شەهید کاکەبیرە فێریق ئیحمەد ناسراو بە شەهید ئیتا، لە ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی "نێو" لە قەزای خورمال لەدایک بووە. لە گوندەکەدا نیشتەجێ بوو و خەریکی ئاژەڵداری بوو.
ساڵی 1980 لە دەڤەری پێنجی شارەزوور کە ئەوکاتە لەژێر فەرماندەیی مەلا فایەق چوچانی بوو بە پێشمەرگە. بەشداری شەڕی بنکەی بێرکێگان و شەڕی گوندی قاچیر و شەڕی کانی سپیلک و شەڕی چیای سەیدسادق و چالاکیی حزبایەتی لە دەشتی شارەزووردا کردووە.
لە 15ی ئازاری ساڵی 1981، لە شەڕی ڕزلێ و پەرێزان، کاتێک کە جەلالیان هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە، شەهید ئیتا لە کاتی بەرگریکردن لە پێگەکە، فیشەکی لێدرا و شەهید بوو. لە هەمان کاتدا دوو لە هەڤاڵەکانی بە ناوەکانی شێرزاد ویلەسیمتی و شولێ زەردۆیی لەگەڵیدا شەهید بوون و مامە ڕێشە ناسراو بە ڕێشە کێچە بە سەختی بریندار بوو.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
