حەمۆ سلێمان ڕەشید، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى، ساڵى ١٩١٧ لە گوندى هیزان لەدایکبووە، به‌شداری لە شۆڕشى یەکەمى بارزان و شۆڕشی دووه‌می بارزان كردووه، لە کۆمارى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، لە کاتى ڕێڕەو بەرەو یەکێتى سۆڤیەت بە سەختى برینداربووە، لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداربووە، ساڵى ١٩٦٨ کۆچى دوایى کردووە.
ژیاننامە
حەمۆ سلێمان ڕەشید، ساڵی ١٩١٧ له گوندی هیزان-ى سه‌ر به ناحیه‌ی بارزان له قه‌زای مێرگه‌سۆر له پارێزگای هه‌ولێر له‌دایكبووه، دوو جار ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه و خێزانی یه‌كه‌می ناوی خانزاد بووه و خێزانی دووه‌می خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٦٨ له ده‌ریا هۆرێ كۆچی دوایی كردووه و له گوندی شیفكێ به‌خاك سپێردراوه.
خەباتنامە
ساڵی ١٩٣٢ په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی شۆڕشی یه‌كه‌می بارزان كردووه و له شه‌ڕه‌كان به‌شدار بووه، ساڵی ١٩٤٣ په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی شۆڕشی دووه‌می بارزان كردووه و له شه‌ڕه‌كان به‌شدار بووه، له ١٩ی ئابی ١٩٤٥ به فه‌رمانی دادگای عورفیی سه‌ربازیی عێراقی ده‌ست به‌سه‌ر گشت موڵك و ماڵه گواستراوە و نه‌گواستراوه‌كانیدا گیراوه. دوای نسكۆی شۆڕشی دووه‌می بارزان له ١١ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٤٥ ڕووده‌كاته ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
له ٣١ی ئاداری ١٩٤٦ له هێزی بارزان-ى سه‌ر به سوپای كۆماری دیموكراتی پێشمەرگە بووە و له شه‌ڕه‌كانی به‌ره‌ی سه‌قز به‌شداریی كردووه، له ١٩ی نیسانی ١٩٤٧ بڕیاری داوه كه له ژێر فه‌رمانده‌یی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی له به‌رخودان به‌رده‌وام بێت، له ٢٣ی ئایاری هەمان ساڵ هه‌ر له ده‌سپێكی ڕێڕه‌وی به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیەت له گوندی درێ به هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانیى عێراق به سه‌ختی بریندار بووه و له‌سه‌ر داوای مه‌لامستەفا بارزانی ڕاده‌ستی موختاری گوند ده‌كرێت كه بگوازرێته‌وه بۆ شێروان و ڕاده‌ستی حكومه‌ت بكرێتەوە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سێ چه‌كی داوەتە موختاری گونده‌كه، به‌ڵام موختاری گوند ناوبراوی ڕاده‌ستی كۆماری توركیا كردووه، بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان كراوه، دواتر ئازاد كراوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ گوندی بارزان، له‌وێش جاشه‌كان ناوبراویان ڕاده‌ستی ڕژێمی عێراق كردووه و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له كه‌ركووك زیندان كراوه، ساڵی ١٩٥٨ ئازاد کراوە، ساڵی ١٩٦١ به‌شداریی شۆڕشی ئه‌یلوولی كردووه و له شه‌ڕه‌كان به‌شدار بووه.
سه‌رچاوه‌كان:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
- چاوپێكه‌وتنی گۆڤاری مه‌تین، هه‌ڤچه‌په‌رێ بارزانیێ نه‌مر عه‌زیز قازی بیرهاتنێت خو ڤه‌دگێریت، پشكا ئێكێ، گۆڤاری مه‌تین، لقێ ئێكێ پارتی دیموكراتی كوردستان - یه‌كگرتوو، هه‌ژمار ٤٧، خولا سیێ، دهۆك، چاپخانا هاوار، كانوینا ئێكێ ١٩٩٩٥ز.
- حه‌مید گه‌ردی، پوخته‌ی مێژوونامه، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس - چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده - ٢٠٠٤ز).
- حیدر فاروق السامرائي، ضیا‌ء جعفر ودوره السیاسي و الاقتصادي في العراق، (لندن – دارالحكمة - ٢٠١٦م).
- سیامه‌ند مه‌حمود سێلكی، كاروانێ سه‌رفه‌رازیێ، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی پاك - ٢٠٠٦ز).
- عه‌باس غه‌زالی میرخان، داستانی په‌ڕینه‌وه له ئاراس باوه‌ڕ و دادپه‌روه‌ری پیلانی دوژمنان وردوخاش كرد، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیمكراتی كوردستان، ژماره ٣٧١٤، هه‌ولێر، دووشه‌ممه ١٧ حوزه‌یرانی ٢٠٠٢ز.
- له یادداشتی فه‌رمانده‌ی شه‌هید حه‌سۆ میرخان ژاژۆكی، ٦٢ رۆژ له‌گه‌ڵ بارزانی دا چوونی بارزانییه‌كان بۆ یه‌كێتی سۆڤێت، چاپی یه‌كه‌م (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی رۆشنبیری - ١٩٩٧ز).
- م.ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د چیچۆ، بۆ مێژوو له یاداشتی محه‌مه‌د چیچۆ پێندرۆیی، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی شه‌هاب - ٢٠١٠ز).
- مسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ١٩٣١-١٩٥٨، (دهۆك - چاپخانه‌ی خه‌بات - ١٩٩٨ز).
- نه‌جه‌ف قولی پسیان، له مهابادی خوێناوییه‌وه هه‌تا لێواره‌كانی ئاراس، و. شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین، چاپی یه‌كه‌م، (پیرمام - یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان - ١٩٩٦ز).