شەهید خازی میحمەد عارف ناسراو بە خازی شێخ میحمەدە میرە سور، لە ساڵی 1957 لە گوندی میرێ سور، سەر بە قەزای خورمال لەدایک بووە. لە لادێ گەورە بووە و خەریکی کشتوکاڵ بووە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی و دوای شکستی شۆڕشی ئەیلول، کۆچی کردووە بۆ ئێران و لە شاری مەریوان نیشتەجێ دەبێت.
ساڵی 1977 دەبێتە پێشمەرگە لە فەوجی شەهید ئەبوبەکر بانی بینۆک کە ئەوکات بەرپرسی هێزی سورێنی کۆمیتەی ناحیەی دەربەندیکسانی فیرقەی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە شەڕی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و شەڕی کانێسکان و چالاکیی حیزبایەتی لە دەشتی شارەزوور بەشداری کردووە و لە ساڵی ١٩٧٩ پلەی فەرماندەی فەوجی وەرگرتووە.
ڕۆژی ٨ی خەزەڵوەری ساڵی ١٩٨١ لە گوندی قایەری مەریف لە دەشتی شارەزوور، خۆی و دوو هاوڕێی لە بۆسەی هێزێکی یەکیەتیی نیشتمانپەروەری کوردستان کەوتنە بۆسە و خازی میحمەد عارف و دوو هاوڕێی کە یەکێکیان برای خۆی بوو بە ناوەکانی سەباح شێخ میحمەد و جەمال بانی بینۆکی شەهید بوون.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
