ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار بەیان میحمەد مەحمود عەبدولڕەحمان ناسراو بە بەیان عەبدولڕەحمان و بەیان سامی عەبدولڕەحمان، لە کۆنگرەی سێزدەهەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٠ بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا.
ژیاننامە
بەیان سامی عەبدولڕەحمان لە ساڵی 1965 لە بەغدا لەدایکبووە، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە مێژوو لە زانکۆی لەندەن و بڕوانامەی دیبلۆمی لە ڕۆژنامەگەریدا هەیە. لە ساڵی ١٩٨٨ دەستی بە کاری ڕۆژنامەگەری کردووە و وەک ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی ئۆبزێرڤەر و فاینانشیاڵ تایمز کاری کردووە، هەروەها جێگری سەرۆکی بەشی توێژینەوەی ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بووە. ساڵی 2005 بووەتە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا و لە ساڵی 2014 بووەتە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا. زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، ژاپۆنی و فارسی قسە دەکات.
لاپەڕەی کار
لە ساڵی ١٩٧٤ لەگەڵ بنەماڵەکەی وەک پەنابەرێک لە ئێران ژیاوە و لە ساڵی ١٩٧٦دا ڕوو لە شانشینی یەکگرتوو دەکات. ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەهەمی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا.
سەرچاوە:
ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.




