شەهید سلێمان نەبی ئەحمەد ئولا لە ساڵی 1939 لە گوندی ڕوستێ سەر بە ناوچەی باڵەکەیەتی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. دەرچووی ڕاهێنانی پیشەیی، پاشان بەهۆی زیرەکی و بەهرەمەندییەوە درێژە بە خوێندن دەدات و بووەتە ئەفسەر لە هێزی ئاسمانی عێراق.
لە ساڵی 1962 پەیوەندی بە هێزی ئاسمانی عێراقەوە کردووە و بەشداری شۆڕشی ئەیلول دەکات. لە هێزی مەحمود کاوانیدا دەبێتە پێشمەرگە و دواتر بووەتە فەرماندەی کەتیبە و بەشداری شەڕە شاخییەکانی سەفین و کەپکی شیلانێ دەکات. لە ساڵی ١٩٦٢ لە کاتی هێرشی سەر شاخی سەفین بە هۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دوژمن لەگەڵ فەرماندە مەحمود کاوانی بە سەختی بریندار دەبێت و دواتر بەهۆی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
