ئەمینە میحمەد لەگەڵ هاوسەرەکەی لە شێروان مێزین خزمەتی پێشمەرگەی دەکرد، نان و خواردنی بۆ ئامادە دەکرد، لە کاتی شەڕەکانیشدا لە خزمەتکردنی پێشمەرگە ڕاناگرێ. لە ٤ی ئایاری ١٩٦٦دا ناجی بەگی هاوسەری لە شەڕی چیای زۆزیک لە ناحیەی دیانا شەهید بوو.
ئەمین تەنانەت دوای مردنی هاوسەرەکەی بەردەوام بوو لە پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە. لە ساڵی ١٩٧٥ دوای کەوتنی… شۆڕشی ئەیلول کۆچی کرد بۆ ئێران، سەرەتا لە کەمپی زێوە ژیاوە و پاشان گواستراوەتەوە بۆ کەمپی جەهروم (کەمپی پەنابەران) لە پارێزگای فارس، پاشان لە تەورێز نیشتەجێ دەبێت.
ئامین لە ساڵی 1979 دوای ڕووخانی دەسەڵاتی پاشایەتی و دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران گەڕایەوە ئۆردوگای زێوە و لەوێ نیشتەجێ بوو. دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی مامەند و ڕەشید بۆ بەرگری لە گەل و نیشتمانەکەیان ڕەوانەی هێزی پێشمەرگە کرد و لەگەڵ حاجی بێرۆکسی بۆ درێژەدان بە خەباتیان گەڕایەوە باشووری کوردستان. ئامین لەگەڵ سێ منداڵ و نەوە و بووکەکانی لە کەمپی زێوە مایەوە. لە 9ی حوزەیرانی ساڵی 1985 لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی ڕژێمی عێراق، 6 لە نەوەکانی و هاوسەری ڕەشیدی کوڕەکەی و هاوسەری مامەندی کوڕەکەی و دوو نەوەکەی دیکە بریندار بوون. لە ساڵی ١٩٨٨ مامەند کوڕی لە شەڕی شواکورک شەهید بوو.
ساڵی 1993 گەڕایەوە باشووری کوردستان و سەرەتا لە پیرمام و پاشان لە سۆران نیشتەجێ بوو. لە 16ی ئابی 1996 بە بۆنەی یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەدالیای بارزانی نەمری وەرگرت.
سەرچاوە:
ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.



