عومەر تەها مەحمود لە ساڵی 1955 لە گوندی شیڤێ لە ناحیەی باڵە سەر بە ناحیەی مەرغێرا سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. دوو کوڕ و سێ کچی هەبووە و لە ساڵی ١٩٧٥ دوای شکستی شۆڕشی ئەیلول کۆچ دەکات بۆ ئێران و لە ئۆردوگای زێوە نیشتەجێ دەبێت. دواتر گواستراونەتەوە بۆ شاری کرمان کە دەکەوێتە ناوەندی ئێرانەوە. لە ساڵی ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینی خەڵکی باشووری کوردستان، بنەماڵەکەی دەگەڕێنەوە و لە شاری سۆران نیشتەجێ دەبن.
لە ساڵی 1972 پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە، تا شکستی شۆڕشی ئەیلول بەردەوام بووە لە خزمەتکردنی پێشمەرگە. لە ساڵی ١٩٧٩ دوای دەستپێکردنی… شۆڕشی گوڵان دیسان پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەکات و لەگەڵ فەرماندە عەلی خێلیل سەلکی، دەبێتە پێشمەرگە، جگە لە ئەرکی پێشمەرگە، ڕۆڵی ڕێکخستنی حزبی وەردەگرێت.
لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨٣ لە شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهید بوو.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
