ژیاننامە
دکتۆر ڤیان سەبری لە ساڵی 1965 لە بەغدا لەدایک بووە، لە ساڵی 1989 بڕوانامەی پزیشکی لە زانکۆی سەلاحەدین وەرگرتووە و لە هەمان ساڵدا وەک پزیشک لە شاری ئاکرێ دامەزراوە. لەساڵی 2006 بڕوانامەی پێشکەوتووی لە بەشی منداڵبوون و ئافرەتان لە زانکۆی دهۆک وەرگرتووە و لە ساڵی 2014 بڕوانامەی پزیشکی لە کۆمەڵەی پزیشکی کوردستان وەرگرتووە، زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی شارەزایە.
لاپەڕەی کار
دکتۆر ڤیان سەبری لە ساڵی 1992 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ساڵی 1994 بووە بە بەڕێوەبەری لقی ئاکرێی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، لە ساڵی 2005 بووەتە ئەندامی لقی دەستەی لقی دهۆک. ساڵی 2010 لە کۆنگرەی 13، بووە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بووە جێگری بەرپرسی بەشی هەڵبژاردن.
لە ساڵی 2018 بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دهۆک و لە کۆتایی هەمان ساڵدا وەک سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستنیشانکرا.
سەرچاوە:
ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.




