ژیاننامە
دیاری حیسن عوسمان لە ساڵی 1962 لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. لە ئاستی ئامادەکاری لە ئێران خوێندوویەتی و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە. دەرچووی ساڵی ١٩٨٦ی پۆلی هەشتەمی ئەکادیمیای کادیرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە. زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی شارەزایە.
لاپەڕەی کار
دیاری حسێن لە ساڵی 1974 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد و لە ساڵی 1975 دوای شکستی شۆڕشی ئەیلول کۆچی کرد بۆ ئێران. ساڵی 1981 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و لە کۆمیتەی قەزای هەڵەبجەی کۆمیتەی قەزای چواری پارتی دیموکراتی کوردستاندا بووە. لە ساڵی 1982 بەشداری شەڕەکانی ئیحمەد ئاوا و تەپەسار کولەیە لەسەر سنووری هەڵەبجە کردووە، شەڕی سوپای عێراقی کردووە.
لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨٥ لەگەڵ ٤٤ خوێندکاری دیکە لە پۆلی هەشتەمی ئەکادیمیای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی ڕەجان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەرگیراون و لە ٣ی نیسانی ١٩٨٦دا بە سەرکەوتوویی پۆلەکەی تەواو کردووە.
ساڵی 1987 بەشداری شەڕەکانی قەرەداخ و حەناقول و گیردی ئیحمەد ئاوای سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی کردووە و لە ساڵی 1988 لە شەڕی تەپەکور لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی بریندار بووە. نوێنەری کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ١٩٨٩ و کۆنگرەی یازدەهەمی ساڵی ١٩٩٣ بووە.
لە سەردەمی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١دا لەلایەن بەرەی کوردستانییەوە کرا بە فەرماندەی میحوەری دووی دەربەندیکسان و فەرماندەی شاری سلێمانی. لە چەندین پۆست و پلەی حزبیدا خزمەتی کردووە، لە ساڵی ١٩٩٥ بووەتە سکرتێری لیژنەی ١٢ی قەزای هەڵەبجە.
ساڵی 1999 لە کۆنگرەی دوازدەهەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا و لە هەمان ساڵدا بوو بە جێگری بەرپرسی لقی 12ی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان. ساڵی 2004 بووە جێگری بەرپرسی قوتابخانەی ناوەندیی سازمانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لە ساڵی 2005 بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان. ساڵی 2006 بووەتە بەرپرسی لقی 15ی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ساڵی 2010 لە کۆنگرەی 13 بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا و لە هەمان ساڵدا وەک ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستنیشانکرا. ساڵی 2012 بووەتە لێپرسراوی لیژنەی 12ی قەزای هەڵەبجەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانی و لە ساڵی 2013 بووەتە جێگری لێپرسراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا.
سەرچاوە:
1- ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
2- مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆنگرە و کۆنفرانسەکانی (بەرنامە و بەڕێوەچوونی ناوخۆ)، کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرگی دووەم، (هوێلەر – دەزگای چاپ و پەخشی ڕۆکسانە - 2021).
3- مێژووی کادیرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاخەوە تا شار، (هێلێر – ناوەندی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی ئەکادیمیای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – چاپخانەی ڕۆژهەڵات ٢٠١٩).
4- شەعبان عەلی شەعبان، چەند زانیارییەکی سیاسی و مێژوویی، چاپی سێهەم، (هەولەر – چاپخانەی ڕۆژهەڵات 2013).
5- کاروان مێهوی، کۆنگرەکانی پارتیمان، پارتی دیموکراتی کوردستان، گۆڤاری شرۆڤە، قوتابخانەی ناوەندی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن، ژمارە 14، هەولێر، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی هاجی هاشم، پاییزی 2010.
6- محمد مەلا ئەسەد، هەڤاڵ فرانسوا حەریری هەندێک لایەنی نهێنی ڕاپەڕینی ساڵی 1991 ئاشکرا دەکات، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو، ژمارەی 1902، پێنجشەممە 24ی ئازاری 1994.




