شەهید وەسمان باس حسێن لە ساڵی 1939 لە گوندی سیوان سەر بە شارۆچکەی سیدەکان سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. گوندنشین و جووتیار بوو، و خێزاندار بوو.
لە ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی کردووە شۆڕشی ئەیلول بەشێک بووە لە هێزی بەلەک کە لەو کاتەدا فەرماندە هادێ هێسکۆ فەرماندەیی بووە و بووەتە پێشمەرگە و بەشداری شەڕەکانی دۆڵی عەلی بەگ و سەرتیزی کردووە. لە ساڵی ١٩٦٤ لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی لە شەڕی دۆڵی عومەر ئەکسە لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی ڕژێمی بەعس شەهید دەبن.
سەرچاوە:
• ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
