەلکانی)
163 خزر عیسا خزر (خدر عیسا دۆلەمەری)
164 خزر وه‌سمان سلێمان (خدر مەلا وەسمان)
166 خه‌لیل شێخۆ م‌ح (خەلیل شێخۆ مەمودی)
167 خه‌لیل عه‌لی سلێمان (خه‌لیل مه‌لا عه‌لی)
168 خه‌مۆ شه‌مدین
169 خواجه حاجی مه‌ولوود
170 خورشید تێلی
171 خورشید نه‌بو
172 خورشید یووسف سلێمان (خورشید بارزانی)
173 خۆستی سنجۆ خۆستی
174 خۆشه‌وی سۆفی محه‌مه‌د
175 خۆشه‌وی محه‌مه‌د حه‌سه‌ن (خۆشەوی بێخشاشی)
176 خۆشه‌وی مه‌لا محه‌مه‌د حەم
177 داود یۆحەننا لاوکۆ
178 داود عه‌لی جه‌میل
179 ده‌روێش عومه‌ر عه‌زیز
180 ده‌روێش كەكۆ قورتاس
181 ده‌روێش میرۆ محه‌مه‌دئه‌مین مه‌لال ئاغا
182 ڕە‌حمان مه‌حمود ئه‌حمه‌د (ڕە‌حمان مەحموودە سوور)
183 ڕە‌زا ئۆره‌یی خودێدا حەسەن
184 ڕە‌شید باقی محه‌مه‌د
185 ڕە‌شید حه‌مۆ حاجی
186 ڕە‌شید ڕه‌سول قورتاس لێره‌بیری
187 ڕە‌شید عه‌زیز ڕە‌شید
188 ڕە‌شید كه‌ریم سلێمان (ڕە‌شۆ کەریم)
189 ڕە‌شید نه‌بی عه‌بدولڕە‌حمان
190 ڕە‌شید ئیبراهیم قادر(ڕە‌شید میر)
191 ڕە‌مه‌زان حه‌جی عومه‌ر (ڕەمەزان کورانی)
192 ڕیحانه شلیمون خنانۆ
193 ڕەسول مەلامحەمەد تاجەددین (مەلا ڕەسول تاجەدین)
194 زاهر قادر
195 زرار سلێمان سلێمان (زرار سلێمان به‌گ)
196 زوبێرفه‌قۆ حه‌سه‌ن
197 زیاب دور زیاب (زیاب بارزانی)
198 زیاب زیاب عه‌لی (زیاب هەسنی)
199 زێڕۆ عه‌زیز حه‌مید
201 ساڵح تاهیر خه‌زیران
202 ساڵح حسێن موراد
203 ساڵح حه‌سه‌ن ته‌مه‌ر
204 ساڵح خانۆ عوسمان
205 ساڵح عه‌بدوڵا فه‌قێ
206 ساڵح عه‌لی زیاب
207 ساڵح عه‌لی سلێمان (مه‌لا ساڵح)
208 ساڵح عه‌لی محه‌مه‌د (ساكۆ عه‌لی- ساكۆ كانیه‌لنجی)
209 ساڵح عه‌لی ئاغا مه‌حموود
210 ساڵح عومه‌ر حاجی پالانی (ساڵح پاڵانی)
211 ساڵح محه‌مه‌د سپینداری (ساڵح محەمەد محێ)
212 ساڵح محه‌مه‌د عه‌بدوڵا
213 ساڵح محه‌مه‌د قورتاس
214 ساڵح ئه‌حمه‌د حسێن
215 ساڵح ئه‌حمه‌د عەبدوڵلا (ساڵح ئه‌حمه‌د عەبدوڵلا كوره‌ماركی)
216 سلێمان حه‌دۆ شینۆ
217 سلێمان حه‌كیم یاسین
218 سلێمان خاڵ ئال ئه‌حمه‌د
219 سلێمان سلێمان به‌كرخان (سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی)
220 سلێمان شاوه‌لی عوسمان (سلێمان شه‌والی)
221 سلێمان شه‌ریف مه‌لاحه‌سه‌ن
222 سلێمان شێخ عه‌بدولسه‌لام
223 سلێمان عه‌لی یاسین
224 سلێمان عۆمه‌ر عەبدوڵا
226 سلێمان فه‌قۆ حه‌سه‌ن
227 سلێمان لاچ سپینداری
228 سلێمان میرخان عاره‌ب
229 سلێمان میرخان ئه‌حمه‌د
231 سه‌دۆ قادر قادر
232 سه‌دیق به‌خشی ئه‌حمه‌د (سدیق بەخشی)
233 سه‌دیق خەلیل یه‌حیا
234 سه‌عدی قاسم شین
235 سه‌عید عه‌بدولوه‌هاب شێخ عومه‌ر
236 سه‌عید عه‌بدولكه‌ریم ئیبراهیم
237 سه‌عید عومه‌ر جه‌میل
238 سه‌عید عومه‌ر سه‌عید (سه‌عید مه‌لا عومه‌ر)
239 سه‌عید عەبدوڵا قاسم (سه‌عید مه‌لا عه‌بدوڵا)
240 سه‌عید ولی به‌گ
241 سه‌عید ئه‌بابه‌كر (شێخ سه‌عید ئه‌بوبه‌كر)
242 سه‌عید ئه‌حمه‌د حه‌سكۆ - نادر (دوكتور سه‌عید بارزانی)
243 سه‌لیم حسێن موراد
244 سه‌لیم خان مه‌رعان
245 سه‌لیم ڕە‌شید سه‌لام
246 سه‌لیم ڕه‌شید شه‌مددین (سه‌لیم ڕه‌ش)
247 سه‌لیم زوبێر مه‌لا
248 سه‌لیم سه‌عید فه‌قی عه‌بدولڕە‌حمان
249 سه‌لیم شێخۆمه‌ر ئەحمەد بێدۆدی
250 سه‌لیم عه‌زیز سه‌لیم
251 سه‌لیم عیسا یاسین
252 سه‌ید سالم ته‌یب مسته‌فا
253 سه‌ید فه‌قێ عومه‌ر سه‌كۆیی
254 سه‌ید محه‌مه‌دئه‌مین سه‌ید
255 سوركان عه‌باس فه‌قێ
256 سیامه‌ند عه‌زیز عارس
257 سین حه‌سه‌ن
258 سین عه‌لی
259 سەلیم حەسەن
260 سەید مەلا عەلی
261 شاحسێن عه‌لی محه‌مه‌د
262 شاكر ئوغز زولفه‌قار (شاكر به‌گ ئوغز به‌گ)
263 شاهین عه‌لی
265 شه‌ره‌ف عه‌بدولسه‌لام بریندار (شه‌ره‌ف مه‌لا سه‌لام)
266 شه‌ریف تاجه‌ددین (مەلا شەریف)
267 شه‌ریف قورتاس مه‌لا
268 شه‌ریف مسته‌فا
269 شه‌فیق عەبدوڵا قاسم
270 شه‌كر داود عه‌بدی
271 شه‌كر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
272 شێخ مورادخان شێخ (شێخ ئۆمەر)
273 شێخ وه‌سمان محه‌مه‌دئه‌مین
274 شێخ یه‌زدین محه‌مه‌د نه‌بی
275 شێخومه‌ر زوبێر عەبدوڵا (شێخ زوبێر)
276 شێخۆ بابۆك میراكاس
277 شێخۆ عومه‌ر ئاغا (شێخ عومەر مام ئاغا)
278 شێخۆمه‌ر شینك ئۆمه‌ر
279 شێخۆمه‌ر عه‌زیز عه‌دۆ
280 شێخۆمه‌ر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د (عومەر محەمەد ئەحمەد)
281 شێخۆمه‌ر مه‌رعان حه‌سه‌ن (شێخۆ مه‌رعان)
282 شێخۆمه‌ر مه‌لا یونس (شێخ ئۆمه‌ر شانه‌ده‌ری)
283 شێخۆمه‌ر ئه‌حمه‌د حاد
285 عارس خانۆ حسێن
286 عارس محه‌مه‌د خان
287 عالی ئەحمەد عالی (حالی ئه‌حمه‌د حالی)
288 عه‌بدال حسێن شوكر
289 عه‌بدولڕە‌حمان ته‌ها ئه‌حمه‌د (عەریف عه‌بدولڕە‌حمان)
290 عه‌بدولڕە‌حمان عه‌لی یونس
291 عه‌بدولڕە‌حمان مسته‌فا حه‌مه‌د (عه‌بدولره‌حمان گۆمەشینی)
292 عه‌بدولڕە‌حمان مه‌لا حه‌بیب (مه‌لا عه‌بدولڕە‌حمان)
293 عه‌بدولڕە‌حمان موفتی
294 عه‌بدولڕە‌حمان یه‌حیا عه‌بدولڕە‌حمان
295 عه‌بدولڕە‌حیم جه‌سیم ئه‌حمه‌د
296 عه‌بدولڕە‌حیم عەبدوڵا عومەر (عەبدولڕەحیم بابکەیی)
297 عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د
298 عه‌بدیش ئۆمه‌ر عه‌بدیش
299 عه‌زۆ قاسم برایم
300 عه‌زیز حەبیب (عه‌زو مه‌لا حه‌بیب)
301 عه‌زیز حسێن میرخان (عەزۆ حسێن)
302 عه‌زیز ساڵح عه‌زیز
303 عه‌زیز شێخۆمه‌ر عه‌زۆ (عه‌زۆ شێخومه‌ر)
304 عه‌زیز قادر میران كه‌لۆكی
305 عه‌زیز قازی حەمەد (عەزیز قازی)
306 عه‌زیز مامل عه‌زیز
307 عه‌زیز محه‌مه‌د قادر (عوزیر خه‌لانی)
308 عه‌زیز محه‌مه‌د
309 عه‌زیز مسته‌فا چه‌له‌بی گۆمه‌شینی (عه‌زیز چه‌له‌بی)
310 عه‌زیز میرزا عزیز گویزی (حاجی عەزیز)
311 عه‌لی حه‌سه‌ن شین (عه‌لی تویی)
312 عه‌لی حه‌مه‌ده گۆج (عه‌لی محه‌مه‌د گۆج)
313 عه‌لی خان ئاڤده‌ل
314 عه‌لی خه‌لیل خۆشه‌وی
315 عه‌لی زێرۆ
316 عه‌لی شه‌عبان
317 عه‌لی عومه‌ر محه‌مه‌د
318 عه‌لی غازی
319 عه‌لی لاچین
320 عه‌لی محه‌مه‌د سدیق (شێخ عه‌لی شێخ محه‌مه‌د سدیق)
321 عه‌لی محه‌مه‌د قورتاس لێڕە‌بیری
322 عه‌لی ئاغا تاجەدین (حالی ئاغا تاژدین)
323 عه‌لی ئاغا
324 عه‌لی یونس
325 عه‌لی ئەحمەد عەلی (حالی ئه‌حمه‌د عه‌لی)
326 عومه‌ر باپیر نه‌بی
327 عومه‌ر بایه‌زید قادر
328 عومه‌ر چیچۆ
329 عومه‌ر حسێن شكاك
330 عومه‌ر حه‌دۆ عومه‌ر (ئومەر حەدۆ شانه‌ده‌ری)
331 عومه‌ر حه‌سه‌ن عه‌لی
332 عومه‌ر شێخ میر
333 عومه‌ر شێخۆ عه‌بدولڕە‌حمان
334 عومه‌ر شینك (عومه‌ر شێخومەر شینک)
335 عومه‌ر عه‌بدوڵا
336 عومه‌ر فه‌قێ عومه‌ر
337 عومه‌ر محه‌مه‌د شه‌ریف
338 عومه‌ر مه‌لاشنی هۆستانی
339 عومه‌ر ئۆغز عومه‌ر
340 عومه‌رئاغا محه‌مه‌د عومه‌رئاغا (عومه‌ر ئاغا دۆله‌مه‌ری)
341 عۆزێر عه‌زیز
342 عیسا حه‌كیم یاسین
343 عیسا خالد
344 عیسا سوار
345 عیسا عه‌لی شێخ پالانی
346 عیسا محەمەد (عیسا محه‌مه‌د مه‌لكۆ)
347 عەبدوڵا جاسم به‌گ
348 عەبدوڵا حسێن جه‌رجیس
349 عەبدوڵا حه‌سه‌ن عەبدوڵا (عه‌بدوڵا ئاڤه‌دۆری)
350 عەبدوڵا حه‌مۆ عوسمان
352 عەبدوڵا زیاب زێوەیی (مه‌لا عه‌بدوڵا زێوه‌یی)
353 عەبدوڵا ساڵح عەبدوڵا
354 عەبدوڵا سلێمان فه‌ق عه‌بدولڕە‌حمان
355 عەبدوڵا سه‌عید ئه‌حمه‌د
357 عەبدوڵا مه‌حموود فه‌قی ئیسماعیل
358 عەبدوڵا مه‌ل حه‌سه‌ن
359 عەبدوڵا ئه‌حمه‌د عارس
361 عەلی جانگیر جادر
362 غه‌زالی میرخان
363 غه‌زالی ئیبراهیم ئاغا
364 فارس مسته‌فا عه‌بدوڵا
365 فارس نه‌عمان ئیبراهیم
366 فریا مه‌لۆ چاوشین
367 فه‌تاح عومه‌ر جه‌میل
368 فه‌تاح ئه‌حمه‌دخان حه‌مه‌د (فه‌تاح به‌گ ئه‌حمه‌د خان)
369 فه‌رزی مه‌لكو بارزانی
370 فه‌ز حه‌دۆ كورت
371 فه‌قی حه‌سه‌ن میرۆ
372 فه‌قێ محه‌مه‌د حسێن
373 فه‌یزی عوسمان هه‌میره
374 قادر ده‌روێش
375 قادر عه‌بدوڵا
376 قادر محه‌مه‌د عومه‌ر محه‌مه‌د
377 قادر ئه‌حمه‌د قادر شه‌مدین عه‌بدوڵا
378 قادر ئیبراهیم شاهین
379 قاسم سه‌عدی عه‌بدی
380 قاسم سه‌لیم یاسین
381 قه‌ب خالد زوبێر
382 كازم مسته‌فا ئومه‌ر
383 كاك عه‌لی فه‌تاح
384 كامل زلمات
385 كه‌ریم مه‌لكۆ عه‌بدوڵا
386 كه‌ژۆ عه‌بدوڵا مه‌لا
387 كه‌كشار ئه‌حمه‌د
388 كه‌كۆ حسێن
389 گۆران عیسا گۆران
390 لاوكۆ مامه‌ند مه‌سیح
391 مالخو میرالی سه‌لیم
392 مالخۆ محه‌مه‌د
393 مام میرزا ئه‌له‌ندی (مام میرزا)
394 مامه‌س ڕه‌شید حەس (مامه‌س ڕه‌ش)
395 مامه‌ند مه‌سیح
396 محه‌مه دئه‌مین عه‌بدوڵا
397 محه‌مه‌دئه‌مین كرێت
398 محه‌مه‌د به‌كر بابه‌كر
399 محه‌مه‌د ته‌ها
400 محه‌مه‌د جلندی جبرائیل
401 محه‌مه‌د جەمیل عەلی
402 محه‌مه‌د چاوشین شێخۆ
403 محه‌مه‌د چیچۆ پێندرۆیی
404 محه‌مه‌د حالی
405 محه‌مه‌د حه‌سه‌ن خدر
406 محه‌مه‌د حه‌سه‌ن (مه‌لا محه‌مه‌د حه‌سه‌ن)
407 محه‌مه‌د حه‌مۆ عوسمان
408 محه‌مه‌د خال مه‌لا
409 محه‌مه‌د ڕه‌شید شه‌مدین (محه‌مه‌د ئاغا ڕە‌ش)
410 محه‌مه‌د ڕه‌شید محه‌مه‌د (محه‌مه‌د ڕە‌ش)
411 محه‌مه‌د سدیق بارزانی
412 محه‌مه‌د سوار
413 محه‌مه‌د شه‌ریف
414 محه‌مه‌د شه‌كر
415 محه‌مه‌د شێرۆ محۆ عه‌لی شێرۆ
416 محه‌مه‌د علی شێخ محه‌مه‌د
417 محه‌مه‌د عه‌بدوڵا
418 محه‌مه‌د عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن
419 محه‌مه‌د عه‌زیز عارس
420 محه‌مه‌د عه‌زیز محه‌مه‌د
421 محه‌مه‌د عه‌لی ئال
422 محه‌مه‌د عوسمان
423 محه‌مه‌د عیسا محه‌مه‌د
424 محه‌مه‌د فه‌ق یه‌زدین
425 محه‌مه‌د مام ڕە‌ش
426 محه‌مه‌د مسته‌فا حه‌سه‌ن
427 محه‌مه‌د مه‌حمود
428 محه‌مه‌د مه‌لا محه‌مه‌د
429 محه‌مه‌د نه‌جیب محه‌مه‌د
430 محه‌مه‌د هادی توینار
431 محه‌مه‌د یاسین
432 محه‌مه‌د ئاغا بابه‌كر
433 محه‌مه‌د ئاغا ڕە‌ش
434 محه‌مه‌د ئاغا عه‌بدوڵا حسێن
435 محه‌مه‌د ئاغا مێرگه‌سۆری
436 محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
437 محه‌مه‌د ئه‌مین تاهیر مه‌حموود
438 محه‌مه‌د ئه‌مین حه‌سه‌ن عەبدوڵا
439 محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌عید عوسمان
440 محه‌مه‌د ئه‌مین شه‌مددین خالید
441 محه‌مه‌د ئه‌مین فه‌قێ حه‌سه‌ن ده‌رگه‌ڵه‌یی
442 محه‌مه‌د ئه‌مین فه‌قێ وه‌سمان
443 محه‌مه‌د ئه‌مین میرخان
444 محه‌مه‌د ئه‌مین میكائیل ساڵح
445 محۆ حه‌سه‌ن حه‌مۆ حه‌سه‌ن شه‌كر
446 محیه‌دین بابازاده
447 مراد میكائیل حاجی
448 مراد ئاغا شێخۆ ئه‌حمه‌د
449 مسته‌فا جادرعارس
450 مسته‌فا جانگیر
451 مسته‌فا ده‌روێش شێخ نێرگز (مسته‌فا نێرگز)
452 مسته‌فا ڕه‌شید سوفی (مسته‌فا ڕە‌شۆ)
453 مسته‌فا ساڵح
454 مسته‌فا سه‌عید چیچۆ
455 مسته‌فا شه‌ریف مسته‌فا
456 مسته‌فا عه‌بدوڵا هادی
457 مسته‌فا عومه‌ر
458 مسته‌فا عەبدوڵا فه‌ق نه‌بی
459 مسته‌فا گوهار
460 مسته‌فا محه‌مه‌د بابەکر (حەجی محک)
461 مسته‌فا محه‌مه‌د ته‌ها
462 مسته‌فا مه‌لاشنی حه‌كیم
463 مسته‌فا ئه‌یوب چیچۆ
464 مفردی خان‌و
465 ملحم ئیبراهیم خان
466 مه‌جید حاجی ته‌ها
467 مه‌جید میكائیل بژیانی
468 مه‌جید ئاڤده‌ل نه‌بی
469 مه‌حمود شڤان ئاغا (مەمو شڤان ئاغا)
470 مه‌حمود عه‌بدولڕە‌حمان
471 مه‌حمود عه‌جه‌م (سه‌ید-مه‌حمود عه‌جه‌م)
472 مه‌حمود فه‌ق ئه‌حمه‌د
473 مه‌حمود وه‌سمان
474 مه‌رعان محه‌مه‌د كه‌لێتی
475 مه‌سیح عه‌بدوڵا
476 مه‌ل سۆفی حه‌م
477 مه‌ل محه‌مه‌دئه‌مین عومه‌ر
478 مه‌لا ساڵح عه‌لی سلێمان
479 مه‌لا سلێمان مو‌سا
480 مه‌لا عه‌لی مه‌لا عه‌بدولڕە‌حمان
481 مه‌لا گۆج خدر
482 مه‌لا میرخان بادین
483 مه‌لا یونس مسته‌فا ئۆمه‌ر
484 مه‌لاڕە‌ش ئه‌حمه‌د
485 مه‌لاشنی قورتاس
486 مه‌لاك عه‌بدوڵا سلێمان
487 مه‌لكو زێرۆ
488 مه‌لكۆ عه‌باس محه‌مه‌دئه‌مین
489 مه‌لۆ پیرۆ ئه‌حمه‌د
490 مه‌لۆ چاوشین حاجی مەلۆ
491 مه‌لۆ حه‌سه‌ن مه‌لۆ
492 مه‌لۆ قورتاس سه‌عید
493 مورادئاغا شێخۆ
494 مو‌سا به‌گ ئۆغز به‌گ
495 مو‌سا ناوخۆش محه‌مه‌د
496 میران میرخان
497 میرحاج ئه‌حمه‌د
498 میرخان مامه‌ند تاجه‌دین
499 میرخان نه‌بی وه‌سمان
500 میرزا عه‌بدوڵا میرخان
501 میرزائاغا ڕە‌شو
502 میرۆ چیچۆ چاوشین (میرۆ جۆج)
503 میرۆ حه‌یده‌ر
504 میرۆ محه‌مه‌د ئیسماعیل
505 میرۆ مه‌حمود شه‌روینی
506 میرۆ میرالی سه‌لیم
507 میكائیل محه‌مه‌د جبرائیل
508 مەلا ئه‌حمه‌د مه‌لا (مه‌لا ڕە‌ش)
509 ناوخۆش حسێن
510 ناوخۆش حه‌دۆ قورتاس
511 نه‌بی حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا (نه‌بی سه‌رئاسن)
512 نه‌بی یاسین (مه‌لا نه‌بی)
513 نه‌عمان عه‌بدولڕە‌حمان
514 هه‌میره قاسم
515 وه‌سمان شێخۆ ئه‌حمه‌د
516 وه‌یسی عه‌لی حه‌دۆ
517 یاسین حه‌سه‌ن تاجه‌دین
518 یاسین ڕە‌شید فارس (یاسین ڕە‌ش)
519 یاسین میكائیل عومه‌ر
520 عەزیز تەها سپینداری
521 ڕە‌شید عەزیز ئەرگۆشی