سیاسەتمەدار محەممەد مەحمود عەبدوڵڵا ناسراو بە محەمەد هێرکی، لە ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە، لە ساڵی ١٩٧٩ نوێنەری کۆنگرەی نۆیەم، لە ساڵی ١٩٨٩ کۆنگرەی دەیەم، لە ساڵی ١٩٩٣ کۆنگرەی یازدەهەم و لە ساڵی ١٩٩٩ کۆنگرەی دوانزەهەم بووە، هەروەها لە کۆنگرەی سێزدەهەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە کۆنگرە لە ساڵی ٢٠١٠.
ژیاننامە
میحمەد هەرکی ساڵی 1954 لە شارۆچکەی پیرمام لەدایک بووە، دەرچووی ئامادەیی بووە، لە 14ی ئەیلولی 2011 کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی پیرمام بەخاک سپێردراوە. زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی شارەزا بووە.
لاپەڕەی کار
محەمەد هەرکی لە ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە، لە ساڵی ١٩٧٤ وەک پێشمەرگە بەشداری شەڕەکانی خەلیفان و گۆرێز و حەسەن بەگ دەکات لەسەر سنووری پارێزگای هەولێر و چەند جارێکیش بریندار بووە. لە ساڵانی (1975-1991) دوای شکستی شۆڕشی ئەیلول کۆچی کرد بۆ ئێران.
نوێنەری کۆنگرەی نۆیەمی ساڵی ١٩٧٩، کۆنگرەی دەیەمین لە ساڵی ١٩٨٩، کۆنگرەی یازدەهەم لە ساڵی ١٩٩٣ و کۆنگرەی دوانزەهەم بوو لە ساڵی ١٩٩٩ و لە کۆنگرەی سێزدەهەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٠ وەک ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا.
ساڵی 1983 بووەتە بەرپرسی لیژنەی ناحیەی شەقڵاوەی سەر بە لیژنەی فرقەی دوو، لە ساڵی 1988یش وەک فەرماندەی هێزی ئاوارە بەشداری شەڕی کەرکوک دەکات. لە ساڵی 1991 بەشداری لە ئازادکردنی شاری کەرکوک کردووە.
ساڵی 1994 بووەتە بەرپرسی ئەنجوومەنی ناحیەی سەڵاحەدین لە ژێر ئەنجوومەنی قەزای دووەمی هەولێر، لە ساڵی 2011 بووەتە سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای نۆزدەهەمی چەمچەماڵ. لە ١٤ی ئەیلولی ٢٠١١ کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی پیرمام بەخاک سپێردرا.
سەرچاوە:
ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.




