پارێزەر و سیاسەتمەدار ئەڤین تاهیر ئیبراهیم ناسراو بە (ئەڤین هیروری) لە ساڵی ١٩٩٠ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەهەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا و بووە یاریدەدەری بەرپرسی قوتابخانەی ناوەندیی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ژیاننامە
ئەڤین هیروری لە ساڵی 1974 لە شاری دهۆک لەدایکبووە و لە ساڵی 2008 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی یاسا و سیاسەت لە زانکۆی دهۆک وەرگرتووە، زمانی کوردی و فارسی شارەزایە.
لاپەڕەی کار
لە ساڵی ١٩٧٥ و دوای شکستی شۆڕشی ئەیلول، لەگەڵ بنەماڵەکەی وەک پەنابەر بەرەو ئێران هەڵهاتن. ساڵی 1990 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و لە ساڵی 1998 گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و وەک کادر لە ڕێکخراوی پارتی دیموکراتی کوردستان کاری کردووە. ساڵی 2007 بوو بە سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە پارێزگای دهۆک.
ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەهەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا و بووەتە یاریدەدەری بەرپرسی قوتابخانەی ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان. ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەهەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا.
سەرچاوە:
ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.




