AI Kurdish (Sorani) Show Original

شێخ خەریب شێخ عوسمان

شێخ خەریب شێخ عوسمان، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول، ساڵی 1974 لە دۆڵی عەلی بەگ شەهید بوو.


شەهید شێخ خەریب شێخ عوسمان لە ساڵی 1942 لە گوندی بەلەکیان سەر بە شارۆچکەی دیانا سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. لە لادێ گەورە بووە و خەریکی کشتوکاڵ بووە. خوێندەوار بووە و هاوسەرگیری کردووە.

 

ساڵی 1970 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلولەوە کردووە و لە سەردەمی فەرماندە سەید عاسی بووە بە پێشمەرگە. بەشداری شەڕەکانی گۆرێز، سێرتیز، گەروێبێش و دۆڵی عەلی بەگ کردووە. لە 16ی نیسانی ساڵی 1974 لەکاتی هێرشێک بۆ سەر سوپای ڕژێمی عێراق لە دۆڵی عەلی بەگ، لەگەڵ مستەفا خێریب شەکسی برای کە هاوکات پێشمەرگە بوو، بە گوللەی ڕژێمی عێراق شەهید بوو.


سەرچاوە:

1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


بابەتەکانی پەیوەندیدار

خالید حەمزە عەلی

خالید حەمزە عەلی لە ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە. لە ساڵی ١٩٨٩ لە چیای کۆنەکۆتیر بەهۆی مین شەهید بوو.

زانیاری زیاتر

خالید عەزام تۆفیق عەبدولقادر

خالید عەزام تۆفیق عەبدولقادر، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان، لە ژیانی پێشمەرگەدا جارێک بریندار بوو. ساڵی 1982 لە ناوچەی تاوگۆزی دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی بەعس گیرا و بریندار بوو. ئەو شەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

زانیاری زیاتر