شەهید سدیق عەلی سدیق ناسراو بە (کاروان) لە ساڵی 1962 لە گوندی سۆفی برایم لە ناحیەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، و سەرقاڵی بەخێوکردنی ئاژەڵ بووە. هەر لە هەمان گوند خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە و بۆ درێژەدان بە خوێندن چووەتە شاری هەولێر. هەموو قۆناغەکانی خوێندنی تەواو کردووە، دەرچووی کۆلێژی مامۆستایانی هەولێر بووە. ساڵی 1982 دامەزراندووە و بووەتە مامۆستا لە کۆلێژی قەندیل لە گەڕەکی ئیسکان لە پارێزگای هەولێر.
سدیق عەلی ساڵی 1983 بووەتە ئەندامی ڕێکخراوی شانەی نهێنی ئاسۆ جەماوەر کە لقی کۆمیتەی ناحیەی دەشتەکانی هێولەری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ساڵی 1985 پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵانەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە لە هێزی دەشتەکانی هێولەر، کە وێستا یونس لەو کاتەدا بەرپرسی لێژنەی قەزاکە بووە. دەرچووی خولی هەشتەمین خولی ڕاهێنانی کادری پارتی دیموکراتی کوردستانە. دوای تەواوکردنی خولی ڕاهێنانی کادر، پلەی بەرزکرایەوە بۆ پلەی ئەفسەری جێبەجێکاری کۆمیتەی ناوچەی دەشتەکانی هیولەر.
ساڵی 1986 سدیق عەلی لە تێکهەڵچوونێک لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی بەعس لە نزیک ناوچەی بالیسان بریندار بوو. لە مەفرەزەی حزبی لە سنووری دەشتی هیولەر بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری دەکرد و بۆ ماوەیەک سەرپەرشتی گەیاندنی کادرەکانی بۆ ئەنجومەنی ناحیەی دەشتی هیولەر دەکرد.
ڕۆژی 5ی تەمووزی ساڵی 1987، سدیق عەلی و کۆمەڵێک لە هەڤاڵانی لە نزیک ناحیەی دارێتی سەر بە پارێزگای هەولێر کەوتنە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس. لەگەڵ دەستپێکردنی ڕووبەڕووبوونەوەکەدا، تەقە لە سەری سدیق عەلی کرا و شەهید بوو. تەرمەکەی لەلایەن سەربازانی بەعسەوە گیرا و ڕادەستی شارەوانی هەولێر کرا و لە گۆڕستانی کارگەی قیر بەخاک سپێردرا.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
