سیاسەتمەدار دڵشاد فەتاح ڕەشید ناسراو بە (دڵشاد میران)، لە ساڵی 1976 ئەندامی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە ساڵی 1979 دوای بەستنی کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستانی بەجێهێشتووە. ساڵی 1981 لە کۆنگرەی یەکەمی پارتی دیموکراتی گەلی کوردستان بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ئەو حیزبە. ساڵی 1993 لە کۆنگرەی یازدەهەمی پارتی دیموکراتی کوردستان گەڕایەوە ناو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ژیاننامە
دڵشاد فەتاح ڕەشید لەدایکبووی ساڵی 1953، ساڵی 1970 لە بەشی کوردی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، ساڵی 1974 بە فەرمانی کۆماری بە غیابی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە و لە هەمان ساڵدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردوە. ساڵی 1975 و دوای شکستی شۆڕشی ئەیلول، وەک پەنابەر چووەتە ئێران و لە ساڵی 1976 بۆ ئەوروپا. ساڵی 2006 بوو بە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا. زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی شارەزایە.
لاپەڕەی کار
دڵشاد فەتاح لە ساڵی 1976 لە کۆنفرانسی بەرلین بووە ئەندامی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵانی (1978 - 1979) نوێنەری سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە قوبرس و بەیروت. ساڵی 1979 لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەجێدەهێڵێت.
دوای جێهێشتنی ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی گەلی کوردستانەوە کرد و لە ساڵی 1981 لە کۆنگرەی یەکەمی ئەو حیزبە و لە ساڵی 1989 بەشداری کۆنگرەی دووەمی کرد و وەک ئەندامی سەرکردایەتی و کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا.
دوای گەڕانەوەی بۆ ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٣ و دوای کۆنگرەی یازدەهەم، وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لقی شەشەمی لقی ئەوروپا و نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو لە لەندەن و بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەوروپا دەستنیشانکرا.
ساڵی 1999 لە کۆنگرەی دوانزەهەمی پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی بۆ ئەندامێتی لە کۆمیتەی ناوەندی کاندید کرد، بەڵام دەنگی پێویستی لە ئەندامانی کۆنگرە وەرنەگرت.
ساڵی 2003 بووە بە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لقی شەشەمی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان و لە ساڵی 2006 بووەتە نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا.
سەرچاوە:
1- ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
2- لیستی ناوی ئەو بەشداربووانەی ئامادە نەبوون لە کۆنگرەی دوانزەهەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨.
3- مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆنگرە و کۆنفرانسەکانی (بەرنامە و بەڕێوەچوونی ناوخۆ)، لێژنەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرگی یەکەم، (هوێلەر - دەزگای چاپ و پەخشی ڕۆکسانە - 2021).
4- پیرسگەرە، نیشاتات مومەسیلیل حزب الدیموقراتی الکوردستانی و حکومەتی کوردستان لە بەریتانیا و ئیسپانیا، موجەڵە گوڵان، موسەسە گوڵان ئەلعەلامیە، ئەلعەداد 31، ئەلسێنا ئەلسەلاسە، هەولێر، 25 کانون ئەلعەوێل 1998.
5- حەبیب محمد کەریم، مێژووی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە عێراق (لە کتێبخانەی سەرەکی) 1946 - 1993، (دیهۆک - چاپخانەی خێبات 1998).
6- حوسێن لەتیف ئەلزێبیدی، موسەسە ئەلئەحزاب ئەلعێراقییە، (بەیروت - موسەسە ئەلعارف لیل متبوعەت - 2008).
7- ڕیاز فەیلی، میکانیزمی پەیوەندی نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم وەک پێویست نییە. گۆڤاری ئایار، ژمارە 587، هەولێر، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، 25ی ئایاری 2006.
8- ئامادەکردنی: سامان هێمە ئەمین عەلی، مێژووی بەرهەمێکی هاوچەرخ، (هێلێر - چاپخانەی وەزارەتی کاروباری فکری - 2004).




