شەهید مەجید فەتاح مەحمود لە ساڵی 1942 لە گوندی دێلزیان سەر بە شارۆچکەی دیانا سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. گوندنشین بوو و خەریکی کشتوکاڵ بوو.
لە ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی کردووە شۆڕشی ئەیلول لە هێزی بەلەکێ کە ئەوکات حەمید ئەفەندی سەرکردایەتی دەکرد، دەبێتە پێشمەرگە و بەشداری شەڕەکانی ئەو ناوچەیە دەکات. لە ساڵی 1962 لە شارۆچکەی سیدەکان لەلایەن چەتەکانی عێراقەوە شەهید کرا و تەرمەکەی لەوێ بەخاک سپێردرا.
سەرچاوە:
• ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
