ژیاننامە
نەجات عەلی ساڵح لە ساڵی 1970 لە شاری هەولێر لەدایک بووە، لە قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر خوێندوویەتی. لە ساڵی 2009 بڕوانامەی دکتۆرای لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەلاحەدین وەرگرتووە، شارەزای زمانی عەرەبی و ئینگلیزییە.
لاپەڕەی کار
نەجات عەلی ساڵح لە ساڵی 1985 پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد، لە کۆمیتەی تەشکیلاتی کۆمیتەی خولی دووەم بوو بە پێشمەرگە، لە ساڵی 1995 بوو بە فەرماندەی لیوا، لە ساڵی 2005 بوو بە فەرماندەی سوپا، لە لایەن ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی 2010، بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا. ساڵی 2011، لێژنەی خولی 23ی گرتە ئەستۆ، بەرپرسی میحوەری گوێر و ماکمور بووە لە شەڕی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە ساڵی 2017 بووە بە سەرۆکی یەکەی 80ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە ساڵی 2022 لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەی چواردە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە.
بەرهەمە چاپکراوەکانی بریتین لە تێزی ماستەر و تێزی دکتۆرا:
- کتێبی دیموکراسی و ئاسایشی نیشتمانی.
- ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سەرچاوە:
• ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.




