فەریق حەسەن حسێن لە ساڵی 1919 لە شارۆچکەی دیانا، سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە. لە لادێ دەژیا و کشتوکاڵی دەکرد و هاوسەرگیری کردبوو.
لە ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی کردووە شۆڕشی ئەیلول لە فەوجی ئێریف یاسین سەر بە هێزی بەلەک بوو بە پێشمەرگە و بەشداری شەڕەکانی زۆزکێ و هیندیرین و سەرتیز دەکات. لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی سێلمان ئاوا نزیک شاری دیانا لە ئەنجامی بۆردومانی ڕژێمی بەعس شەهید بوو.
سەرچاوە:
• ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
