مەقسوود فەقێ لە ساڵی ١٩٨٧ لەگەڵ شەهید هادی ئامۆکەیی و جەمیل عەزیز ئەکسە و میحمەد سیلێمان عەزیز پەیوەندییان بە ڕێکخراوە نهێنییەکانی کۆمیتەی ناوچەی شەقڵاوەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد و لەو سنوورەدا چەندین چالاکی حیزبییان ئەنجامدا.
ساڵی 1991 دوای ڕاپەڕینی خەڵکی باشووری کوردستان پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد و بەشداریی لە ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شارۆچکەکانی خەلیفان و سۆران و شەقڵاوە و شارەکانی هێولەر و کەرکوک کرد.
لە ساڵی 1991 هێزی کۆرەک بە فەرماندەیی حوسێن لاوکێ سورچی، لە پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ ڕەسوڵ فەقە بوو بە پێشمەرگە.
لە ساڵانی 1994-1995 بەشداری شەڕەکانی بەرگریکردن لە یاسا و سەروەری کوردستان لە گوندەکانی دێرگەلێ و ڕۆلێیا زینی وێرتێ و شەڕەکانی دۆلا ئالانە و کێل کێل و سێرێ سیوانێگا و کەپکی هێمەد ئەکسە و گردەزۆز و سیدەکان لە ناوچەی بیرادۆست کردووە. لە ساڵی 1995 بووەتە بەرپرسی ئیدارەی ئیتلاعاتی لیوای دوو لە لیوای 31ی دۆڵە بیاو لە سوپای 5ی سپیلک. ساڵی 1996 بەشداری ئازادکردنی شاری هەولێری کردووە و لە هەمان ساڵدا لە شاری قەڵادیزە بریندار بووە.
لە ٢٠ی ئابی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کرا.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
