موحیدین مستەفا ساڵح لە ساڵی 1923 لە گوندی کەولەباس سەر بە شارۆچکەی سیدەکان سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. گوندنشین و کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچەکە بوو. هاوسەرگیری کردبوو.
لە ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی کردووە شۆڕشی ئەیلول و بوو بە پێشمەرگە. ساڵی 1971 بە فەرمانی مستەفا بارزانی بووەتە فەرماندەی فەوجی بنکەی بارزانی و بە سەرپەرشتی ئیدریس بارزانی بەشداری زۆربەی شەڕەکانی ناوچەی سیدەکان و سۆران کردووە. دواتر بوو بە فەرماندەی کەتیبە لە هێزەکانی بارزان. ساڵی 1982 کاتێک لە ئێرانەوە دەگەڕایەوە بۆ گوندەکەی کە ئەوکات ناوچەیەکی ئازادکراوی شۆڕش بوو، ژمارەیەک چەتەی ڕژێمی بەعس هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی و سووتاند و لە تێکهەڵچوونێکی تونددا شەهید بوو.
سەرچاوە:
• ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
