شەهید هێسن ئیبراهیم ئەبابەکر لە ساڵی 1953 لە گوندی ڕۆستێ لە دەڤەری باڵەکەیەتی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. لە گوندەکەدا دەژیا و کاری دەکرد. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی و هاوسەرگیری کردووە. ساڵی 1972 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلولەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە و دواتر بووەتە سەرۆکی ڕێکخراوی سەربازی. بەشداری شەڕەکانی خەڵکی ئۆمەر ئەکسە و زۆزیک و هیندرین و حاجی عومارانی کردووە. ساڵی 1975 دوای شکستی شۆڕشی ئەیلول کۆچی کرد بۆ ئێران. ساڵی ١٩٨١ لە شەڕێکدا لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بریندار دەبێت. لەساڵی 1983 لەکاتی چالاکیەکانی پێشمەرگەدا لە بناری چیای هەڵگورد لەگەڵ بەکر ئیبراهیم ئەبابەکری برای کە ئەویش پێشمەرگە بوو، کەوتە بۆسەی چەتەکانی عێراق و بریندار دەبێت و بە دیل دەگیرێت. لە ساڵی ١٩٨٥ لە زیندانی ئەبوخرێب لەسێدارە دراوە.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
