عەشیرەتەکانی بارزان و ڕۆڵیان لە عێراق
ئەم کتێبە لە بنەڕەتدا تێزی دکتۆرایە و لە پێشەکی و چوار بەشی و پاشکۆیەک پێکهاتووە.
بەشی یەکەم سەبارەت بە عەشیرەتەکانی بارزانە تا ساڵی ١٩١٥ و چوار تەوەر لەخۆدەگرێت، کە باس لە بنەچەی ناوی بارزان و ناوچە جوگرافی و نیشتەجێبوونیەکان و ڕۆڵی شێخەکانی نەقشبەندی لە یەکخستنی عەشیرەتەکانی بارزان و هۆزەکانی شێخ بارزان و بارودۆخی کۆمەڵایەتییان و بەرگریکردن لە عەشیرەتەکانی بارزان بە سەرکردایەتی شێخ عەبدولسەلام بارزانی لە بەرامبەر دەسەڵاتی عوسمانی تا ساڵی ١٩١٥.
بەشی دووەمی کتێبەکە باس لە بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی هۆزەکانی بارزان دەکات لە نێوان ساڵانی 1915-1931 و لە سێ تەوەر پێکهاتووە: پێشهاتە سیاسییەکان و کاریگەرییان لەسەر هۆزەکانی بارزان لە نێوان ساڵانی 1915-1921، پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و کاریگەرییان لەسەر هۆزەکانی بارزان لە نێوان ساڵانی 1921-1927، هەروەها هەڵوێستی بەریتانیا و عێراق لەسەر جوڵەی هۆزەکانی بارزان لە نێوان ساڵانی 1915-1921 ١٩٢٧-١٩٣١.
بەشی سێهەم سەبارەت بە بزووتنەوەی عەشیرەتی بارزانی بە سەرۆکایەتی شێخ ئەحمەد بارزانی لە نێوان ساڵانی 1931-1935، و سێ تەوەر لەخۆدەگرێت: هۆکاری جموجۆڵی چەکداری هۆزەکانی بارزان و هەڵوێستی عەشیرەتە کوردییەکان و حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی بەریتانیا و وڵاتانی دراوسێ لە نێوان ساڵانی 1931-1935، هەڵوێستی ڕۆژنامەوانی عێراق و پەرلەمانی عێراق لەسەر بزووتنەوەی عەشیرەتی بارزان سەرکردایەتی لەلایەن شێخ ئەحمەد بارزانی لە نێوان (1931-1935)، و گەڕانەوەی دەسەڵاتی ئیداری بۆ دەڤەری بارزان لە نێوان ساڵانی 1933-1935.
بەشی چوارەمی ئەم کتێبە باس لە بارودۆخی عەشیرەتەکانی بارزانی لە نێوان ساڵانی 1935-1958 دەکات و لە سێ تەوەر پێکهاتووە کە بریتین لە دۆخی دەڤەری بارزان و عەشیرەتەکانی تا ساڵی 1943، بزووتنەوەی مەلا مستەفا بارزانی و ڕۆڵی عەشیرەتەکانی بارزانی لە نێوان ساڵانی 1943-1945 و دۆخی بارزانییەکانی نێوان ساڵانی 1945-1947.
داگرتن (PDF) بە شێوەی ئۆنلاین بخوێنەرەوە