بزنسی نهێنی
ئەم کتێبە بە شێوەی کتێب لە پێداچوونەوەیەکەوە ئامادە کراوە
و پێکهاتووە لە سێ کتێب و فەرهەنگێک.
کتێبی یەکەمی لەسەر شێوازەکانی سیخوڕی، تیۆری و پراکتیکی سیخوڕی (هەواڵگری)یە لە چینی کۆن و پێکهاتووە لە پێشەکییەک و چەند تەوەرێک لەسەر سیخوڕی، نهێنی و شێوازەکانی دژە هەواڵگری، ئۆپەراسیۆنە شاراوەکان و شەڕی دەروونی، تیۆرییەکانی هەڵسەنگاندن و سیخوڕی، کەسایەتی، جێبەجێکردنی پرۆسەی سیخوڕی، نیشانەکانی دەوڵەتێکی شکستخواردوو، سیخوڕی سەربازی و مەیدانی.
کتێبی دووەم باس لە هەواڵگری دەکات، لە نهێنییەوە بۆ سیاسەت و پێشەکی و چەند تەوەرێکی لەخۆگرتووە: هەواڵگری چییە، پەرەپێدانی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، پڕۆسەی هەواڵگری، کێ چی بۆ کێ دەکات؟، کۆکردنەوە و ڕێساکانی زانیاری، لێکدانەوە، دژە هەواڵگری، کردەوەی شاراوە، ڕۆڵی سیاسییەکان، چاوەدێری و لێپرسینەوە، بەرنامەی هەواڵگری، پرسیاری فاکتەرەکان لە هەواڵگری، و دەزگا هەواڵگرییە بیانییەکان.
سێهەمین کتێبی سەبارەت بە هونەری سیخوڕییە، کە پێکهاتووە لە پێشەکییەک و چەند تەوەرێک: کێ سیخوڕی دەکات؟ چالاکییە سیخوڕییە بەناوبانگەکان، دەزگا ئەمنییەکانی ئەمریکا، مۆسکۆ شاری سیخوڕ و تێکدەر و ئامرازی شاردنەوەی پەیامەکان و شوێنی کۆبوونەوەی نهێنی و چەک و چۆنیەتی بینینی سیخوڕێک و چارەنووسی سیخوڕێکە.
داگرتن (PDF) بە شێوەی ئۆنلاین بخوێنەرەوە