شەهید سدیق هاشم عەزیز لە ساڵی 1966 لە گوندی مێرۆزێ، سەر بە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. تەمەنی شەش مانگ بوو کە باوکی هاشم عەزیز مێرۆزی لە چیای ئەتروش شەهید بوو.
لە ساڵی ١٩٧٥ دوای شکستەکە شۆڕشی ئەیلول لەگەڵ بنەماڵەکەیان کۆچیان کرد بۆ تورکیا، دوای ماوەیەک لە تورکیا، پەڕینەوە بۆ ئێران و لە کەمپی زێوە نیشتەجێ بوون.
ساڵی 1983 گەڕایەوە ناوچە ئازادکراوەکانی شۆڕش و پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە کرد. شۆڕشی گوڵان لەگەڵ فەرماندە ئیحمەد مێرۆزی مامی بووە پێشمەرگە و بەشداری چەندین شەڕ و چالاکیی لەو ناوچەیە کردووە. بۆ ئه نجامدانی چالاکی پێشمه ڕگه چووه ناوچه ی میزوریان و له 23ی حوزه یرانی ساڵی 1987 له گوندی مێرۆزێ به هۆی بۆردومانی سوپای ڕژێمی به عس شه هید بوو.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
