شەهید عەبدولواحید حەمەد لاو ناسراو بە عەبدولواحید حەمەد لاو، لە ساڵی 1946 لە گوندی گیوانی سەر بە ناحیەی دیانا سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. جووتیار بووە و دوو کوڕ و چوار کچی هەبووە.
ساڵی 1964 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد، لە ڕێگەی ڕیزەکانی حزبەوە بەرزبووەوە و سەرەنجام دەبێتە ئەندامی کۆمیتەی قەزای ڕێوەندیز. هەر لەو ساڵەدا پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە. لە فەوجی سەید ئاسی کە هێزی بەلەک سەرۆکایەتی دەکرد، بوو بە پێشمەرگە. هەر زوو بوو بە فەرماندە و لە هەمان کەتیبەدا دوای ڕێکەوتنی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکایەتیی مەلا مستەفا بارزانی و حزبی بەعس، عەبدولواحید حەمەد یاسا بەردەوامە لە کارکردن لەسەر ڕێکخستنی ئەنجومەنی قەزای ڕێوەندیز.
لە ساڵی 1974 و دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگە و پارتی بەعس، عەبدولواحید حەمەد لاو جارێکی دیکە چەکی پێشمەرگەی هەڵگرت و بەرگری لە خاکی کوردستان کرد. لە 17ی نیسانی ساڵی 1974 لە شەڕی چیای گۆرێز لە نزیک گوندی باڵەکیان سەر بە ناحیەی دیانا لەگەڵ براکەی و ئامۆزایەکی و چەند کەسێک لە خزم و کەسوکاری شەهید دەبن.
بەهۆی بارودۆخی شەڕ و بوونی بۆردومانی تانک و تۆپخانەی دوژمن نەتوانرا پاشماوەی شەهیدان لە گوندی گیوان بنێژرێن. بۆیە لە گوندی سیتکان بە خاک سپێردران.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
