شەهید لەتیف سەعید قورتاش لە ساڵی 1915 لە گوندی بۆلێ سەر بە شارۆچکەی سیدەکان لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە. جووتیارێکی گوندنشین بووە و خێزاندار بووە.
لە ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی کردووە شۆڕشی ئەیلول لە فەوجی حاجی بێرۆکسی هێزی بەلەک بووە پێشمەرگە و لە شەڕەکانی هیندورین و زۆزک و گۆرێزدا بەشداری کردووە. ساڵی 1966 لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی لە دۆڵی ئۆمەر ئەکسە بەهۆی تۆپبارانەکانی ڕژێمی عێراق شەهید دەبن.
سەرچاوە:
• ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
