AI Kurdish (Sorani) Show Original

خۆشەوی ئەسعەد میر ئەحمەد

خۆشەوی ئەسعەد میر ئەحمەد لە ساڵی 1991 پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد، لە ساڵی 1997 لەلایەن چەکدارانی پەکەکە لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لەسەر چیای دیرێبی شەهید بوو.


شەهید خۆشەوی ئەسعەد میر ئەحمەد لە ساڵی 1974 لە گوندی پیرسیوان سەر بە قەزای ڕەواندزی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. تا پۆلی شەشەم خوێندوویەتی. ژیانی هاوسەرگیری ژیاوە و دوای ڕاپەڕینی باشووری کوردستان لە ساڵی 1991، پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە. پاشان لە ساڵی 1995 بووەتە پێشمەرگە لە سوپای شەشەم لە سۆران. لە زۆرێک لە شەڕەکانی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە ناوچەی سۆران بەشداری کردووە. لە ٢ی ئەیلولی ١٩٩٧ لەسەر دەستی چەکدارانی پەکەکە لە چیای دیرێبی شەهید بوو.

 


سەرچاوە:

1. ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتەکانی پەیوەندیدار

خالید حەمزە عەلی

خالید حەمزە عەلی لە ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە. لە ساڵی ١٩٨٩ لە چیای کۆنەکۆتیر بەهۆی مین شەهید بوو.

زانیاری زیاتر

خالید عەزام تۆفیق عەبدولقادر

خالید عەزام تۆفیق عەبدولقادر، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان، لە ژیانی پێشمەرگەدا جارێک بریندار بوو. ساڵی 1982 لە ناوچەی تاوگۆزی دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی بەعس گیرا و بریندار بوو. ئەو شەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

زانیاری زیاتر