وەسو حەمەد لاو، ناسراو بە وەسو حەمەد لاو، لە ساڵی 1952 لە گوندی گوانێ سەر بە قەزای دیانا لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. خێزاندار بووە و خاوەنی دوو کچ و کوڕێک بووە.
لە ساڵی ١٩٦٨ لەگەڵ عەبدولواحید برای پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە، لە فەوجی سەید ئاسی سەر بە هێزی بەلەک بووەتە پێشمەرگە و لە شەڕەکانی چیای زۆزیک و سێرتیز و دۆڵی عومەر ئەکسە بەشداری کردووە.
ساڵی 1974 دوای دەستپێکردنی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و پارتی بەعس، وەسو حەمەد لاو جارێکی دیکە چەکی پێشمەرگەی هەڵگرت و بەرگری لە کوردستان کرد. لە ١٧ی نیسانی ١٩٧٤ لەگەڵ برا گەورەکەی عەبدولواحید حامد لاو، لەگەڵ ئامۆزاکەی و چەند خزمێکی، لە شەڕی چیای گۆرێز لە نزیک گوندی بەلەکیان لە ناحیەی دیانا شەهید بوون.
بەهۆی بارودۆخی شەڕ و بۆردومانی تانک و تۆپەکانی دوژمن، نەتوانرا تەرمی شەهیدان لە گوندی گووان بنێژرێن، بۆیە لە گوندی سیتکان بەخاک سپێردران.
سەرچاوە:
ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
