هەڤاڵانی بارزانی

هەڤاڵانى بارزانى بەو ٥٢١ پێشمەرگە و خەباتکار و خاکپەروەر و شوێنکەوتووانە دەگوترێت کە لە ڕێککەوتى ٢٣ى ئایارى ١٩٤٧ یاوەرى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانییان کرد و سنوورى سێ وڵاتى سەخت، دوورودرێژ و دژە کورد و بارزانیان بڕى و لە یەکێتى سۆڤیەت گیرسانەوە.


بەشێک لە هەڤاڵانى بارزانى لە شۆڕشى یەکەمى بارزان (١٩٣١-١٩٣٢) و بەشێکیشیان لە شۆڕشى دووەمى بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) بەشداربوون و زۆرینەى زۆریشیان لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد لە (١٩٤٦) چەکى بەرگرییان لە شان بوو، تەنانەت هەڤاڵى خەباتکارى وایان تێدابووە، لە شۆڕشى یەکەمى بارزانەوە بەشداربووە، تا ڕاپەڕینى ساڵى ١٩٩١.

هەڤاڵانى بارزانى بێئەوەی بزانن چارەنووسیان بە کوێ دەگات، ژیانى خۆیان لەپێناو ئازادیی میللەت و پاراستنى بەها و نەریت و کلتورى کوردستانیان تەرخان کردبوو. هەڤاڵانى بارزانى شوێنکەوتەى ڕێبازى بارزان و جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى بوون، بڕیاردانیان بۆ بڕینى سنوورى ئەو هەموو وڵاتە، سەلمێنەرى ئەو ڕاستییە مێژووییەیە کە لەم پێناوەدا ئامادەی هەموو قوربانییەک بوون، ئەگەر وا نەبووایە؛ بەرگەى ئەو هەموو سەختیی و ئاستەنگە سروشتییە و ڕاوەدونانی داگیرکارانیان نەدەگرت، ئەوەى بەدرێژایى ڕێڕەو و مانەوەیان لە یەکێتى سۆڤیەت ڕووبەڕوویان بووەتەوە.

هەڤاڵانى بارزانى، لە خەباتکاری شوێن و ناوچە و بەشە جیاکانی کوردستان پێکهاتبوون، بەو واتایەى جیاوازییەکان و تەنانەت ئەو سنوورە دەستکردانەى کوردستانییان لەیەک دابڕیبوو، نەیانتوانى ببنە بەربەست لەیەکڕیزی و یەک هەڵبژاردنیاندا. هەڤاڵانى بارزانى لە هەرە یەکەمینەکان بوون کە بە کردار سەلماندیان ڕێبازی بارزانی، قوتابخانەی کوردایەتی و بیروباوەڕە و ئەوەى لەسەر ئەم ڕێبازە بڕوات کوردینی دەکات.


بڕیاری خۆبەدەستەوە نەدان و درێژەدان بەخەبات

دواى نسکۆى کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد، بارزانییەکان ناچاربوون پاشەکشێ بکەن و هەوڵبدەن بێنەوە سەر خاکى کوردستانى ئەم دیو، دواى کوشت و کوشتار و بۆمباران و تۆپباران و برسیەتى و سەرما و پەتا و قاتوقڕى، بارزانییەکان بە دوو دەستە هاتنەوە خاکى باشوورى کوردستان، دەستەى یەکەمیان کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون، لەگەڵ شێخ ئەحمەد بارزانى گەڕانەوە و دەستەى دووەمیشیان جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى و یاوەرانى بوون کە لە ١٥ى نیسانى ١٩٤٧ ڕەتیان کردەوە خۆیان ڕادەستی داگیرکار بکەنەوە و بڕیاریان دا ڕێگەی مان و نەمان هەڵبژێرن و درێژە بە خەباتی کوردینی بدەن.

دوای تێکشکاندنی چەندین هێرش و پیلانی ڕژێمی شای ئێران، لە ١٩ى نیسان، جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی هێزەکەی خۆی لە پێنج دەستە بەم شێوەیە ڕێکخستەوە: دەستەی یەکەم بە فەرماندەیی شێخ سلێمانی بارزانی، دەستەی دووەم بە فەرماندەیی ئەسعەد خۆشەوى، دەستەی سێیەم بە فەرماندەیی مامەند مەسیح، دەستەی چوارەم بە فەرماندەیی حەمەدەمین میرخان و دەستەی پێنجەم بە فەرماندەیی مستۆ مێرۆزی.

جەنەڕاڵ بارزانی و تەواوى هێزەکەى لە ٢٥ی نیسانی ١٩٤٧ گەیشتنە ناوچەی مزووری و لە گوندی ئەرگۆش کۆبوونەوە، لەو سەروبەندەدا وەڵامی حکومەت لەبارەی ئەو وتوێژە گەڕایەوە کە لە ٢٣ی مانگدا لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراق کرابوو. وەڵامەکە بەمشێوەیە بوو؛ حکومەتی عێراق ڕازییە، بارزانی و هەوادارانی بێ مەرج بگەڕێنەوە عێراق و حکومەت ئەو بڕیارە جێبەجێى ناکات کە لە ساڵی ١٩٤٥ بۆ لە سێدارەدانى مەلامستەفا بارزانى دابووى، بەڵام حکومەت هەر سزایەکی دیکە بە شایستەی بزانێ، لەسەرى دەسەپێنێ.


بڕیاری ڕێڕۆیشتن بەرەو یەکێتی سۆڤیەت

لە ٦ی ئایاری ١٩٤٧ جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی لە گوندی ئەرگۆش بەڕاوێژ لەگەڵ فەرماندەکان بڕیارە مێژووییەکەی خۆی دا کە پەنابردن بوو بۆ یەکێتی سۆڤیەت، هەر ئەوکات بڕیارەکەی بە تەواوى هێزەکەى ڕاگەیاند و هۆیەکانیشی ڕوونکردەوە و پێشمەرگەکانیشى لە گەڕانەوە، یان مانەوە سەرپشک کرد، ئەنجام ئەوەبوو، هەموویان بە یەکدەنگ بڕیاری مانەوە و بەڵێنى گیانفیدایی و بەردەوامییان دا.

 بارزانی؛ دوای ڕێکخستن و دابەشکردنی هێزەکەی بەسەر قۆڵەکان و دیاریکردنی ئەرکی هەر قۆڵێک، فەرمانی ڕۆیشتنی بە هێزەکانی خۆی دا، ٢٢ی ئایار ئەو هێزانە گەیشتنە گوندەکانی هەرکێ، باسیا، ستونێ و گوندەکانی دیکەى ئەو ناوچەیە، ٢٣ی ئایار بارزانی و هێزەکانی لە گوندی درێ بوون،  ٢٤ی مانگ ئەو هێزانە چوونە گوندی بێداو، شۆڕشگێڕان لە ٢٥ی مانگ گوندی بێداویان بەرەو گوندی بایێ و ڕێگەی زینیا ئاسنگەرایان گرتەبەر،  بەرەبەیانی ٢٧ی نیسان جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی و هێزەکانی دوای خۆ دەرباز کردن لە زینیا ئاسنگەران لە سنووری نێوان ئێران و عێراق پەڕینەوە و شەو لە گوندی جیرمی گیرسانەوە.

 بەیانیی ڕۆژى دواتر بە خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، جیرمییان بەرەو گوندەکانی ئەمبی، دەربەند و تلوێ کە چۆڵکرابوون، جێهێشت. بەدرێژایی ڕۆژەکانی ٢٩- ٣١ی ئایاری ١٩٤٧ جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی و هێزەکانی لە ناوچەی هەرکیاتی مانەوە.

لە ٣١ى ئایار ناوچەی هەرکییانیان بەرەو ناوچەی شکاک و گوندی سیرو جێهێشت، ٣ی حوزەیرانی ١٩٤٧ لە گوندی دۆستان بەرەو گوندەکانی دێلزێ و حاجی جڤان و گۆزەڕەشدا کەوتنەڕێ، ماوەیەکی کورتیان لە گوندی گۆزەڕەش بەڕێکرد، کاتێک گەیشتنە گوندی هەڤلوران، خەڵکێکی زۆر هاتبوونە پێشوازییان، هەر ئەو شەوە بارزانی و هێزەکەی گەیشتنە گوندی بڕۆشخۆران.

جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى وەک سەرکردەیەکى سەربازیى ئاگادار و شارەزای پڕ لەهیوا، بەرپرسی هێزەکان کۆدەکاتەوە و پێیان ڕادەگەینێت: پێویستە نان و پێداویستیى تەواو لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن، چونکە قۆناغى داهاتووى ڕێڕەو قۆناغێکى سەخت و پڕ مەترسییە و دەڵێت: هەر ئەم شەو و پێش بەرەبەیانی ٥ى حوزەیران دەبێت دۆڵی قتور ببڕین، واتە بە هەردوو ڕۆژی ٤-٥ی حوزەیران، ئەمەش لەکاتێکدا بوو بارزانی لە ڕێگەی ڕێنیشاندەرەوە زانیاریى وردى لەبارەى سەختی و دژواری دۆڵی قتور هەبوو و دەیزانی ئەو شوێنە هیچ پێچ و پەنایەکی تێدا نییە، ئەگەر هێزێکی سەربازیی تێدا بێ، دەبێ ڕووبەڕووى ببنەوە و بە زەبرى هێز ڕێگاکە ببڕن.

 جەنەڕاڵ بارزانی واى بەباش زانیوە، ئەگەر هێزى دوژمن لەوێ جێگیرکراو بێت، دەبێت لەناکاو هێرشیان بکرێتە سەر، بەم نەخشە سەربازییە خۆیان ڕاناگرن و سەنگەرەکانیان چۆڵ دەکەن، بۆیە فەرمانى بە هێزەکانى کرد، خۆیان لەو بنکانە بپارێزن کە دەکەوتنە نێوان بڕۆشخۆران و دۆڵی قتور، بەم هۆیەوە ناچار بوون بۆ چەند کاتژمێرێک ڕێبکەون و بچنە نێو خاکی وڵاتی تورکیا و دووبارە بگەڕێنەوە خاکی ئێران، ئەمەش بۆ ئەوەی بەسەلامەتی بەو ناوچەیدا تێپەڕن. ئەم پلانە سەربازییە یەکێک بوو لە گەورەترین سەرکەوتنەکانى ڕێڕەو.

بەرەبەیانی ٥ی حوزەیران؛ بارزانی و هێزەکەى گەیشتبوونە ناوچەى هۆزی عروسی، ڕۆژى دواتر لە گوندی ئەلندییانەوە گەیشتنە هەردوو گوندی بەلەسوور و بەلەڕەش، دوای نیوەڕۆش چوونە هەواری حاجی بەگی جەمیل و ئێوارە چوونە گوندی مەلهەمی. لەم گوندە بەمەبەستی خۆبەدوورگرتن لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی داگیرکار و پاراستنی گیانی شۆڕشگێڕەکان، بارزانى پرسیار لە میرزا عەبدیى خەڵکى گوندەکە دەکات، داخۆ سەلامەتترین ڕێگا بەرەو ڕووبارى ئاراس کامەیە، میرزا عەبدی لە وەڵامدا دەڵێت ڕێگەی ماکۆ- هاسون.

جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی و هێزەکەی شەوى ٧ لەسەر ٨ی حوزەیران لە گوندی عەمبارییان دەمێننەوە و بەیانی ٨ی حوزەیران دەگەنە گوندەکانی کلیس کەند و ئاخداشی نزیک شارى ماکۆ، بەهۆى ئەوەى هێزێکی زۆری سوپای ئێران بە پشتەوانیی تۆپ و تانک و هێزی ئاسمانی دوای گەیشتنیان تەواوى ڕێگاوبانەکانی ناوچەکەیان گرتبوو، ئەو دوو گوندە چۆڵکرابوون. لەبارودۆخى لەمجۆرەدا ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی چاوەڕوانکراوە، جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی دوای کێوماڵى وردى ناوچەکە، هێزەکانی خۆى کردە دوو بەش و فەرماندەیی بەشی سەرەکی هێزەکە حەمەدەمین میرخان بوو بە هاوکاریى مامەند مەسیح و مستۆ مێرۆزى و لە کلیس کەندەوە ڕاستەخۆ هێرشیان کردە سەر دوژمن، بەشی دووەمی هێزەکەش کە ئەسعەد خۆشەوی سەرکردایەتى دەکرد و هەریەک لە ساڵح کانیەلنجی و سەعید وەلی بەگ یارمەتیدەری بوون، بۆ پەلەماردان لە ئاخداشەوە ڕاسپێردران. لە ڕێککەوتى ٩ی حوزەیرانی ١٩٤٧ لە چیای سوسوز و دەشتی ماکۆ هێرش بۆ سەر هێزەکانی سوپای ئێران دەستیپێکرد و بێوەستان تا ١١ی حوزەیران درێژەی کێشا و لە ئەنجامی شەڕەکەدا جەنەڕاڵ بارزانی و هێزەکەی توانیان ڕێگا بکەنەوە و دەستبەسەر پردی ماکۆدا بگرن، لە بەرەنجامى ئەمەشدا لە ١١ى حوزەیران لە ڕووباری زەنگی پەڕینەوە و گەیشتنە گوندی هاسون، لەم نەبەردییەدا بارزانی جارێکی تر سەلماندی لە فەرهەنگى ئەو و هەڤاڵانى شتێک نییە ناوى مەحاڵ بێ.  

بارزانى و هێزەکەی لە ڕێککەوتى ١٣ى حوزەیران چوونە ناو ڕەوەندى عەشیرەتى جەلالى و لەوێش پاش بێنە و بەردەیەکى زۆر لەگەڵ سەرۆکى عەشیرەتەکەیان ئەوێ بەجێدێڵن و لە ڕێککەوتى ١٥ى حوزەیران دەگەنە گوندى سوکتیلى نزیک ڕووبارى ئاراس. جەنەڕاڵ بارزانى فەرمانى بە هەریەک لە میرحاج ئەحمەد ئاکرەیى و حاجى حەیدەر ئەرگۆشى و خەلیل ئیبراهیم ئەرگۆشى و لاوکۆ کرد لە ئاراس بپەڕنەوە و بە ڕووسەکان ڕابگەیەنن کە بارزانى و هێزەکەی دەیانەوێ بێنە خاکى یەکێتى سۆڤیەت، ئەوانیش ڕاستەوخۆ فەرمانەکە جێبەجێ دەکەن و لە ١٦ى مانگ دەچنە گوندى سراجلو و لەوێ قشڵەیەکى پۆلیسى لێ دەبێ و پێیان دەڵێن ئێوە بگەڕێنەوە، ئێمە بە مۆسکۆ ڕادەگەیەنین کە ئێوە هاتوون و دواتر وەڵامى مۆسکۆ هەرچییەک بێ، پێتانى دەڵێین.

نوێنەرەکانی بارزانی دەگەڕێنەوە لاى جەنەڕاڵ بارزانی، چاوەڕێدەکەن و هیچ وەڵامێکیان بۆ نانێردرێ، بۆیە سەرۆک مستەفا بارزانى، شێخ سلێمان شێخ عەبدولسەلام ڕادەسپێرێ، ئاراس ببڕێ و بچێتەوە قشڵەکە. کاتێک دەگاتە ئەوێ، پێیڕادەگەیەنن کە وەڵامى مۆسکۆ ''بەڵێ''یە. وێڕاى زۆریى ڕووبارى ئاراس و بەرفراوانییەکەى، بارزانى و هەڤاڵانى هەرچۆنێک بێ، لە ڕووبار دەپەڕنەوە و دەچنە ناو خاکى یەکێتى سۆڤیەت.

جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى و هەڤاڵانى دواى ئەو هەموو نەهامەتى و ناخۆشى و بەفر و بۆمباران و تۆپباران و شەڕى دەستەویەخە، لە ڕێککەوتى ١٩ى حوزەیران گەیشتنە یەکێتى سۆڤیەت و بەجۆرێک لە جۆرەکان مەترسیى دوژمنیان لەسەر کەمبوویەوە، بەڵام سەختییەکانى ژیان هەر بەردەوامبوون.


گەیشتن بە خاکی یەکێتی سۆڤیەت

دوای گەیشتنیان بە یەکێتی سۆڤیەت، لە ١٩ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى و هاوڕێیانى دەبرێنە سەربازگەیەکى سەر بە سوپاى یەکێتى سۆڤیەت و هەر ئەو ڕۆژە بارزانى لە هەڤاڵانى جیادەکەنەوە و مەلا مستەفا بارزانى دەبەنە شوێنێکى نادیار و هەڤاڵانیشى دەبەنە ئۆردوگایەک لەسەر ڕووبارێک کە سێ کاتژمێر لە شارى نەخچەوان دووربووە و هێزێکى زۆر دەوریان دەدا و نە دەهێڵن کەس دەربچێ و نە دەشهێڵن کەس ئەو هەڤاڵانە ببینێ.

هەڤاڵانى بارزانى ماوەى چل ڕۆژ لە ئۆردوگاکە دەمێننەوە و خراپترین خۆراک و جلوبەرگیان دەدرایێ و نە چادرێکیان هەبوو و نە خانووێک بچنە ناویەوە، ئەوەى هەبوو گۆڕەپانى ئۆردوگاکە بوو کە چەند دارێکى تێدابوو و تەواوى هەڤاڵان بەڕۆژ دەچوونە ژێر سێبەرى ئەو چەند دارە. لەو ماوەیەى هەڤاڵانى بارزانى هیچ سۆراخێکى سەرۆک و ڕێبەری خۆیان نەدەزانى، بۆیە چەندجارێک خۆپیشاندانیان کرد و مانیان لە خواردن گرت و داواى سۆراخى سەرۆکى خۆیان دەکرد، بەڵام چالاکییەکانیان بێ ئەنجام بوون، تا ڕۆژێک لەگەڵ چەند ئەفسەرێکى سوپاى یەکێتى سۆڤیەت، بارزانى دەرکەوتبوو و پێى ڕاگەیاندبوون کە لەو ئۆردوگایە دەیانگوازنەوە بۆ شوێنێکى دیکە.

هەڤاڵانى بارزانى بە بڕیاری حکومەتی سۆڤیەت به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئاغدام و لاچین و ئایولاخ و کەلبەجەر له‌ كۆماری ‌ئازه‌ربایجان دابەشکران. له‌ ١٠ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٤٧ گواستراونه‌‌وه‌ سەربازگەیەک کە لەسەر دەریاى خەزەر لە باكۆى پایتەختى كۆماری ئازه‌ربایجان بوو. له‌ ڕێكکه‌وتی ٢٣ی هەمان مانگدا‌ جلوبەرگی سه‌ربازییان پێدرا و به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسه‌رانی كۆماری ئازه‌ربایجان ڕۆژانه‌ هه‌شت كاتژمێر مه‌شقی سه‌ربازییان پێ کراوە. لەهەمانکاتدا ڕۆژانە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لە لایەن هەندێک لە هەڤاڵەکانیانەوە کە خوێندەواریان هەبوو، وانەی فێربوونی نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردییان پێگوتراوەتەوە.

پاش مامەڵەى خراپى جەعفەر باقرۆڤ لەگەڵ ئەو ئاوارانە، جەنەڕاڵ بارزانى دەچێتە لاى و پێى دەڵێ، "ئێمە پەنامان بۆ یەکێتى سۆڤیەت هێناوە تا یارمەتی بدرێین، بەڵام لێرە مامەڵەى زۆر خراپ لەگەڵ ئێمە دەکەن، بۆیە یان خۆت چارەیەک لە حاڵى هەڤاڵانى من بکە، یان ڕێگەم پێبدەن خۆم بچمە مۆسکۆ"، بەڵام باقرۆڤ هیچیان جێبەجێ ناکا. پاشان له‌ ٢٩ی ئابی ١٩٤٨ بڕیاردەدرێ کەمپە سەربازییەکەى هێزەکەی بارزانی له‌ كۆماری ئازه‌ربایجانەوە بگوازرێتەوە‌ كۆمه‌ڵگای چرچوك لە نزیك تاشكه‌ندی پایته‌ختی كۆماری ئۆزبه‌كستان و له‌وێش لە مه‌شقی سه‌ربازیی بەردەوام دەبن‌.

لە ئاداری ١٩٤٩ هێزەکەی بارزانى به‌ شێوه‌ی ده‌سته‌ و تاخم به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌سه‌ر گونده‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی یەكێتی سۆڤیەت دابه‌ش دەکرێن و له‌ كێڵگه‌ی كۆلخۆزه‌كان كاریان ده‌كرد و دەبووایە بە پەمۆچنى و دروێنە و قوڕکارى یان هەرکارێکى دیکە خۆیان بژیێنن.

دوورخستنەوە و لێک دابڕاندنی هێزەکەی بارزانى لەیەکدی، جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى بێ ئومێد ناکا و بەدوورخراوەییش لە دوورگەى چمباى لە نامە ناردن بۆ ستالین بەردەوام دەبێ، بەڵام ئەمجارەش نامەکان ناگەنە دەستى، تا دواجار خۆى کەسێک ڕادەسپێرێ و داواى لێدەکا نامەى داواکارییەکەى بخاتە ناو پۆستەى تایبەتى، بەمەش پلانەکەى سەردەگرێ و جەنەڕاڵ دەگەڕێنرێتەوە تاشقەند و هەڤاڵانیشى هەموویان بەیەکەوە لە ساڵى ١٩٥١ لە ڤریڤیسکى کۆدەکرێنەوە.

دواى کۆبوونەوەیان لە شارى ڤریڤیسکى کە زۆر لە شارى تاشکەندەوە دوورنەبووە، بارزانى هەموو شەممەیەک سەردانى هەڤاڵانى دەکرد و ئەوانیش ژیانیان گۆڕاوە و بەشێکیان لەوێ ژنیان هێناوە و بوونەتە خاوەنى منداڵ.

هەروەها بەشێکى زۆرى لە شۆڕشگێڕەکانی هێزەکەی بارزانى دواى ئەوەى بە باشى فێرى زمانى ڕووسى بوون و دواى ئەوەى سەرۆک مستەفا بارزانى داواى لە دەسەڵاتدارانى سۆڤیەت کرد، ڕێگە بە هەڤاڵانى بدەن لە زانکۆ و پەیمانگاکان بخوێنن، ئەو ڕەزامەندییە وەرگیرا و یاوەرانی بارزانى چوونە زانکۆى پارتى شکول، یانگى یولى، تاشکەند، ڤیڤسکى، مۆسکۆ..هتد و زیاتر لە ١٢٠ لە شارەکانى گورکێ، سراتۆڤ، ئیستانۆڤ و تامبۆڤ دەیانخوێند. بەشى زۆریان زیاتر لە پێنج ساڵ خوێندییان، تا دواجار لە ساڵى ١٩٥٩ هەندێکییان پەیمانگا و هەندێکى دیکەش کۆلێجیان تەواوکرد و بەشێکیشیان دواتر ماستەر و دکتۆراشیان خوێند.


گەڕانەوەی قارەمانی نیشتمان

دواى سەرکەوتنی شۆڕشى ١٤ى تەموزى ١٩٥٨ لە عێراق، جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی شۆڕشی لە عەبدولکەریم قاسم کرد، حکومەتی نوێش بڕیاری گەڕانەوەی جەنەڕاڵ بارزانی و هەڤاڵانی وەک قارەمان دەرکرد. ئەوەبوو  له‌ ٢١ی ئابی ١٩٥٨ شاری مۆسكۆی بەجێهێشت و لەڕێگەی گەڕانەوەی لەلایەن سەرۆکی وڵاتی ڕۆمانیا و سەرۆک کۆماری چیکۆسلۆڤاکیاوە پێشوازی لێکرا، له‌ ١٧ی ئه‌یلوولدا به‌ فڕۆكه‌ گه‌یشتە فڕۆكه‌خانه‌ی شاری پراگ، دوو ڕۆژ دواتر گه‌یشتە فڕۆكه‌خانه‌ی قاهیرە و له‌ كۆشكی قوببه‌ له‌لایه‌ن جه‌مال عه‌بدولناسری سەرۆکی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا، له‌ ٦ی تشرینی یه‌كه‌مدا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌نای شاری به‌غدا دابه‌زیوە و له‌لایه‌ن تەواوی پێکهاتەکانی عێراقەوە پێشوازی لێكرا. حکومەتى کۆمارى عێراق لە ٢٥ى شوباتى ١٩٥٩ و بەپێى هەردوو ماددەى سێیەم و حەوتەم و بڕگەى (أ) لە ماددەى دەیەم و کارکردن بە ماددەى (١١) بە پشتبەستن بە یاساى هەموارکراوى ژمارە ١٩ لە ساڵى ١٩٥٩ دا، بڕیارى لێخۆشبوونى لە هەڤاڵانى بارزانى دەرکرد کە لەسەردەمی ڕژێمی پاشایەتی بەهۆی بەشداریکردنیان لە شۆڕشی دووەمی بارزانەوە لە دژیان دەرکرابوو.

بۆیە چ ئەوانەى لە ڤریڤیسکى بوون و چ ئەوانەى لە کۆمارى ڕووسیا بوون، چوونە شارى ئۆدێساى سەر سنوورى دەریاى ڕەش و لەوێ لە ڕێککەوتى ١ى نیسانى ١٩٥٩ سوارى پاپۆڕى گروزنی بوون و بەرەو عێراق بەڕێکەوتن و لە ١٦ى نیسان گەیشتنە بەسڕا و لەوێ لەلایەن سەرۆک مستەفا بارزانى پێشوازییان لێکرا و دواتر بەرەو کوردستان بەڕێکەوتن و بە دیدارى نیشتمان و ئازیزانیان شادبوونەوە.

هەڤاڵانى بارزانى؛ وەک ناوێکى بە شکۆ بەسەر ئەو کۆڵنەدەر و خەباتگێڕانە بڕا کە تا تاکە کوردێک مابێ، ڕێز لە خەبات و بوێرى و تێکۆشانیان دەگرێ، چونکە ئەوەى ئەوان و جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى سەرکردە لێهاتووەکەیان کردیان، لە مێژووى نەتەوەکانى سەرزەوى بە دەگمەنیش ڕووینەداوە.

ئەمەى خوارەوە ناوى ئەو هەڤاڵە قارەمانانەى سەرۆک مستەفا بارزانییە کە بەرەو یەکێتى سۆڤیەت یاوەرى بوون:

لیستی هەڤاڵانی بارزانی

1                       ئاغا عه‌لی ناڤداری        

2                  ئاڤده‌ل حاجی میكائیل (ئاڤدەل بژیانی)

3                    ئاڤده‌ل مستەفا عومه‌ر (ئاڤدەل مستۆ

4                    ئاڤدەل میرۆ عەنتەر (ئه‌حمه‌د میرۆ)

5                    ئال عه‌لی ئال عوسمان (ئالۆ عه‌لی ئالۆ)

6                    ئالی شێخومه‌ر بێدارۆنی              

7                    ئه‌بوبه‌كر شێخ ئه‌بوبه‌كر (حه‌جی ئه‌بابه‌كر)         

8                    ئه‌حمه‌د بریندار چیچۆ       

9                    ئەحمەد تەها یانس (ئەحمەد تەها) 

10                ئه‌حمه‌د جه‌سیم ئەحمەد (ئەحمەد جەسیم)      

11                ئه‌حمه‌د حه‌دۆ قورتاس (مه‌لا ئه‌حمه‌د حه‌دۆ)  

12                ئه‌حمه‌د حه‌دۆ ئه‌حمه‌د (ئەحمەد حەدۆ)

13                ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن له‌شكری (ئەحمەد بێستری)   

14                ئه‌حمه‌د حەمۆ مەلاشین (ئه‌حمه‌د بێداوی)              

15                ئه‌حمه‌د عه‌لی جه‌م           

16                ئه‌حمه‌د عه‌لی مه‌حموود             

17                ئه‌حمه‌د عەمر محەمەد (حه‌جی ئه‌حمه‌د)      

18               حەجی ئەحمەد لڤرۆکی (حه‌جی ئه‌حمه‌د لڤرۆك)      

19                ئه‌حمه‌د له‌شكری (مه‌لا ئه‌حمه‌د)

20                ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل (ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د سوت)      

21                ئه‌حمه‌د مه‌لا یه‌حیا          

22                ئه‌حمه‌د هه‌وار سه‌لیم        

23                ئه‌حمه‌د یوسف عه‌بدولڕە‌حمان              

24               ئەسعەد خۆشەوی

25                ئه‌سعه‌د ڕە‌شۆ مه‌لا هه‌مزه ‌(ئەسعەد ڕەشۆ)

26                ئه‌سعه‌د سلێمان قادر

27                ئه‌سعه‌د محه‌مه‌د خالید (ئه‌سعه‌د حه‌م)

28                ئه‌سكه‌نده‌ر مه‌لا سه‌لام

29                ئه‌لیاس عوسمان حاجی (ئەلیاس عوسمان)

30                ئه‌ینۆ شوكر داود (ئەینۆ توێی)

31                یوسف عه‌بدولڕە‌حمان

32                ئیبراهیم بابه‌كر ئیسماعیل (مەلا برایم هه‌سنەکی)

33                ئیبراهیم حسێن ئەحمەد

34                ئیبراهیم حه‌سه‌ن (برایم حەسەن)

35                ئیبراهیم خۆشه‌وی ڕه‌شید (ئیبراهیم ناوخۆش)  

36                ئیبراهیم شێخۆ مفردی               

37                ئیبراهیم شێخۆ ئیبراهیم (ئیبراهیم مەلا شێخۆ) 

38                ئیبراهیم قورتاس ئه‌حمه‌د

39                ئیبراهیم مه‌لا جه‌لال (ئیبراهیم شكاك)

40                ئیبراهیم میرالی سەلیم

41                ئیسماعیل ته‌ها عه‌لی (ئیسماعیل بازی)

42                ئیسماعیل سلێمان

43                ئیسماعیل شێخۆمه‌ر ئیسماعیل

44                ئیسماعیل عەبدوڵا هەمیرە (ئیسماعیل عه‌بدڵا)

45                ئیسماعیل غەفور حسێن (سه‌ید ئیسماعیل سه‌ید غه‌فور)

46                ئیسماعیل محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د (ئیسماعیل محەمەد)

47                ئیسماعیل مه‌لا یه‌حیا

48                ئیسماعیل ئه‌حمه‌د عه‌لی (ئیسماعیل مه‌لائه‌حمه‌د)

49                بابه‌كر شێخ حسێن لاچین (بابه‌كر شێخ سێن - بابه‌كر شێخ یاسین)

50                بابه‌كر محه‌مه‌د زوبێر (بابەکر محەمەد)

51                بادین قادر بادین (بادین دێزۆی)

52                بەدرۆ لەشکری حسێن             

53                 بەهجەت عەبدولخالق عەبدولخالق      

54                بێجان جندۆ عەلی           

55                پیرموس عومه‌ر خه‌لیل (پیرۆ یوسف-پیرو هروری)

56                پیرۆ چیچۆ عەزیز           

57                پیرۆ حه‌مه‌د ئیبراهیم (پیرۆ حه‌سۆ)

58                تاجه‌دین حه‌سه‌ن تاجه‌دین (تاژدین مه‌لاحه‌سه‌ن)

59                تاجه‌دین ئاغا تاژدین (تاژدین ئاغا)

60                تاهر شه‌ریف عه‌لی

61                تاهیر عەزۆ خالند

62                تەیمەز ئارەب قەتران

63                تەیموور جەعفەر موسا (ته‌یموور شكاك)      

64                تۆفیق خواجه‌ پیر

65                تێلۆ باقی محەمەد            

66                تێلی عه‌بدولكه‌ریم

67                تەمەر مستەفا حەسەن

68                تەها حاجی تەها

69                تەها حه‌دۆ چیچۆ (ته‌ها ڕە‌شك)

70                تەها فه‌قێ عه‌بدولڕە‌حمان (مه‌لا ته‌ها)

71                تەها یاسین شوكور

72                تەها ئه‌سكه‌نده‌ر حه‌سه‌ن

73                جادر جانگیر جادر

74                جادر عه‌زیز حه‌مید

75                جبرائیل یەحیا شەلال

76                جه‌میل تۆفیق حسێن (جه‌میل سوور)

77                جه‌میل عه‌لی جه‌میل (جەم عەلی جەم)

78                جەمیل عەبدوڵا حەسەن

79                جه‌وهه‌ر حسێن محه‌مه‌د

80                جه‌وهه‌ر محه‌مه‌د عه‌لی

81                جومعە مستەفا یوسف

82                چه‌تۆ محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم (چەتۆ بابسێڤی)

83                چیچۆ حه‌ته‌م شه‌مددین (چیچ حه‌ته‌م)

84                چیچۆ ئه‌حمه‌د حاد

85                حاجی حه‌یده‌ر سلێمان عه‌بدی

86                حاجی شێخ ئەمیر

87                حاجی عه‌لی جبرائیل (حاجی ئالی جبرائیل)

88                حاجی عیسا

89                حاجی مەلۆ

90                حاچك محەمەد حاچک (حاچك چه‌مێ)

91                حادێ حه‌سكۆ ئیبراهیم

92 حالی باپیر محه‌مه‌د (حالی کەلۆکی)

93   حالی محه‌مه‌د قادر (حالی محەمەد خەلانی)

94  حالی مه‌م حه‌دۆ یوسف

95  حالی ئاغا

96                حالی ئەحمەد        

97                حسۆ میرخان ئەحمەد ( حسۆ میرخان دوله‌مه‌ری )

98                حسێن بەکر بەگ حالی            

99              حسێن ته‌ها ئیبراهیم (حسێن مەلا تەها)

100           حسێن جەرجیس سەعید           

101           حسێن خال مه‌لاحاجی ئیبراهیم

102           حسێن ڕه‌شید شه‌مدین (حسێن ڕه‌ش)

103           حسێن ساڵح نادر (حسۆ ساڵح)

104           حسێن سلێمان مه‌لۆ (حسێن بازی)

105           حسێن شەكر میرالی (حسێن میر شه‌كر بێرۆخی)

106           حسێن عه‌بدولقادر حسێن

107           حسێن عه‌لی ساڵح هۆره‌ماری (حسێن عه‌لی هۆره‌ماری)

108           حسێن فه‌قی خانۆ

109           حسێن فه‌قێ ئه‌حمه‌د (حسۆ فەق ئەحمەد)

110   حسێن محه‌مه‌د چیچۆ

111           حسێن محه‌مه‌د حسێن            

112           حسێن محه‌مه‌د كه‌كشار (حسۆ محەمەد)  

113           حسێن مه‌حموود مستەفا (گورگو-مەحمود بابکەیی) 

114           حسێن مه‌لا ته‌یمه‌س (حسۆ مەلا)   

115           حسێن مه‌لكۆ محه‌مه‌د                       

116           حسێن میرخان غەزالی (حسۆ میرخان ژاژوكی)     

117           حسێن ئه‌حمه‌د تاهیر (حسێن ئەحمەد شار- حسۆ شار)     

118           حسێن ئیبراهیم ساڵح       

119           حه‌جی عه‌زیز       

120           حه‌جی عومه‌ر عه‌بدوڵا             

121           حه‌جی مه‌لا عه‌لی           

122           حه‌جی ئه‌حمه‌د سوار حه‌جی ماشۆ         

123           حه‌دۆ حه‌سه‌ن        

124           حه‌دۆ فه‌تاح میرحه‌مه‌د قورتاس            

125           حه‌دۆ قادر قادر باوه‌یی             

126           حه‌دۆ محه‌مه‌د په‌ریا  (حه‌دۆ مش)

127           حه‌دۆ ئه‌حمه‌د حاد           

128           حه‌سكۆ میرۆ حه‌سه‌ن       

129           حه‌سه‌ن بابیزدین حه‌سه‌ن (مه‌لا حه‌سه‌ن باب یزدین)

130           حه‌سه‌ن خاڵ هه‌مزه‌         

131           حه‌سه‌ن سلێمان مه‌لا عه‌بدولڕە‌حمان       

132           حه‌سه‌ن سوار عومه‌ر       

133           حه‌سه‌ن شه‌مدین حاته‌م            

134           حه‌سه‌ن عه‌لی حه‌سه‌ن (حەسەن عەلی شێروانی)    

135           حه‌سه‌ن عەبدوڵا ئه‌حمه‌د            

136           حه‌سه‌ن محه‌مه‌د عه‌بدوڵا (حەسکۆ چیچۆ عەبدوڵا)   

137           حه‌سه‌ن محه‌مه‌دسه‌لیم عه‌بدولوه‌هاب       

138           حه‌سه‌ن محەمەد عەنتەر            

139           حه‌سه‌ن مسته‌فا وه‌سمان             

140           حه‌سه‌ن مه‌لا حه‌سه‌ن        

141           حه‌سه‌ن مه‌لا یه‌حیا حەسەن         

142           حه‌سه‌ن مه‌لا‌محه‌مه‌د تاجه‌دین               

143           حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د خانه‌میر            

144           حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د ئیبراهیم (حەسەن ئەحمەد ناز)      

145           حه‌سه‌ن ئیبراهیم عه‌بدوڵا (حەسکۆ ئیبراهیم)

146           حه‌سه‌ن ئیسماعیل (حه‌سه‌ن سمایل)

147           حه‌كیم عومه‌ر مه‌لاشنی (حەکیم مام عومەر)  

148           حه‌كیم یاسین تەها           

149           حه‌م ئه‌حمه‌د حه‌م (حەمێ سینەمێ)      

150           حه‌مۆ شوان ئاغا (مه‌مۆ شوان ئاغا)     

151           حه‌مید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن (حەمید خەسرەوی)            

152           حەجەر عەبدولکەریم       

153           حەدۆ حەسەن حەدۆ         

154           حەمۆ سلێمان ڕەشید        

155           حەمۆ ئەحمەد ڕەش (حه‌مۆ ڕه‌ش) 

156           خالد عه‌لی ئه‌حمه‌د (خالد مه‌لا عه‌لی)     

157           خالد محه‌مه‌د زوبێر         

158           خانۆ جوج خان              

159           خداداد حه‌سه‌ن خان میرە بەگ             

160           خدر خانۆ شێخ ئومه‌ر               

161           خدر ڕه‌مه‌زان               

162           خزر حه‌سه‌ن عه‌باس (خدر خەلکانی)

163           خزر عیسا خزر (خدر عیسا دۆلەمەری)

164           خزر وه‌سمان سلێمان (خدر مەلا وەسمان)  

165           خەلیل ئیبراهیم عوسمان              

166           خه‌لیل شێخۆ مح (خەلیل شێخۆ مەمودی)   

167           خه‌لیل عه‌لی سلێمان (خه‌لیل مه‌لا عه‌لی)   

168           خه‌مۆ شه‌مدین       

169           خواجه‌ حاجی مه‌ولوود              

170           خورشید تێلی        

171           خورشید نه‌بو        

172           خورشید یووسف سلێمان (خورشید بارزانی)   

173           خۆستی سنجۆ خۆستی              

174           خۆشه‌وی سۆفی محه‌مه‌د            

175           خۆشه‌وی محه‌مه‌د حه‌سه‌ن (خۆشەوی بێخشاشی)

176           خۆشه‌وی مه‌لا محه‌مه‌د حەم        

177           داود یۆحەننا لاوکۆ         

178           داود عه‌لی جه‌میل         

179           ده‌روێش عومه‌ر عه‌زیز            

180           ده‌روێش كەكۆ قورتاس             

181           ده‌روێش میرۆ محه‌مه‌دئه‌مین مه‌لال ئاغا           

182           ڕە‌حمان مه‌حمود ئه‌حمه‌د (ڕەحمان مەحموودە سوور)

183           ڕە‌زا ئۆره‌یی  خودێدا حەسەن      

184           ڕە‌شید باقی محه‌مه‌د         

185           ڕە‌شید حه‌مۆ حاجی         

186           ڕە‌شید ڕه‌سول قورتاس لێره‌بیری          

187           ڕە‌شید عه‌زیز ڕە‌شید        

188           ڕە‌شید كه‌ریم سلێمان (ڕەشۆ کەریم)

189           ڕە‌شید نه‌بی عه‌بدولڕە‌حمان         

190           ڕە‌شید ئیبراهیم قادر(ڕەشید میر)   

191           ڕە‌مه‌زان حه‌جی عومه‌ر (ڕەمەزان کورانی)   

192           ڕیحانه‌ شلیمون خنانۆ

193           ڕەسول مەلامحەمەد تاجەددین (مەلا ڕەسول تاجەدین)

194           زاهر قادر            

195           زرار سلێمان سلێمان (زرار سلێمان به‌گ)  

196           زوبێرفه‌قۆ حه‌سه‌ن          

197           زیاب دور زیاب (زیاب بارزانی)

198           زیاب زیاب عه‌لی (زیاب هەسنی)

199           زێڕۆ عه‌زیز حه‌مید         

200           سادق سلێمان عوسمان              

201           ساڵح تاهیر خه‌زیران       

202           ساڵح حسێن موراد         

203           ساڵح حه‌سه‌ن ته‌مه‌ر         

204           ساڵح خانۆ عوسمان         

205           ساڵح عه‌بدوڵا فه‌قێ          

206           ساڵح عه‌لی زیاب            

207           ساڵح عه‌لی سلێمان (مه‌لا ساڵح)   

208           ساڵح عه‌لی محه‌مه‌د (ساكۆ عه‌لی- ساكۆ كانیه‌لنجی)

209           ساڵح عه‌لی ئاغا مه‌حموود          

210           ساڵح عومه‌ر حاجی پالانی (ساڵح پاڵانی) 

211           ساڵح محه‌مه‌د سپینداری (ساڵح محەمەد محێ) 

212           ساڵح محه‌مه‌د عه‌بدوڵا               

213           ساڵح محه‌مه‌د قورتاس               

214           ساڵح ئه‌حمه‌د حسێن       

215           ساڵح ئه‌حمه‌د عەبدوڵلا (ساڵح ئه‌حمه‌د عەبدوڵلا كوره‌ماركی)

216           سلێمان حه‌دۆ شینۆ          

217           سلێمان حه‌كیم یاسین        

218           سلێمان خاڵ ئال ئه‌حمه‌د             

219           سلێمان سلێمان به‌كرخان (سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی)

220           سلێمان شاوه‌لی عوسمان (سلێمان شه‌والی)      

221           سلێمان شه‌ریف مه‌لاحه‌سه‌ن        

222           سلێمان شێخ عه‌بدولسه‌لام           

223           سلێمان عه‌لی یاسین         

224           سلێمان عۆمه‌ر عەبدوڵا             

225           سلێمان عەبدوڵا سلێمان             

226           سلێمان فه‌قۆ حه‌سه‌ن        

227           سلێمان لاچ سپینداری       

228           سلێمان میرخان عاره‌ب             

229           سلێمان میرخان ئه‌حمه‌د             

230           سلێمان یاسین عەلی         

231           سه‌دۆ قادر قادر              

232           سه‌دیق به‌خشی ئه‌حمه‌د (سدیق بەخشی)

233           سه‌دیق خەلیل یه‌حیا           

234           سه‌عدی قاسم شین           

235           سه‌عید عه‌بدولوه‌هاب شێخ عومه‌ر         

236           سه‌عید عه‌بدولكه‌ریم ئیبراهیم      

237           سه‌عید عومه‌ر جه‌میل               

238           سه‌عید عومه‌ر سه‌عید (سه‌عید مه‌لا عومه‌ر) 

239           سه‌عید عەبدوڵا قاسم  (سه‌عید مه‌لا عه‌بدوڵا)

240           سه‌عید ولی به‌گ            

241           سه‌عید ئه‌بابه‌كر (شێخ سه‌عید ئه‌بوبه‌كر)    

242           سه‌عید ئه‌حمه‌د حه‌سكۆ - نادر (دوكتور سه‌عید بارزانی)    

243           سه‌لیم حسێن موراد        

244           سه‌لیم خان مه‌رعان         

245           سه‌لیم ڕە‌شید سه‌لام          

246           سه‌لیم ڕه‌شید شه‌مددین (سه‌لیم ڕه‌ش)  

247           سه‌لیم زوبێر مه‌لا            

248           سه‌لیم سه‌عید فه‌قی عه‌بدولڕە‌حمان         

249           سه‌لیم شێخۆمه‌ر ئەحمەد بێدۆدی           

250           سه‌لیم عه‌زیز سه‌لیم         

251           سه‌لیم عیسا یاسین           

252           سه‌ید سالم ته‌یب مسته‌فا              

253           سه‌ید فه‌قێ عومه‌ر سه‌كۆیی        

254           سه‌ید محه‌مه‌دئه‌مین سه‌ید            

255           سوركان عه‌باس فه‌قێ               

256           سیامه‌ند عه‌زیز عارس              

257           سین حه‌سه‌ن         

258           سین عه‌لی   

259           سەلیم حەسەن       

260           سەید مەلا عەلی             

261           شاحسێن عه‌لی محه‌مه‌د            

262           شاكر ئوغز زولفه‌قار (شاكر به‌گ ئوغز به‌گ)      

263           شاهین عه‌لی         

264           شاهین ئیبراهیم شاهین              

265           شه‌ره‌ف عه‌بدولسه‌لام بریندار (شه‌ره‌ف مه‌لا سه‌لام) 

266           شه‌ریف تاجه‌ددین (مەلا شەریف)        

267           شه‌ریف قورتاس مه‌لا       

268           شه‌ریف مسته‌فا              

269           شه‌فیق عەبدوڵا قاسم        

270           شه‌كر داود عه‌بدی          

271           شه‌كر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د              

272           شێخ مورادخان شێخ  (شێخ ئۆمەر)  

273           شێخ وه‌سمان محه‌مه‌دئه‌مین         

274           شێخ یه‌زدین محه‌مه‌د نه‌بی          

275           شێخومه‌ر زوبێر عەبدوڵا (شێخ زوبێر)  

276           شێخۆ بابۆك میراكاس               

277           شێخۆ عومه‌ر ئاغا (شێخ عومەر مام ئاغا)

278           شێخۆمه‌ر شینك ئۆمه‌ر              

279           شێخۆمه‌ر عه‌زیز عه‌دۆ             

280           شێخۆمه‌ر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د (عومەر محەمەد ئەحمەد)    

281           شێخۆمه‌ر مه‌رعان حه‌سه‌ن (شێخۆ مه‌رعان)      

282           شێخۆمه‌ر مه‌لا یونس (شێخ ئۆمه‌ر شانه‌ده‌ری)      

283           شێخۆمه‌ر ئه‌حمه‌د حاد               

284           شەریف لەشکری حسێن           

285           عارس خانۆ حسێن        

286           عارس محه‌مه‌د خان        

287           عالی ئەحمەد عالی (حالی ئه‌حمه‌د حالی) 

288           عه‌بدال حسێن شوكر               

289           عه‌بدولڕە‌حمان ته‌ها ئه‌حمه‌د (عەریف عه‌بدولڕە‌حمان)    

290           عه‌بدولڕە‌حمان عه‌لی یونس        

291           عه‌بدولڕە‌حمان مسته‌فا حه‌مه‌د (عه‌بدولره‌حمان گۆمەشینی) 

292           عه‌بدولڕە‌حمان مه‌لا حه‌بیب (مه‌لا عه‌بدولڕە‌حمان)

293           عه‌بدولڕە‌حمان موفتی               

294           عه‌بدولڕە‌حمان یه‌حیا عه‌بدولڕە‌حمان               

295           عه‌بدولڕە‌حیم جه‌سیم ئه‌حمه‌د       

296           عه‌بدولڕە‌حیم عەبدوڵا عومەر (عەبدولڕەحیم بابکەیی)

297           عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د        

298           عه‌بدیش ئۆمه‌ر عه‌بدیش            

299           عه‌زۆ قاسم برایم            

300           عه‌زیز حەبیب (عه‌زو مه‌لا حه‌بیب)  

301           عه‌زیز حسێن میرخان (عەزۆ حسێن)

302           عه‌زیز ساڵح عه‌زیز

303           عه‌زیز شێخۆمه‌ر عه‌زۆ (عه‌زۆ شێخومه‌ر)    

304           عه‌زیز قادر میران كه‌لۆكی        

305           عه‌زیز قازی حەمەد  (عەزیز قازی)

306           عه‌زیز مامل عه‌زیز        

307           عه‌زیز محه‌مه‌د قادر (عوزیر خه‌لانی)      

308           عه‌زیز محه‌مه‌د              

309           عه‌زیز مسته‌فا چه‌له‌بی گۆمه‌شینی (عه‌زیز چه‌له‌بی)      

310           عه‌زیز میرزا عزیز گویزی (حاجی عەزیز)

311           عه‌لی حه‌سه‌ن شین (عه‌لی تویی)  

312           عه‌لی حه‌مه‌ده‌ گۆج (عه‌لی محه‌مه‌د گۆج) 

313           عه‌لی خان ئاڤده‌ل            

314           عه‌لی خه‌لیل خۆشه‌وی              

315           عه‌لی زێرۆ          

316           عه‌لی شه‌عبان       

317           عه‌لی عومه‌ر محه‌مه‌د               

318           عه‌لی غازی         

319           عه‌لی لاچین         

320           عه‌لی محه‌مه‌د سدیق  (شێخ عه‌لی شێخ محه‌مه‌د سدیق)     

321           عه‌لی محه‌مه‌د قورتاس لێڕە‌بیری          

322           عه‌لی ئاغا تاجەدین (حالی ئاغا تاژدین)   

323           عه‌لی ئاغا            

324           عه‌لی یونس         

325           عه‌لی ئەحمەد عەلی (حالی ئه‌حمه‌د عه‌لی) 

326           عومه‌ر باپیر نه‌بی           

327           عومه‌ر بایه‌زید قادر         

328           عومه‌ر چیچۆ        

329           عومه‌ر حسێن شكاك       

330           عومه‌ر حه‌دۆ عومه‌ر (ئومەر حەدۆ شانه‌ده‌ری)     

331           عومه‌ر حه‌سه‌ن عه‌لی       

332           عومه‌ر شێخ میر             

333           عومه‌ر شێخۆ عه‌بدولڕە‌حمان               

334           عومه‌ر شینك (عومه‌ر شێخومەر شینک)

335           عومه‌ر عه‌بدوڵا             

336           عومه‌ر فه‌قێ عومه‌ر        

337           عومه‌ر محه‌مه‌د شه‌ریف            

338           عو‌مه‌ر مه‌لاشنی هۆستانی          

339           عومه‌ر ئۆغز عومه‌ر       

340           عومه‌رئاغا محه‌مه‌د عومه‌رئاغا (عومه‌ر ئاغا دۆله‌مه‌ری)     

341           عۆزێر عه‌زیز               

342           عیسا حه‌كیم یاسین           

343           عیسا خالد            

344           عیسا سوار           

345           عیسا عه‌لی شێخ پالانی             

346           عیسا محەمەد (عیسا محه‌مه‌د مه‌لكۆ)

347           عەبدوڵا جاسم به‌گ         

348           عەبدوڵا حسێن جه‌رجیس          

349           عەبدوڵا حه‌سه‌ن عەبدوڵا (عه‌بدوڵا ئاڤه‌دۆری)

350           عەبدوڵا حه‌مۆ عوسمان             

351           عەبدوڵا داود حسێن       

352           عەبدوڵا زیاب زێوەیی (مه‌لا عه‌بدوڵا زێوه‌یی)

353           عەبدوڵا ساڵح عەبدوڵا              

354           عەبدوڵا سلێمان فه‌ق عه‌بدولڕە‌حمان       

355           عەبدوڵا سه‌عید ئه‌حمه‌د             

356           عەبدوڵا عیسا عیسا         

357           عەبدوڵا مه‌حموود فه‌قی ئیسماعیل         

358           عەبدوڵا مه‌ل حه‌سه‌ن       

359           عەبدوڵا ئه‌حمه‌د عارس             

360           عەبدولکەریم ئیبراهیم پیرۆ        

361           عەلی جانگیر جادر         

362           غه‌زالی میرخان             

363           غه‌زالی ئیبراهیم ئاغا       

364           فارس مسته‌فا عه‌بدوڵا               

365           فارس نه‌عمان ئیبراهیم              

366           فریا مه‌لۆ چاوشین           

367           فه‌تاح عومه‌ر جه‌میل        

368           فه‌تاح ئه‌حمه‌دخان حه‌مه‌د (فه‌تاح به‌گ ئه‌حمه‌د خان)    

369           فه‌رزی مه‌لكو بارزانی              

370           فه‌ز حه‌دۆ كورت            

371           فه‌قی حه‌سه‌ن میرۆ          

372           فه‌قێ محه‌مه‌د حسێن       

373           فه‌یزی عوسمان هه‌میره‌             

374           قادر ده‌روێش        

375           قادر عه‌بدوڵا        

376           قادر محه‌مه‌د عومه‌ر محه‌مه‌د               

377           قادر ئه‌حمه‌د  قادر شه‌مدین عه‌بدوڵا

378           قادر ئیبراهیم شاهین        

379           قاسم سه‌عدی عه‌بدی        

380           قاسم سه‌لیم یاسین            

381           قه‌ب خالد زوبێر             

382           كازم مسته‌فا ئومه‌ر          

383           كاك عه‌لی فه‌تاح             

384           كامل زلمات         

385           كه‌ریم مه‌لكۆ عه‌بدوڵا                

386           كه‌ژۆ عه‌بدوڵا مه‌لا         

387           كه‌كشار ئه‌حمه‌د             

388           كه‌كۆ حسێن        

389           گۆران عیسا گۆران         

390           لاوكۆ مامه‌ند مه‌سیح        

391           مالخو میرالی سه‌لیم         

392           مالخۆ محه‌مه‌د       

393           مام میرزا ئه‌له‌ندی (مام میرزا)   

394           مامه‌س ڕه‌شید حەس (مامه‌س ڕه‌ش)

395           مامه‌ند مه‌سیح      

396           محه‌مه‌ دئه‌مین عه‌بدوڵا            

397           محه‌مه‌دئه‌مین كرێت       

398           محه‌مه‌د به‌كر بابه‌كر        

399           محه‌مه‌د ته‌ها         

400           محه‌مه‌د جلندی جبرائیل             

401           محه‌مه‌د جەمیل عەلی       

402           محه‌مه‌د چاوشین شێخۆ              

403           محه‌مه‌د چیچۆ پێندرۆیی            

404           محه‌مه‌د حالی        

405           محه‌مه‌د حه‌سه‌ن خدر       

406           محه‌مه‌د حه‌سه‌ن (مه‌لا محه‌مه‌د حه‌سه‌ن)

407           محه‌مه‌د حه‌مۆ عوسمان             

408           محه‌مه‌د خال مه‌لا           

409           محه‌مه‌د ڕه‌شید شه‌مدین (محه‌مه‌د ئاغا ڕەش)  

410           محه‌مه‌د ڕه‌شید محه‌مه‌د (محه‌مه‌د ڕە‌ش)

411           محه‌مه‌د سدیق بارزانی              

412           محه‌مه‌د سوار       

413           محه‌مه‌د شه‌ریف                     

414           محه‌مه‌د شه‌كر       

415           محه‌مه‌د شێرۆ محۆ عه‌لی شێرۆ    

416           محه‌مه‌د علی شێخ محه‌مه‌د          

417           محه‌مه‌د عه‌بدوڵا             

418           محه‌مه‌د عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن            

419           محه‌مه‌د عه‌زیز عارس              

420           محه‌مه‌د عه‌زیز محه‌مه‌د            

421           محه‌مه‌د عه‌لی ئال           

422           محه‌مه‌د عوسمان            

423           محه‌مه‌د عیسا محه‌مه‌د               

424           محه‌مه‌د فه‌ق یه‌زدین        

425           محه‌مه‌د مام ڕە‌ش           

426           محه‌مه‌د مسته‌فا حه‌سه‌ن             

427           محه‌مه‌د مه‌حمود             

428           محه‌مه‌د مه‌لا محه‌مه‌د

429           محه‌مه‌د نه‌جیب محه‌مه‌د            

430           محه‌مه‌د هادی توینار       

431           محه‌مه‌د یاسین       

432           محه‌مه‌د ئاغا بابه‌كر         

433           محه‌مه‌د ئاغا ڕە‌ش          

434           محه‌مه‌د ئاغا عه‌بدوڵا حسێن               

435           محه‌مه‌د ئاغا مێرگه‌سۆری          

436           محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د             

437           محه‌مه‌د ئه‌مین تاهیر مه‌حموود             

438           محه‌مه‌د ئه‌مین حه‌سه‌ن عەبدوڵا            

439           محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌عید عوسمان             

440           محه‌مه‌د ئه‌مین شه‌مددین خالید              

441           محه‌مه‌د ئه‌مین فه‌قێ حه‌سه‌ن ده‌رگه‌ڵه‌یی           

442           محه‌مه‌د ئه‌مین فه‌قێ وه‌سمان       

443           محه‌مه‌د ئه‌مین میرخان              

444           محه‌مه‌د ئه‌مین میكائیل ساڵح        

445           محۆ حه‌سه‌ن  حه‌مۆ حه‌سه‌ن شه‌كر

446           محیه‌دین بابازاده‌            

447           مراد میكائیل حاجی         

448           مراد ئاغا شێخۆ ئه‌حمه‌د             

449           مسته‌فا جادرعارس         

450           مسته‌فا جانگیر               

451           مسته‌فا ده‌روێش شێخ نێرگز (مسته‌فا نێرگز)

452           مسته‌فا ڕه‌شید سوفی (مسته‌فا ڕە‌شۆ)

453           مسته‌فا ساڵح         

454           مسته‌فا سه‌عید چیچۆ        

455           مسته‌فا شه‌ریف مسته‌فا              

456           مسته‌فا عه‌بدوڵا هادی       

457           مسته‌فا عومه‌ر               

458           مسته‌فا عەبدوڵا فه‌ق نه‌بی          

459           مسته‌فا گوهار       

460           مسته‌فا محه‌مه‌د بابەکر (حەجی محک)

461           مسته‌فا محه‌مه‌د ته‌ها        

462           مسته‌فا مه‌لاشنی حه‌كیم             

463           مسته‌فا ئه‌یوب چیچۆ        

464           مفردی خانو         

465           ملحم ئیبراهیم خان           

466           مه‌جید حاجی ته‌ها           

467           مه‌جید میكائیل بژیانی       

468           مه‌جید ئاڤده‌ل نه‌بی          

469           مه‌حمود شڤان ئاغا (مەمو شڤان ئاغا)     

470           مه‌حمود عه‌بدولڕە‌حمان             

471           مه‌حمود عه‌جه‌م (سه‌ید-مه‌حمود عه‌جه‌م)     

472           مه‌حمود فه‌ق ئه‌حمه‌د        

473           مه‌حمود وه‌سمان             

474           مه‌رعان محه‌مه‌د كه‌لێتی            

475           مه‌سیح عه‌بدوڵا              

476           مه‌ل سۆفی حه‌م              

477           مه‌ل محه‌مه‌دئه‌مین عومه‌ر          

478           مه‌لا ساڵح عه‌لی سلێمان             

479           مه‌لا سلێمان موسا           

480           مه‌لا عه‌لی مه‌لا عه‌بدولڕە‌حمان            

481           مه‌لا گۆج خدر               

482           مه‌لا میرخان بادین          

483           مه‌لا یونس مسته‌فا ئۆمه‌ر           

484           مه‌لاڕە‌ش ئه‌حمه‌د            

485           مه‌لاشنی قورتاس            

486           مه‌لاك عه‌بدوڵا سلێمان              

487           مه‌لكو زێرۆ         

488           مه‌لكۆ عه‌باس محه‌مه‌دئه‌مین       

489           مه‌لۆ پیرۆ ئه‌حمه‌د           

490           مه‌لۆ چاوشین حاجی مەلۆ 

491           مه‌لۆ حه‌سه‌ن مه‌لۆ           

492           مه‌لۆ قورتاس سه‌عید        

493           مورادئاغا شێخۆ             

494           موسا به‌گ ئۆغز به‌گ               

495           موسا ناوخۆش محه‌مه‌د             

496           میران میرخان               

497           میرحاج ئه‌حمه‌د             

498           میرخان مامه‌ند تاجه‌دین             

499           میرخان نه‌بی وه‌سمان               

500           میرزا عه‌بدوڵا میرخان             

501           میرزائاغا ڕە‌شو             

502           میرۆ چیچۆ چاوشین (میرۆ جۆج)  

503           میرۆ حه‌یده‌ر        

504           میرۆ محه‌مه‌د ئیسماعیل            

505           میرۆ مه‌حمود شه‌روینی            

506           میرۆ میرالی سه‌لیم          

507           میكائیل محه‌مه‌د جبرائیل           

508           مەلا ئه‌حمه‌د مه‌لا (مه‌لا ڕە‌ش)   

509           ناوخۆش حسێن            

510           ناوخۆش حه‌دۆ قورتاس             

511           نه‌بی حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا (نه‌بی سه‌رئاسن)      

512           نه‌بی یاسین (مه‌لا نه‌بی)   

513           نه‌عمان عه‌بدولڕە‌حمان             

514           هه‌میره‌ قاسم         

515           وه‌سمان شێخۆ ئه‌حمه‌د               

516           وه‌یسی عه‌لی حه‌دۆ          

517           یاسین حه‌سه‌ن تاجه‌دین              

518           یاسین ڕە‌شید فارس (یاسین ڕە‌ش) 

519           یاسین میكائیل عومه‌ر       

520         عەزیز تەها سپینداری   

521      ڕەشید عەزیز ئەرگۆشی              


بابەتی پەیوەندیدار

سالح ئاغا تاجەدین

سالح ئاغا تاجەدین، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٦ لە گوندى کەلۆک سەر بە قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر (ویلایەتی موسڵ) لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٦ کۆچى دوایی کردووە و لە گوندى کەلۆک بەخاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

عومەر محەمەد ئەحمەد

عومەر محەمەد ئەحمەد (١٩٢٨- ١٩٨٣)ناسراو بە شێخۆمه‌ر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر