شەهید سابیر محەممەد ناسراو بە سابیر هێمێ کەریم، لە ساڵی ١٩٣٥ لە گوندی پارینیانە سەر بە قەزای قوشتەپە لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. کۆڵبەر بووە و خەریکی کشتوکاڵ بووە. سابیر هێمێ کەریم هاوسەرگیری لەگەڵ ئایشە ڕەزا کردووە و کچێکیشی بووە بە ناوی ڕۆناک.
لە ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی کردووە شۆڕشی ئەیلول و لە دەسەڵاتی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتداویستپارتی دیموکراتی کوردستان (پ.د.ک) بە فەرماندەیی… فاریس باوێ بوو بە پێشمەرگە.
ساڵی 1963 لەگەڵ حەوت هاوڕێی بۆ مانەوەی یەک شەو دەگەڕێتەوە گوندی پارێنیان. لەوبارەیەوە ئاگادارکرانەوە و درەنگانی شەو کۆمەڵێک سەرباز و چەتەی عێراقی گوندەکەیان گەمارۆدا. لەگەڵ نزیکبوونەوەی خۆرهەڵاتن، ماڵەکە گەمارۆدرا. لە پێناو بەرگرتن لە پێکدادان و لە پێناو سەلامەتی حەوت هاوڕێکەی، سابیر خۆی ڕادەستی ئەو هێزە کرد. دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ بنکەی پۆلیسی قوشتەپە و لەوێ تەقەیان لە سابیر هێما کردووە و کوشتوویانە.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
