AI Kurdish (Sorani) Show Original

مەقدید حەمەد عەلی فەقە

مەقدید حەمەد عەلی فەقێ، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول، لە ساڵی 1974 لە چیای هیندرین شەهید بوو.


مەقدید حەمەد عەلی فەقێ لە ساڵی 1955 لە گوندی گیرتگێ سەر بە قەزای چومان سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە. گوندنشین بوو و خەریکی کشتوکاڵ بوو.

لە ساڵی ١٩٧١ پەیوەندی کردووە شۆڕشی ئەیلول لە فەوجی ٤ی هێزی بەلەک کە ئەوکاتە فەرماندەیی عیزەت سلێمان بەگی دێرگەلەیی بووە، بووە پێشمەرگە و بەشداری شەڕەکانی کۆڕەک و هیندورینی کردووە. ساڵی 1974 لە کاتی ئەرکی پێشمەرگایەتی لە چیای هیندورینی بە تەقینەوەی مین شەهید بوو.


سەرچاوە:

• ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتەکانی پەیوەندیدار

خالید حەمزە عەلی

خالید حەمزە عەلی لە ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە. لە ساڵی ١٩٨٩ لە چیای کۆنەکۆتیر بەهۆی مین شەهید بوو.

زانیاری زیاتر

خالید عەزام تۆفیق عەبدولقادر

خالید عەزام تۆفیق عەبدولقادر، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان، لە ژیانی پێشمەرگەدا جارێک بریندار بوو. ساڵی 1982 لە ناوچەی تاوگۆزی دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی بەعس گیرا و بریندار بوو. ئەو شەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

زانیاری زیاتر