ساڵی ١٩٦٥ لە حاجی عومەران لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی کۆبوونەوەیەکی کرد و پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلولەوە کرد و بوو بە پێشمەرگە لە فەوجی ٣ی هێزی بەلەک بە فەرماندەیی مەلا ئەمین. بەهۆی لێهاتوویی و ئازایەتییەوە، یەکسەر ناویان لێنرا سەرلەق. لە زۆرێک لە شەڕەکانی ناوچەی ڕەواندز و دیانا بەشداری کردووە. لە ساڵی ١٩٧٤ لە کاتی هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر چیای کۆڕەک بەرەو بێکسڵ و شاری ڕەواندز، لە ئەنجامی هێرشێکی بێ بەرگری شەهید بوو. تەرمەکەی لەلایەن پێشمەرگەوە براوەتە ژێر کۆنترۆڵی سەربازانی سوپای عێراق و دەبرێتە گوندی فەقیان و لەوێ بەخاک سپێردراوە.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
